وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کولتوور و ستایل

گەزۆی سلێمانی گەیشتە عەرەب ئایدڵ

لەلایەن رۆژان ئەبوبەکر 10/6/2013
گەزۆی سلێمانی گەیشتە عەرەب ئایدڵ
گەزۆی سلێمانی گەیشتە عەرەب ئایدڵ
رووداو – سلێمانی

هاوسەری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی سەردانەكەیان دەكات بۆ بەرنامەی عەرەب ئایدڵ كە لە كەناڵی تەلەڤزیۆنی mbc پێشكەش دەكرێ و دەڵێت ئەوان وەك حكومەت بەشداربوون لەو بەرنامەیە و مەبەستیان بوو پشتگیری لە پەرواز حوسێن بكەن “بەرنامەیەكی بەنێوبانگی جیهانییە و گەورەیە، بەهەزاران خەڵكی عەرەب سەیری دەكەن، كچە كوردێك لە كوردستانەوە بە تەنیا بچێ بەشداری بكات، شتێكی جوانە و حكومەتیش وا هەستدەكات پێویستە پاڵپشتی بكات”.

تارا غەریب، هاوسەری عیماد ئەحمەد پێیوایە مادام یەكەمینجارە كچە كوردێك لە كوردستانەوە بەشداری بەرنامەیەكی وادەكات و هونەری وڵاتەكەی دەناسێنێ “ئەگەر بە وشەیەكیش بێ، مادام دەتوانێ وڵاتەكەی بناسێنێ گرنگە”.

هەرچەندە ئەو هەفتەیە پەرواز ماڵئاوایی لە بەرنامەكە كرد، بەڵام تارا دەڵێت “هەر بەشداریكردنەكەی گرنگبوو، ئێمە ویستمان بە پەرواز بڵێین حكومەتەكەت ئاگای لێتە و هەوڵەكانت بە بایەخەوە سەیر دەكات”.

پەرواز حوسێن، هاوسەری گۆرانیبێژی لاو، گۆران ساڵحە و بەشداری بەرنامەی عەرەب ئایدڵی كەناڵی mbc كرد. گۆران ساڵح، لە دیدارێكی (رووداو) باسی چۆنێتی بەشداریكردنی هاوسەرەكەی كرد لەو بەرنامەیە و گوتی “زانیاریم هەبوو لەسەر ئەو بەرنامەیە، فۆرمێكم بۆ پەرواز پڕكردەوە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە و ناردم، لەكۆی 2 هەزار كەس كە لەسەر ئاستی عێراق فۆرمیان ناردبوو، پەرواز لە هەرێمی كوردستانەوە گەیشتە بەرنامەكە”.

تارا غەریب دەڵێ وەك چۆن ئەركی حكومەتە ئاگای لە خزمەتگوزارییەكان و پڕۆژەكانی بێ، پێویستە بایەخ بە هونەر و هونەرمەندانیش بدات.

تارا غەریب، لەگەڵ هاوسەرەكەی و كچەكەی هەفتەی پێشوو لە بەرنامەی عەرەب ئایدل ئامادەبوون و تاوەكو كۆتایی پرۆگرامەكە مانەوە، هەریەك لە ئەحلام و راغب عەلامە، ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەكە، لەكاتی هەڵسەنگاندنی گۆرانییەكەی پەروازدا، ئاماژەیان بۆ ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد و بە “پاڵپشتییەكی گەورە بۆ پەرواز” لەقەڵەمیان دا.

ئەحلام بە پەروازی گوت “منیش وەك تۆ حكومەتەكەم و خەڵكی وڵاتەكەم پشتیوانییان كردم”. تارا غەریب، دەڵێ بەڕێوەبەرانی MBC و ستافی بەرنامەكە و لیژنەی هەڵسەنگێنەر، بەگەرمی پێشوازییان لێكردوون “گوتیان جێگای فەخرە بۆیان كە ئێمە لە كوردستانەوە چووین بۆ ئەوێ بۆ پاڵپشتی لە پەرواز”.

تارا دەڵێ كۆمەڵێك شت هەیە كە پێویستە هەموو كەس بیزانێ، ئەم كچە شتێكی گەورەی كردووە “بۆیە بە ئەركی سەرشانم زانی كە ئەو بوارەم بۆ رەخساوە بچم پشتگیری بكەم”.

تارا غەریب، سەرنج لە واقیعی كۆمەڵایەتی و نەریتی كوردستان دەدات و دەڵێ ئەمە بوارێكی ئاسان نییە بۆ ژن لە وڵاتی ئێمە، زۆر جار رووبەڕووی چەندین قسەو قسەڵۆك دەبنەوە “بوێری پەرواز زۆر گەورەیە، كە توانی لە نێو ئەو بەرنامەیە بەشداربێت و تا ئەم قۆناخە ببڕێت”.

“پەرواز كچی ئێمەیە نەك كوردستان”

تارا لەزاری ستاف و بەشداربووەكانی بەرنامەكەوە باسی پەرواز دەكات و دەڵێت “زۆر خۆشەویست و بەڕێزە و نموونەی ئەدەب و ئەخلاقە، هەموو دەیانگوت، تازە پەرواز كچی ئێمەیە نەك كوردستان”.

وەك تارا گوتی، پەرواز لە كاتی قسەكردنیدا بەردەوام جەختی لەوە كردووەتەوە كە پشتگیری بكەن “منیش پێمگوت خەڵكی كوردستان هەمیشە پاڵپشتی تۆن و زۆر سوپاسی خەڵكی كوردستانی كرد”. هەروەها گوتی “پەرواز دەیگوت ئاگاداری هەموو شتێكی كوردستانم، ئەگەر یەكەمیش نەبم هەر بگەمە قۆناخی كۆتایی بۆ من گرنگە”. بەڵام خەونەكەی پەرواز نەهاتە دی و بەر لە قۆناخی كۆتایی ماڵئاوایی لە بەرنامەكە كرد.

“هەموو ئامادەبووانی نێو بەرنامەكە، پێكەوە هاواریان دەكرد كوردستان”، تارا غەریب دەڵێ بەوە زۆر دڵخۆشبووە، هەروەها گوتی “پێمگوت هەندێك قسەو قسەڵۆك دەكرێت، نابێت كاریگەرییان هەبێت لەسەرت، ئەویش گوتی ئەو قسە و قسەڵۆكانە ساردم ناكەنەوە”.

“بەرنامەكە وەك سەربازگەیە”

لە كاتی بەرنامەكەدا، كاتێك پەرواز لە بەردەم لیژنەكەدا سوپاسی خەڵكی كوردستان و لیژنەكە و ئامادەبووانی كرد، وادەردەكەوت لە بەخێرهێنانی وەفدەكەی حكومەتدا گەرموگوڕ نەبێ، بەڵام تارا غەریب دەڵێ پەرواز لەوكاتانەدا لەبەر چەند هۆكارێك وادەردەكەوت “شڵەژابوو، عەرەبی نازانێ و ماوەی قسەكردنیش لەو بەرنامەیە زۆر كورتە، چونكە بەرنامەكە وەك سەربازگە وایە و ماوەیان كەمە”. 

گەزۆی سلێمانی و جلی كوردی لە عەرەب ئایدل

دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە عیماد ئەحمەد و هاوسەرەكەی وەك دیاری زێڕیان بردبێ بۆ لیژنەی هەڵسەنگێنەر و ستافی بەرنامەكە، بەڵام تارا غەریب رەتیكردەوە و گوتی “من وەك شەخسی خۆم، تەنیا جلوبەرگی كوردیم بۆ ئەحلام و نانسی و یوسرا و فەرەح برد، بۆ پیاوەكانیش گەزۆی سلێمانیم برد، پێشمگوتن گەزۆی سلێمانییە و لە هیچ شوێنێك ئەوە نییە لە سلێمانی نەبێ”.

تارا غەریب دوا قسەی خۆی لەگەڵ پەرواز باسكرد بەر لەوەی بەرنامەكە جێبهێڵێ “كاتێك هاتمە دەرەوە پێمگوت بێتاقەت مەبە و بەردەوام بە، بێیتەوە بۆ كوردستانیش حكومەت دەستت لێهەڵناگرێ”.



کۆمێنتەکان

 
jazaaziz | 10/6/2013
sopas bo hkomaty maremy kurdstan
payam | 18/6/2013
am ta ble bemanya am tnya ta aw para zore sarftan krdwa la lobnan kas nalet bo agena sardae ewa chi be baxea ka chndaha proze masery yare pe akret law wltaya u xotan psht goy axan bo ya bmrn bash tra law 7alatan
dyar | 22/6/2013
emad gyan pshtgere mala krekaresh bkan xo natan xwat
نیشانەکردن : عەرەب ئایدڵ
6613 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

به ختیار شاکه لی | 22/01/2017 11:15:10 ص
سلاو له ولاتی سوید شاری یان یانه یه که نیه به ناوی مالمو به لکو شاره که و یانه که ناوی مالموی یه سوپاس
ئەو کوردەی ئیبراهیمۆڤیچی بردە ماڵمۆ، ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بارزان | 22/01/2017 10:54:21 ص
انا للة وانا اليه راجعون ديمةنيكي زور ناخؤش و هةواليكي دلتةزينة
Farhad | 22/01/2017 11:11:48 ص
INNALILLAH WA INNA ILAYHI RAJIHUN. , XWDA LEYAN XOSHBET XWA SEBURI KASUKARIYAN BDATE GUNAHA AW KORPA XNJILANANA.
ناو و وێنه‌ی قوربانیانی رووداوەكەی كەڵەك
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (3)
ئارمانج سەردەشتی | 19/01/2017 12:22:02 م
سڵاو دەست خۆش بۆ ماندوو بوونتان کە لە سەر تلێگڕامیش جێی دەستان دیارە تکام وایە کە بۆ ئەوەی وێنە و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاسان تر و بە...
Azad Azad | 22/01/2017 10:42:17 ص
ئه‌م باڵه‌خانی ١٧ نهۆمیه‌ی تاران خاوه‌نه‌كه‌ی جوله‌كه‌یه‌ وه‌جمهوریه‌تی سێداره‌ له‌ سێداره‌شی داوه‌ باڵه‌خانه‌كه‌ش ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ...
 باڵەخانە 17 نهۆمییەکەی تاران داڕما
| 19/1/2017 | (2)
ئه‌نوه‌ر حمه‌ڕه‌ش | 21/01/2017 08:55:50 م
مانای ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕی براكوژیش له‌ ڕۆژئاوا مسۆگه‌ره‌.
ahmad | 22/01/2017 06:46:26 ص
پیاوه تی بکه ن ببن به یه ک هیز با نه له ژیر ناوی ئه وان بن نه ئیوه. پیم وایه ناحه ق نیه ئه گه ر نه هیلن بچنو بو سوریا له به ئه وه ی دوو هیز دروست نه...
كار بۆ دامەزراندنی سوپای رۆژئاوای كوردستان دەكرێت
| دوێنێ کاژێر 11:15 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەوانەی پێشوەختە لەدایکبوون، مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان زیاترە 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی پێشوەختە لەدایکبوون، مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان زیاترە

بەهرە و توانا کۆمەڵایەتییەکانیان لاوازترە زۆرتر
هه‌ژاریی زۆرتر كار له‌ دڵی خانمان ده‌كات 6 کاژێر لەمەو بەر |

هه‌ژاریی زۆرتر كار له‌ دڵی خانمان ده‌كات

توێژینه‌وه‌ له‌ ملیۆنان كه‌س ده‌ریخستووه‌ زۆرتر
گەڕەکی ئەلعەرەبی لە باکووری موسڵ کۆنترۆڵکرایەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕەکی ئەلعەرەبی لە باکووری موسڵ کۆنترۆڵکرایەوە

چەكدارانی داعش تەنیا لە دوو گەڕەك ماون زۆرتر
0.219 seconds