وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە مانگی 9 زیادیکردووە

لەلایەن رووداو 1/10/2017
هەڕەشەکان لەسەر نەوتی کوردستان نرخی نەوتی نزیک کردووەتەوە لە 60 دۆلار
هەڕەشەکان لەسەر نەوتی کوردستان نرخی نەوتی نزیک کردووەتەوە لە 60 دۆلار

رووداو- هەولێر

سەرەڕای هەڕەشەکان بۆ بڕینی نەوتی کوردستان، لە مانگی 9  دا هەرێمی کوردستان رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتری هەناردەکردووە.


دوایین ئامارەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانی ئۆپێک بڵاوبووەتەوە، تیایدا دەرکەوتووە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق و لیبیا ، ئاستی پابەند بوونی رێکخراوەکە بە رێککەوتنەکەی لە مانگی 9 دا دابەزیوە بۆ 86%، ئەوە ل کاتێکدایە، ئاستی پابەندبوون لە مانگی 8 دا89% بوو.

ئەوە بەو مانایە دێت ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق، بە کوردستانیشەوە لە مانگی 9 دا زیادیکردووە و ئەو گرژییانەی لەبەر گشتپرسی باشووری کوردستان درووستبووە، نەبووەتە هۆکاری کەمبوونەوەی ئاستی هەناردەکاری هەرێمی کوردستان و عێراق لە مانگی 9 دا.

لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی نیگەرانی لە پچڕانی نەوتی کوردستان - جەیهان، نرخی نەوت نزیکبووەتەوە لە60 دۆلار.

شارەزایەکی کۆمێرزبانک لەو بارەیەوە دەڵێت، هیچ چارەسەرێکی کورتخایەن بۆ ئاڵۆزییەکانی دوای گشتپرسی باشووری کوردستان ئێستا بەدی ناکرێت ، لەبەر ئەوەش هەڕەشەی بڕینی نەوتی کوردستان باڵی کێشاوە بەسەر بازاڕی نەوتدا و بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان.

بەپێی سەرچاوەکانی گواستنەوەی دەریایی زیادبوونی نەوتی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکاری نەوتی کوردستان روویداوە کە رۆژانە 40 هەزار بەرمیل زیادیکردووە، لەکاتێکدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی باشووری عێراق وەک خۆی بە جێگری ماوەتەوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Bawer | 13/12/2017 06:10:35 م
Dastkkhosh sarkawtubet
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تووشبون بە رۆماتیزمی جومگە لە رێگەی سێکس تۆمارکرا 2 کاژێر لەمەو بەر |

تووشبون بە رۆماتیزمی جومگە لە رێگەی سێکس تۆمارکرا

بەهۆی بەکتریای شیگیڵلا روویداوە زۆرتر
ژمارەی تووشبووان بە وەناق لە یەمەن گەیشتە 283 کەس 13 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی تووشبووان بە وەناق لە یەمەن گەیشتە 283 کەس

34 کەسیان مردوون زۆرتر
تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە 19 کاژێر لەمەو بەر |

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: متمانەمان بە كۆمیسیۆن نییە زۆرتر
0.782 seconds