وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

توركیا لە ترسی دەروازەكانی رۆژئاوا، ئیبراهیم خەلیل داناخات

لەلایەن ناسر عەلی 3/10/2017
 ساڵی رابردوو بایی 10 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەڕێگەی ئیبراهیم خەلیلەوە لەنێوان تورکیا و باشووری کوردستاندا کراوە
ساڵی رابردوو بایی 10 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەڕێگەی ئیبراهیم خەلیلەوە لەنێوان تورکیا و باشووری کوردستاندا کراوە

رووداو- دهۆك

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری پارێزگای دهۆك لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ بەردەوامە، سێ‌ لە دەروازەكان لە نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستانن، دوو دەروازەی دیكەش دەكەونە نێوان باشوور و باكووری كوردستان. سەرچاوە ئاگادارەكان دەڵێن توركیا نایەوێ‌ دەروازەكانی سووریا و رۆژئاوای كوردستان ببنە بەدیلی دەروازەكانی توركیا، بۆیە زەحمەتە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەڕووی كوردستاندا دابخات.

دوای ئەنجامدانی گشتپرسی، بەرپرسانی توركیا و لەسەرووی هەمووشیانەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی  توركیا، زۆرترین قسەیان لەسەر گشتپرسییەكەی هەرێمی كوردستان كردووە، چەندینجار هۆشدارییان داوەتە بەرپرسانی كورد كە دەبێ‌ باجی ئەو گشتپرسییەی رۆژی 25ی ئەیلول بدەن. هاووڵاتیان نیگەرانن لەوەی توركیا دەست بۆ كارتی ئابووری ببات و دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەڕووی هاتوچۆی بارهەڵگرەكاندا دابخات و چیدیش رێگە نەدات نەوتی كوردستان بگاتە جیهان.

بەڵام سەرچاوەیەكی ئاگادار دەڵێت "هەتا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ گرتنی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، بەڵكو لە دوای گشتپرسی هاتوچۆ لەو دەروازەیە پتر بووە".

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە (رووداو)ی گوت: "راستە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بۆ توركیا گرنگە، بەڵام یەكێك لە هۆكارەكانی دانەخستنی ئەو دەروازەیە ئەوەیە كە توركیا نایەوێت هەرێمی كوردستان بەدیلی ئەو دەروازەیە بەكاربهێنێ‌ كە دەروازەكانی رۆژئاوای كوردستانە، چونكە ئەگەر هاتوچۆی بازرگانیی نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان گەشە بكات، توركیا لە دوو رووەوە زەرەر دەكات، هەم گورز لە ئابوورییەكەی دەدات، هەمیش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی رۆژئاوای كوردستان كە توركیا هیچ یەكێك لەمانەی ناوێت".

لە دوای ئەڵمانیا و بەریتانیا، هەرێمی كوردستان گەورەترین هاوبەشی ئابووری و بازرگانیی توركیایە، ئەو هاوبەشییەش دەروازەكەی ئیبراهیم خەلیلە، بەپێی داتاكان ساڵی رابردوو بایی 10 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەو دەروازەیە كراوە.

هەر دوای گشتپرسییەكەی باشووری كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گومرگەكانی عێراق، نووسراوێكی نهێنی دەركرد و بڕیاری دا كە دەست بەسەر گومرگەكانی هەرێمی كوردستاندا بگرێ‌ و بۆ ئەمەش لە نووسراوەكەدا ناوی 41 كارمەندی هێنابوو كە وەكو ستافی سەرپەرشتیكردنی گومرگی ئیبراهیم خەلیل دەستبەكار ببن. بەڵام فرسەت ئیبراهیم، بەڕێوەبەری  گومركی ئیبراهیم خەلیل بە (رووداو)ی گوت: "هیچ گۆڕانكارییەك لە خاڵە گومرگییەكە رووینەداوە و كارەكان وەكو جاران و بگرە باشتریش لە جاران بەڕێوەدەچن".

پێشتر شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكانی هەرێمی كوردستان لە رێگەی (رووداو)ەوە دڵنیایی دابووە هاووڵاتیان كە  توركیا سنوور داناخات، بەڵام دەڵێت ئەگەر ئەوەش روویدا، بیریان لە دەروازەی دیكە كردووەتەوە "دەتوانین لەڕێگەی سووریاوە لە هێڵی رۆژئاوای كوردستان، كاڵا هاوردە بكەین". 

یەكێك لەو خاڵە سنوورییانەی لە نێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستاندایە، دەروازەی خانەسۆرە لە سنووری ناحیەی سنوونێی سەر بە قەزای شنگال.

تایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ‌ بە (رووداو)ی گوت: "ماوەیەكە ئەو دەروازەیە كراوەتەوە، زیاتر دەروازەیەكی بازرگانییە، ئێستا ئاژەڵ و پیاز و پەتاتە و گەنم و جۆ لەو دەروازەیەوە دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان، بەڵام هیچ شتێك لەو دەروازەیە ناچێت بۆ رۆژئاوای كوردستان".
 بە گوتەی سەیدۆ، دەروازەكە وەكو فەرمی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ‌ و لە هەردوو دیو گومرگ لە بازرگانان وەردەگیرێ‌".


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كريكار | 17/07/2018 07:09:29 ص
ئه ى ئه مريكا بؤ له كاتى هيرشى حه شد وا راويز كارى ئاماده نه بوك! !
sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| دوێنێ کاژێر 11:28 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 07:38:25 ص
دەگۆترێ دەست بردن لۆ هەلگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنیتی ، وە هەروەها لە هەولێرێ دەگۆترێ گۆشتی ناخۆم بەس گۆشتاوی دەخۆم ، گۆران یێکێتی پێ...
سەركردە ناڕازییەكان بە مەرجی گێڕانەوەی دارایی گۆڕان دەگەڕێنەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| دوێنێ کاژێر 10:56 | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| دوێنێ کاژێر 08:41 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.453 seconds