وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

کۆبوونەوەی لووتکەی G20 و رێکكەوتنە ئابوورییەکان

لەلایەن رووداو 1/12/2018
 لەم نێوەندەدا کوردستان دەتوانێت سوود لەو رێککەوتنانە وەربگرێت، بتوانێت بازاڕێکی نوێ بۆ گازی سرووشتی لە جیهاندا بدۆزێتەوەو سەقامگیرییەکی گونجاو بۆ ئابووری کوردستان فەراهەم بکات
لەم نێوەندەدا کوردستان دەتوانێت سوود لەو رێککەوتنانە وەربگرێت، بتوانێت بازاڕێکی نوێ بۆ گازی سرووشتی لە جیهاندا بدۆزێتەوەو سەقامگیرییەکی گونجاو بۆ ئابووری کوردستان فەراهەم بکات

رۆندك فارس

نۆزدە سەرکردەی وڵاتانی خاوەن گەورەترین ئابووری جیهان و سەرۆکی ئەنجوومەن و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و سەرکردەی چەند وڵاتێکی دیکە، لە 30 تشرینی دووەمی 2018 لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتینی ئەمریکایی لاتین لە لووتکەی G20 کۆبوونەوە. 


لە لووتکەکەدا هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی رووسیا، شی جینگ پینگ سەرۆکی چین، ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئامادەن. یەکێک لەو سەرکردانەی یەکەمجارە بەشداریی لە لووتکەکەدا دەکات محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەیە، بەشداریکردنەکەشی لەکاتێکدایە کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی دۆسیەی جەمال خاشقچی، رۆژنامەڤانی سعودی چەندین قسەو بیروڕا دەربارەی ئیدارەدانی ئەو شازادەیە لە رۆژهەڵاتی ناواڕاست کرا.

سەرۆکی سندووقی نێودەوڵەتی (کریستن لاجارد) لەبارەی ئاڵۆزییەکانی بازرگانی جیهانی هۆشداری دەدات. بەهۆی لێدوانی بەشێک لە سەرکردەکانی وڵاتە زلهێزە ئابوورییەکانی جیهان، چەندین وتار و بڕیاری جۆراوجۆر لەبارەی مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان وڵاتان دراون، هەروەها  چاوەڕێی سەپاندنی چەن بڕیارێک و باجێکی نوێ دەکرێت لەنێوان وڵاتاندا، لەو بارەیەوە سەرۆکی سندووقی نێودەوڵەتی لەراپۆرتێکی تایبەت بە سەرکردەکانی بەشداربوو لە لوتکەی (G20) هۆشداریی داوە کە ئەگەر بێت و ئەمریکا بڕیاری دانانی باج بۆ کەلوپەلەکانی وڵاتی چین بەتایبەتی ئۆتۆمبێل بسەپێنێت، ئەوا دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری جیهان بە ڕێژەی 0.75%

دوای سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و قەدەغەکردنی مامەڵەی بازرگانی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا، شارەزایانی ئابووری جیهان فۆکسیان خستووەتە سەر کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەو کۆڕبەندەدا.

بۆیە لە کۆبوونەوەی لووتکەی گرووپی G20 ی ئەمساڵدا، چاوە گەرمەکانی جیهان لەسەر چەند کەیسێکی گرنگن لە کەشوهەوایەکی ساردی ئەمریکای لاتین، لەوانە کۆبوونەوە چارەنووسسازەکەی نێوان سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکی چین، هەروەها بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هەریەکە لە سەرکردەکانی وڵاتانی روسیا، ژاپۆن و، ئەڵمانیا به‌جیا كۆببێته‌وه‌، هەرەوەها لەهەمان کۆڕبەنددا چاوەڕوان دەکرێت رێکكەوتتنی نێوان هەریەکە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا کە ناسراوە بە (USMCA) واژۆ بکرێت. 

کۆبوونەوەی لووتکەی (G20) چ کاریگەرییەکی لەسەر ئابووری جیهان ده‌بێت؟

لەدوای قەیرانی ئابووری جیهان لە 2008 دا چەندین گۆڕانکاری لە گەشەی ئابووری وڵاتاندا روویان دا، هەروەها ئەو گرژییە سیاسی و ئابوورییانەی نێوان زلهێزەکانی جیهان ساڵ بۆ ساڵ بەپێی بەرژەوەندی هەر وڵاتێک ساڵانە رێکكەوتنی به‌ردەوام لەنێوانیان ئاراستە دەکرێن. 

دوای کۆبوونەوەکانی لووتکەیG7 چەندین کێشە بێ چارسەر مانەوە، چاوەڕوان دەکرێت لووتکەی گرووپی G20 بۆ ئەمساڵ کە لەکاتێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت، چەند رێکكەوتنێکی گرنگ ئەنجام بدرێن، بەتایبەتیش وه‌ك ئاشكرایه‌ رووسیا و ئەمریکا لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی نێوانیان کێشەیان هەیە و هەروەها شەڕی ساردی نێوان ئەمریکا و چین و ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەرکردەکانی ئەم دوو وڵاتە، کاریگەری تەواوی لەسەر ئابووری جیهان دروستکردووە.

لە هەفتەی رابردوودا دوای سەردانەکەی وەزیری وزەی ئەمریکا بۆ بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وزەی رووسیا لە ئەڵمانیا، چەندین گفتوگۆ لەبارەی چەند رێكکەوتنێکی نێوان ئەو دوو وڵاتە کراوە، بۆیە پێشبینی ئەنجامدانی چەند رێکكەوتنێكی وزەیی دەکرێت لەنێوان رووسیا و ئەمریکا، بەتایبەت لەسەر پرسەکانی گازی سرووشتی رووسی لە بازاڕەکانی ئەوروپا و هەروەها نرخی گازی سرووشتی لە ناوچەکەدا. 

بۆ گازی سروشتی؟

ئەمریکا خاوەن گەورەترین یەدەگی گازی سرووشتییە لە جیهاندا، بەڵام ئێستا دەیەوێت گازی سرووشتی وڵاتەکه‌ی بە رێژەیەکی زیاتر بخاتە بازاڕەکانی ئەوروپاوه‌. وڵاتانی ئەوروپا کڕیاری سەرەکی گازی سروشتیی رووسیان. 

بەپێی دوایین ئامارەکانی وزەی نێودەوڵەتی (IEA) خواست لەسەر گازی سرووشتی لە جیهان بە گشتی و ئەوروپا بەتایبەتی بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەشە ئابوورییەی كه‌ لە سێکتەرەکانی پیشەسازی بەرهەمهێنانی وزەی هاوڕێی ژینگە ئەنجام دەدرێن.

لەم نێوەندەدا یەکێتی ئەوروپا کڕیاری سەرەکی گازی سرووشتی رووسیا بووە، چونکە نرخی گازی سرووشتی رووسیا سێ ئەوەندە کەمترە لە نرخی گازی سرووشتی ئەمریکا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی نرخی گازی سرووشتی لەکاتی بەرهەمهێنانی دا، بۆیە ئەمریکا دەیەوێت ببێت بە وڵاتی یەکەم لەبەرهەمهێنان و فرۆشتنی گازی جۆری (LNG)، رێکكەوتن لەگەڵ روسیادا بکات بۆ ئەوەی بتوانێت بەو نرخەی ئەمریکا دەیەوێت گازی سروشتی بخاتە بازاڕەکانی ئەوروپا و بۆ خۆی مۆنۆپۆلی بكات. 

ئەمریکا خاوەن رێژەیەکی زۆری گازی سرووشتییە و کڕیاری سەرەکی ئەم وزەیەیه‌ لە هەریەکە لە سعودیە و قەتەر، بەڵام نەیتوانیوە ببێت بە خاوەنی یەکەم وڵات لە رێزبەندی فرۆشتنی ئەو وزەیە لە جیهاندا. لەساڵی رابردوودا خستنەڕووی گازی سرووشتی رووسیا بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا هەشت ئەوەندەی خستنەڕووی گازی (LNG) ئەمریکی بووە، ئەمەش بەهاوکاری وڵاتی چین، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت چەندین رێکكه‌وتنی گرنگ لە نێوان وڵاتاندا ئەنجام بدرێت و، مەترسی لە داڕمانی ئابووری کەمبکرێتەوە.

لەم نێوەندەدا کوردستان دەتوانێت سوود لەو رێککەوتنانە وەربگرێت، بتوانێت بازاڕێکی نوێ بۆ گازی سرووشتی لە جیهاندا بدۆزێتەوەو سەقامگیرییەکی گونجاو بۆ ئابووری کوردستان فەراهەم بکات، بۆ ئەوەی لە کەرتی وزەدا تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت وببێت بە دەرچەیەکی گرنگ بۆ  هەموو پێشهاتەکه‌، چونکە کوردستان یەکێکە لەهەرێمە دەوڵەمه‌ندەکانی گازی سرووشتی له‌ جیهاندا.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.688 seconds