رووداو - لەندەن
لەندەن خۆی بۆ پێشوازیکردن لە رووداوێکی گرنک ئامادەدەکات، زۆربەی فرۆشگاکان نرخی کەلوپەلەکانیان داشکاندوووە و کڕیارانیش زیاتر ئەوانەن کە پێشبڕکێ لەسەر رووناککردنەوەی ماڵەکانیان دەکەن.
محەممەد هەجەری، دانیشتووی لەندەن دەڵێت: "ئێستا وەرزی داشکانی هەموو مارکەکانە، هەستم بە جیاوازی گەورە کرد لەنێوان مانگی رابردوو و ئەم مانگەدا، بۆیە منیش و هەموو خەڵک لە مانگی 12ـدا شت دەکڕین".
ژنێک جیاواز لە هەر بەریتانییەکی دیکە چاوەڕێی کریسمسە، چونکە ئەو بڕیاریداوە رۆژی 24 ئەم مانگە میهرەبانی خۆی پیشانی بێلانەکانی لەندەن بدات و لە کڵێسایەکدا و لە رۆژی لەدایکبوونی مەسیح، ژەمێکی شیاویان بۆ ئامادەبکات.
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان کریستیانەکان رۆژانی 24 و 25 دیسەمبەری هەموو ساڵێک، دەکەنە جەژن. جەژنێک کە دارسنەوبەری ڕازاوە و مۆمە داگیرساوەکان و نوێژ و پاڕانەوەی بە کۆمەڵی نێو کڵێساکان، بوونەتە رووخسارە سیمبوولیەکەی.
کڕین و فرۆشتن لەم رۆژانەدا ئاسایی نین، چونکە چەند رۆژێکی کەم دوای کۆتایی هاتنی کریسمس، لەندەن دەبێتە چراخان.
ئاهەنگی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، وەک کریسمس بووەتە نەریتێکی ساڵانە و خەڵک بە قوڵی پێیەوە پەیوەستن.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن