Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بیرێک

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بیرێک

کوردستان09-08-2023

لە دارەتووی هەولێر شەش بیری ئاو وشک دەبن

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی بڵاوکردنەوە

09-08-2023

تاگەکان

دارەتوو, ئاو

بابەتی پەیوەندیدار

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە
کوردستان31-05-2026

ئەحمەد کانی: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ یەکێتی مامەڵە دەکەین؛ نەوەی نوێ پرسێکی جیایە

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ
کوردستان31-05-2026

لە سنووری سۆران درۆن بەر ماڵی هاونیشتمانییەک دەکەوێ

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە
کوردستان31-05-2026

کۆڵبەری لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێنەکردووەتەوە

رادیۆ دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ناحیەی دارەتوو دەڵێت، ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنوورەکەیاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و شەش بیری سنوورەکە وشک بوون، دەشڵێت، ئەو بیرە نوێیانەی هەڵیدەکەنن لەنێوان 450 بۆ 500 مەتر قووڵن.
 
ئامانج عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ناحیەی دارەتوو لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو رایگەیاند، لە سنووری ناحیەی دارەتوو، چەند بیرێک ئاستی ئاوییان دابەزیوە و بەرەو وشکبوون دەچن، لەوانە بیری ژمارە 37 و 39 لە گەڕەکی دارەتووی نوێ.
 
ئاماژەی بەوەش کرد گوندی باغەمرەی شەهاب، ئێستا خانووی تێدا دروستکراوە و بێ ئاون، هەروەها لە گەڕەکی هەرێم، بیری ژمارە 16 و لە گەڕەکی برایەتیی کۆنیش بیری ژمارە 4 وشکیان کردووە، گەڕەکی ژینیش بیری ژمارە 46 ئاستی ئاوەکە زۆر دابەزیوە.
 
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی ناحیەی دارەتوو دەشڵێت، ئێستا سەرقاڵی هەڵکەندنی بیری نوێن، دوو ئامێری هەڵکەندنی بیر لە ناحیەکە خەریکی بیر هەڵکەندنن، بەهۆی ئەوەی زۆربەی بیرەکان ئاستی ئاویان دابەزیوە، گرفتیان لە دابینکردنی ئاو بۆ دروستبووە.
 
لەبارەی دابینکردنی کارەبا بۆ کارپێکردنی بیرەکان، ئامانج عەبدولرەحمان دەڵێت، تائێستا 17 بیر لە ناحیەی دارەتوو بە کارەبای موەلیدەی گەڕەکەکان بەستراونەتەوە و چەند بیرێکیش ماون کارەبایان بۆ دابین بکرێت.
 
بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاو، قووڵیی بیرەکانیش زیاتر بووە. ئامانج عەبدولڕەحمان دەڵێت "ئەو بیرانەی ئێستا لێدەدرێن، قووڵییان لەنێوان 450 بۆ 500 مەتر دەبێت."
 
لەماوەی دەیەی رابردوودا سەروو دوو پلەی سیلیزی تێکڕای پلەکانی گەرما لە وەرزەکانی هاویندا لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە، کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەمانای کەمبوونەوەی بارانی ساڵانەش دێت. 
 
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، تێکڕای باران لە دەیەی رابردوودا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەڕادەی 289.6 ملم کەمیکردووە.