أسئلة وأجوبة

پ. بۆچی دەڵێن پۆرتاڵی رووداو؟

مەبەستمان لە ووشەی پۆرتاڵ ئەوەیە کە رووداو لەسەر ئینتەرنێت لە ماڵپەڕێک زیاترە و چەندین ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاری دیکەی هەیە. هەروەها رووداو نێت کۆکراوەی بەرهەمەکانی تۆڕی میدیایی رووداوە کە لە تیڤی،رادیۆ،پۆرتاڵ،رۆژنامە و گۆڤار پێکدێت.

٢.خزمەتگوزارییەکانی پۆرتاڵی رووداو چین؟

پۆرتاڵی رووداو لە ماڵپەڕێکی هەواڵی بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی و کورمانجی)، عەرەبی، ئینگلیزی و تورکی پێکدێت. هەروەها بۆ هەموو ئامێرێکی سمارت فۆ ، خزمەتگوزاری خۆی هەیە. پۆرتاڵی رووداو خزمەتگوزاری ئەلێرتەری هەیە کە هەموو کەس دەتوانێ لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەی دایبەزێ و دوایین هەواڵ وەربگرێ. لە پۆرتاڵی رووداو دەتوانی راستەوخۆ تەماشای تیڤی و گوێ لە رادیۆی رووداو بگریت. هەروەها "رووداوی تۆ" بەشێکە لە پۆرتاڵەکەمان کە هەموو کەسێک دەتوانێت بەرهەم وبابەت بنێرێ بۆ رووداو.

٣. خزمەتگوزاری رووداوی تۆ چیە؟

پۆرتاڵی رووداو خزمەتگوزاری رووداوی تۆی هەیە کە بریتیە لە نێوەندێک بۆ هەموو بەکارهێنەران و فانەکانمان تا بتوان لەوێ بابەت وڤیدیۆ و فۆتۆمان بۆ بنێرن وەک پەیامنیری رووداو ئاگادارمان بکەنەوە لە رووداوەکان. هەروەها دەتوانن هەر چیرۆکێکی خۆیان بڵاوبکەنەوە کە حەزبکەن لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی بکەن.

٤. کێ بەڕێوبەری رووداوە؟

ئاکۆ محەممەد، بەڕێوبەری گشتی تۆڕی میدیایی رووداوە

بەشەکانی دیکەش بەم شێوەیە:

هێمن عەبدوڵڵا: بەڕێوەبەری نیوزگازەرین

هێمن لهۆنی: بەڕێوەبەری پۆرتاڵی رووداو

هەژار برنجی: بەڕێوەبەری تەکنیکی

بێستوون نووری: بەڕێوەبەری ئینتەیک

محەممەد خۆشناو: بەرێوبەری پەیوەندییەکان

سەلام سەعدی: سەرنووسەری رۆژنامەی رووداو

محەممەد تەها: بەڕێوبەری ئۆپەریشن

ساکار عەبدوڵڵا: بەڕێوبەری ئاسایمێنت


٥. رووداو بەنیازی پڕۆژەی نوێ هەیە؟

تۆڕی میدیایی رووداو بە نیازە خزمەتگوزارییەکان بەرفراوانتر بکات و تۆڕەکە لە داهاتوودا لە چەندین تیڤی و رادیۆ و بلاوکراوە پێکدێت. ئێستا رووداو لەم بەشانە پێکدێت: تیڤی، رادیۆی هەواڵی و میوزیک و رۆژنامە و پۆرتاڵی رووداو.

٦. رووداو بۆ کاژێر بەکاردێنێ؟

کاژێر ئاماژەیە بۆ کات، کاتژمێر ئاماژەیە بۆ ئەو ئامێرەی، کە کاتەکەی پێدەپێورێ و دیاریدەکرێت. هەروەها بە پێی بەشی زمانەوانی رووداو، زمانی کوردی لەو نموونانەدا دەوڵەمەندییەکەی زۆر زیاتر لە زمانی دیکە دەردەکەوێت. دەستەواژەی (کاژێر) لە جیاتی (کاتژمێر) پێشتریش بۆ ئاماژەکردن بە کات زیاتر لە لایەن شوکر مستەفا، زمانزانی کۆچکردووی کورد بەکاردەهێنرا.