وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

شیعەكانی عێراق داوای داخستنی باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا دەكەن

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 2/1/2016
شێخ نەمر باقر ئەلنەمر
شێخ نەمر باقر ئەلنەمر

رووداو- هەولێر    

لەسێدارەدانی شێخ نەمر باقر ئەلنەمر، كەسایەتیی ئایینی شیعەکان لەلایەن سعودیەوە، گڕی بەردایە شیعە مەزهەبەکانی جیهان و لەو چوارچێوەیەدا شیعەکانی عێراق داوای دەرکردن و داخستنی باڵیۆزخانەی سعودیە و لەسێدارەدانی سەرجەم زیندانیکراوە سعودییەکانی عێراق دەکەن، ئەوان پێیانوایە شێخ ئەلنەمر لە تۆڵەی سەدام حوسێن لەسێدارە دراوە.

سەمیرە موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نیشتمانی شیعەکان، لە لێدوانێکدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو)، کوشتنی ئەلنەمر بە کارێکی نامرۆڤانە و نایاسایی نێوبرد و گوتی "خزمەت بە ناوچەکە ناکات و پشێوی و ناسەقامگیری زیاتری لێدەکەوێتەوە".

موسەوی گوتیشی "لە بنەڕەتەوە سعودیە بناخەدانەری تووندوتیژی و تەكفیركردنی بەرامبەر و كپكردنی ئازادییەكانە". راشیگەیاند "بەدڵنیاییەوە حكومەتی عێراق بەتووندی ئەم كردەوە نامرۆییە سەركۆنە دەكات. پێشتریش چەندین وڵات و رێكخراوێکی نێودەوڵەتی داوایان كرد ئەلنمر ئازاد بكات، بەڵام سعودیە گوێ پێنەدا".



لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، دادگای  تێهەڵچوونەوە و دادگای باڵای سعودیە دەرچوونی سزای لەسێدارەدانیان بۆ شێخ نەمر باقر ئەلنەمر، پیاوی ئایینی شیعە پەسەندکرد و رەوانەی دیوانی مەلەکیان کردووە، بەمەبەستی واژۆکردنی لەلایەن پاشای سعودیەوە. 

رۆژی شەممە 2-1-2016 سعودیە هەواڵی لەسێدارەدانی شێخ ئەلنەمری لەگەڵ 46 کەسی دیکە بڵاوکردەوە.

هەیسەم جبووری، سەرۆکی کوتلەی کەفائات لە پەرلەمانی عێراق، کە بەشێکە پێکهاتەکانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) داوای دەرکردنی باڵیۆزی سعودیە لە بەغدای كرد. 

جبووری رایگەیاند "پێویستە بە دەنگی بەرز رایبگەیێنین، سعودیە وڵاتی تیرۆرە و وەهابییەت ئایینی تیرۆرە. لەسێدارەدانی ئەلنەمر سەرەتای لەناوچوونی ئالسعودە و نامەیەکە بۆ رازبوونی گەورەکانیان کە سەهیۆنییەکانە و نانەنەوەی فیتنەی تائیفییە لە ناوچەکە و جیهاندا". 

سەرۆکی کوتلەی کەفائات جەخت لەوە دەکاتەوە "ئەو کارە بەبێ سزای خوایی و میللی بەسەر ئەو تاغوتانە تێپەڕنابێت، لەسێدارەدانی شێخ ئەلنەمر-یش تۆڵەی لەسێدارەدانی سەدام حوسێنە".



لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی2011 لە سعودیە، شێخ نەمر لە گوتارێكیدا داوایكرد، ناوچەی رۆژهەڵاتی سعودیەی زۆرینە شیعەنشین لە سعودیە جیابكرێتەوە و بە بەحرەینەوە بلكێندرێت،‌ كە شیعە مەزهەبەكان خۆپیشاندانیان دژی دەسەڵاتی بەحرەین تێدا ئەنجامدەدا.

خەلەف عەبدولسەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی دەعوە لە بەیاننامەیەکەدا، کە وێنەیەکی بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتووە "داوای داخستن و دەرکردنی باڵیۆزی سعودیە و لەسێدارەدانی سەرجەم دەستگیرکراونی سعودی لە زیندانییەکانی عێراق دەکات"، وەک وەڵامدانەوەیەک لەبەرامبەر ئەو كارە.



ئەلنەمر لە مانگی تەمموزی 2012 دەستگیرا، چەند تۆمەتێکی رووبەڕووکرابوونەوە، لەوانە: نانەوەی ئاژاوە، دەرچوون لە فەرمانی وەلی ئەمر، دروستکردنی شانەی تیرۆریستی بۆ کوشتنی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان لە شارۆچکەی عوامییە لە پارێزگای قەتیف-ی رۆژهەڵاتی سعودیە.

مەنسوور تورکی، گوتەبێژی ئەمنی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چوار شوێن بە گولـلە و شمشێر لە نێو بەندیخانە بە رێوشوێنی شەرعی سزای لەسێدارەدانەکان بەسەر ئەو 47 کەسەدا جێبەجێکراون.

کۆمێنتەکان

 
چاو دێر
چاو دێر | 2/1/2016
" الفتنة اشد من القتل" ئه‌م کابرایه‌ به‌ پشتگیری و یارمه‌ی ڕژێمی شیعه‌ی ئیران بوه‌ هۆی فیتنه‌ی و ئاژاوه‌ له‌ سعودیه‌. ده‌ستی به‌رپرسانی سعودی خۆش. لێدوانی به‌رپرسانی کورد له‌سه‌ر له‌ سێداره‌دانی ئه‌م فیتنه‌گه‌ره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد دا نیه‌.ـ سه‌ری نه‌ ئێشای گرێ نه‌ده‌ن ـ
نیشانەکردن : ئەلنەمر , سعودیە
8540 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.25 seconds