وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

دیسکی ئابووری رووداو بە ریەل گرافیک پشکی کوردستان لە بودجەی عێراق رووندەکاتەوە

لەلایەن محەممەد شێخ فاتیح 2/2/2019
ئەوەی کە راستییە و دەنێردرێت 7 تریلۆن و 200 ملیار دینارە

رووداو-هەولێر

لە بودجەی عێراقدا پشکی هەرێمی کوردستان لە ساڵێکدا 9 تریلیۆن و427 ملیار دینارە، بەڵام ئەمە نووسراوە و ئەوەی بە هەرێمی کوردستان دەدرێت جیاوازە لەو ژمارەیە.


لە ساڵی 2004ەوە هەرێمی کوردستان بودجەی هەیە و ساڵ لە دوای ساڵیش لە هەڵکشاندا بووە، ساڵی 2004 بودجەی هەرێمی کوردستان 2 ملیار و 330 ملیۆن دۆلار بووە، ساڵی 2013 گەیشتووەتە 12 ملیار دۆلار، واتە لەسەدا 400 زیادیکردووە. بەڵام  کێشەکە ئەوەیە لە ساڵی 2013ەوە هەرێمی کوردستان بێ بودجەیە.

بەپێی داتاکانی بانکی جیهانی گەشەی ئابووری هەرێمی کوردستان 8% بوو، ئەوەش کاتێک کە بودجەی هەبوو، بەڵام کاتێک کە بودجەکەی بڕا و تووشی قەیرانی دارایی بوو، ئیدی ئەو ئابوورییە بەرەو داکشان رۆیشت.

لە بودجەی عێراقدا پشکی هەرێمی کوردستان لە ساڵێکدا 9 تریلیۆن و427 ملیار دینارە، بەڵام ئەمە مەرەکەبی سەر کاغەزە، ئەوەی راستییە ئەمەیە:

عێراق لە بودجەدا دایناوە و دەڵێ چەندەم خەرجکرد لە سەدا 12.67ی ئەوە دەدەم بە کوردستان، نەک ئەوەی کە خەمڵاندوومە، واتە 105 تریلیۆنی خەمڵاندووە کە خەرجی بکات، بەڵام ئەوپەڕی 85 تریلیۆن دینار خەرجدەکات، ئەمە بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، چونکە ساڵی وا هەبووە بۆ نموونە ساڵی 2015 تەنیا 65 تریلیۆن دیناری خەرجکردووە.

خەرجییەکانی حاکیمە و سیادی و پەرەپێدانی پارێزگاکان 28 تریلیۆنە، 85 لە 28 کەم بکەینەوە دەکاتە 57 تریلیۆن دینار، ئێستا ئەگەر 57 دابەشی 85 و زەربی 100ـی بکەین دەکاتە 67%. واتە هەرێمی کوردستان 12.67ـی ئەو 67%ـە وەردەگرێت کە دەکاتە 8.5 لەسەد، واتە پشکی راستەقینە ئەمەیە کە دەکاتە 7.2 تریلیۆن دینار. لەسەر کاغەز ساڵانە 9.427 تریلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان دانراوە، بەڵام ئەوەی کە راستییە و دەنێردرێت 7 تریلۆن و 200 ملیار دینارە، بێگومان ئەمە جگە لەو بڕە پارەیەی کە بۆ پێشمەرگە دیاریکراوە.

هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی مانگانە لە فرۆشتنی نەوت 375 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت، لە ناوخۆیش  125 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت، لە بەغداشەوە 317 ملیار دیناری بۆ دێت،  کۆی گشتی داهاتەکانی 917 ملیار دینارە، واتە 750 ملیۆن دۆلار، ئەمە بە گشتی ئەو پارانەیە کە دەستی دەکەوێت.

بەلام ئەو پارانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان خەرجی دەکات بریتییە لە 700 ملیۆن دۆلاری مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت، هەروەها لە مانگێکدا پێویستی بە 100 ملیۆن دۆلارە بۆ بەڕێکردنی دامودەزگاکانی. 200 ملیۆن دۆلاریشی پێویستە تاوەکو وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری و باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا بکات، بەو مانایە حکومەتی هەرێمی کوردستان، مانگانە پێویستی بە یەک ملیار دۆلارە بۆ ئەوەی بە باشی ئابووری خۆی بەڕێوەببات.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان


نیشانەکردن : بودجەی عێراق ,
2380 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 22 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات دوێنێ کاژێر 11:37 |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  18/4/2019 |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
0.781 seconds