وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

وەزیری نەوتی عێراق: نرخی ئێستای نەوت دادوەرانەیە

لەلایەن رووداو 2/11/2018
"هێچ کێشەیەکی رابردوومان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە"

رووداو-هەولێر

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند نرخی ئێستای نەوت گونجاوە بۆ عێراق، هەروەها عێراق بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت دەکات و کڕیاران دڵنیادەکاتەوە کە پێداویستی بازاڕ لە نەوت پڕ دەکاتەوە و هیج کەمبوونێک لە خستنەڕووی نەوت روونادات.


دوای ئەوەی لە مانگی شەشی ئەمساڵدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوشارەکانی بۆ رێکخراوی ئۆپێک زیادکرد، بەرهەمهێنەرانی ئەو رێکخراوە بڕیاریاندا خستنەڕووی نەوت لە بازاڕدا زیاد بکەن.

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و بۆ ئەو مەبەستەش لەرێی کەمکردنەوەی رۆتینیاتی ئیداری ، پاڵپشتی لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت دەکەن.

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: "نرخی ئێستای نەوت دادوەرانەیەوە وڵاتەکەی بەرپرسیارانە هەڵسوکەوت دەکات بۆ ئەوەی دڵنیایی بداتە کڕیارانی نەوت کە پێداویستییەکانی بازار پڕدەکەنەوە".

عێراق دووەم گەورە بەرهەمهێنەری نەوتی رێکخراوی ئۆپێکە و پلانی هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە رۆژانە 5 ملیۆن بەرمیلی ئێستا بەرزبکاتەوە بۆ رۆژانە 7 ملیۆن بەرمیل لە ساڵی 2022.

عێراق ئێستا تەنیا لە باشوورەوە نەوتی خۆی هەناردە دەکات و بەپێی ئەو راپۆرتانەی بڵاوبوونەتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک رێککەوتوون.

سامر غەزبان سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکوک لەرێی بۆڕی کوردستان-جەیهانەوە رایگەیاند،"هێچ کێشەیەکی رابردوومان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە."

بەپێی شرۆڤەکاران کاری هەرە لەپێشینەی وەزیری نوێی نەوتی عێراق مامەڵەکردنە لەگەڵ گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران کە لە هەفتەی داهاتووەوە دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

عێراق لەرێی تانکەرەوە رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک هەناردەی ئێران دەکات. سامر غەزبان سەبارەت بە گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران رایگەیاند کە وڵاتەکەی بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی کاردەکات و چاوخشاندنەوە بە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران دەکات.

عێراق لە مانگی 10 دا ، رۆژانە 3 ملیۆن و 488 هەزار بەرمیل نەوتی لە باشوورەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە. دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک، قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق دەستبەجێ دەکرێت بە بڕی رۆژانە 300 هەزار بەرمیل زیادبکرێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.468 seconds