Rudaw
كوردي | Kurdî | English | Türkçe | عربي
پەخشی راستەوخۆ     راستەوخۆ رادیۆ رووداو میوزیك

کوردستان

محەممەد مەلا کەریم کۆچی دوایی کرد

لەلایەن سیروان عەباس 12/3/2017
5360 ژمارەی بینین

رووداو- هەولێر 

نووسەر و وەرگێڕی دیاری باشووری کوردستان محەممەدی مەلا کەریم ، لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.


محەممەدی مەلا کەریم یان حەمەی مەلا کەریم نووسەر و وەرگێڕی کورد و کوڕی زانای کورد مەلا عەبدولکەریم مودەڕیسە، خاوەن چەندین کتێب و لێکدانەوەی دیوانی شاعیرانی کلاسیک و لیکۆڵینەوەیە.

محەممەدی مەلا کەریم، ساڵانێکە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 12-3-2017 لەشاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.


محەممەد عەبدولکەریم محەممەد

کوڕی زانای ناودار مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسە


لە 14-8-1931 لە ناحیەی بیارە لەدایکبووە

فەقێیەتی لای باوکی تەواوکردووە

زمانەکانی عەرەبی  و فارسی زانیوە

لێکدانەوەی بۆ دیوانەکانی مەحوی، گۆران و بێخود کردووە

زاراوەی هەورامی بەباشی زانیوە

داڕشتنەوەی بۆ شیعرەکانی مەولەوی کردووە

پێداچوونەوەی بۆ دیوانی (شیرین و خوسرەو)ی خانای قوبادی کردووە

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

 


Copyrights 2019 Rudaw. All rights reserved©"