سووریا ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌روونى‌و جه‌سته‌یى زیندانيانى كورد ده‌دات
رووداو- هه‌ولێر
كۆمه‌ڵێك چالاكوانانی كورد داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، كار بكه‌ن بۆ ئازادكردنی زیندانییه‌كانی كورد له‌و ناوگرتوخانه‌كانی سووريا كه به چه‌ندین شێوه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن‌و ئێستا هه‌موویان مانیان گرتووه.
ئه‌مڕۆ 15/3/2011 له شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك چالاكوانی كورد له بواری مافی مرۆڤ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند له 8ی ئه‌م مانگه چه‌ندین زیندانی سیاسی كه زۆربه‌یان كوردن له به‌ندیخانه‌كانی سووریا مانیان له خواردن گرتوه، به‌ڵام حكوومه‌ت تا ئێستا وه‌ڵامى داخوازییه‌كانى نه‌داونه‌ته‌وه.
به‌ندكراوه‌كان كه ژماره‌یان له سه‌ره‌تا 14 كه‌س بوون و دواتر هه‌ندێك زیندانى عه‌ره‌بیش ده‌ستیان به مانگرتن گرت، ئێستا نێزیكه 25 زیندانی سیاسی ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌بێ له‌و ناو به‌ندیخانه‌كانی سووریا داوای ئازادكردنی زیندانییه ساسییه‌كان و كۆتاییهێنان به فایلی گرتنی سیاسی و ره‌وشی ئاوارته و ڕێگه‌دان به ئازادییه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن.
چالاكڤانان له ڕێگه‌ی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك كه وێنه‌یه‌كه دراوه‌ته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی چاودێرى مافى مرۆڤ‌و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، داوایان لێده‌كه‌ن به زووترین كات سه‌ردانی سووریا بكه‌ن و له نێزیكه‌وه ره‌وشی زیندانییه سیاسیه‌كان بینن.
ئه‌و چالاكوانانه له 11/3/2011 كه‌مپینێكیان بۆ پشتیوانی ئه‌و زیندانییه مانگرتوانه له شارى هه‌ولێر پێكهێناوه‌و له‌و به‌یاننامه‌یه‌ى ده‌ریانكردووه ده‌ڵێن زیندانییه‌كانی كورد، له رووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه له‌ناو ژووری تاكه‌كه‌سیدا به چه‌ندین شێواز ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.هه‌روه‌ها ده‌ڵێن سه‌ردانی ئه‌و زیندانیانه قه‌ده‌خه‌یه‌و له رووی ته‌ندروستییش باریان زۆر خراپه.




http://www.youtube.com/watch?v=7cbyqPJYN3o
بۆچوونی خۆت بنووسه