وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان دەستیپێکردەوە

لەلایەن هەڵۆ محەممەد 3/10/2017
هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری رووداو باسی رەوشی خاڵی سنووری پەروێزخان دەکات

رووداو - گەرمیان

هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان دەستیپێکردەوە کە بەهۆی مانۆری سەربازیی هاوبەشی ئێران و عێراق وەستابوو. گوتەبێژی دەروازەکەش دەڵێت داخستن نەبوو راگیران بوو.

وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر گشتپرسی، رۆژی دووشەممە 2-10-2017 كۆماری ئیسلامیی ئێران ‌و حەشدی شەعبی عێراق لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەدرێژایی سنووری باشووری کوردستان  مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا، ئەمەش لە هەندێک شوێن گرفتی بۆ جووڵەی بازرگانی دروست کرد، بۆنموونە لە دەروازەی پەروێزخان. 

ئارام سایەخان، گوتەبێژی دەروازەی سنووریی پەروێزخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەستانی هاتووچۆی بازرگانی بە کتاب و بڕیار نەبوو و تەنیا راگرتن بوو. زانیاری زۆرتریشی ئاشکراکرد و گوتی: "لەگەڵیان کۆبووینەوە و چەندجارێک قسەمان لەگەڵ کردن، گوتیان مانۆری سەربازییە و بۆ دڵنیایی لە سەلامەتی و گیانی شۆفێران و هاووڵاتیان دەمانەوێت هاتووچۆ رابگرین، بەرەبەیانی ئەمڕۆش کرایەوە و ئێستا دۆخەکە ئاساییە".

باشووری کوردستان سێ دەروازەی نێودەوڵەتی و 12 دەروازەی لاوەکی لەگەڵ ئێران هەیە و ئاڵوگۆڕی ساڵانەی ئەو دەروازانە زیاتر لە 5 ملیار دۆلارە. سەرەکیترین دەروازەی نێوان باشووری کوردستان و ئێران پەروێزخانە و 40% ی هەناردەی ئێران لەڕێگەی ئەو دەروازەیەوە دەکرێت و ئاڵوگۆڕی ساڵانە لەو دەروازەیەوە زیاتر لە دوو ملیار دۆلارە.


داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سیامک | 18/06/2018 10:47:44 ص
کاک مولوی ئاگادار بیت کوردوستانیش 20 دولار له هه ر گه شتیاریکی ئیرانی وه ر ده گریت بو هاتنه هه ریمی کوردستان
 ژمارەی گەشتیارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەرێمی كوردستان كەمیكردووە
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
جوتیار هەورامی | 18/06/2018 10:40:04 ص
به راستى خوپيشاندان سيستةمى ناشةرعى و غةربية جگة لة كاولكارى و ويرانكارى و مايةپوچ بوون هيچى ترى لي بةرهةم ناييت
  چیرۆکی یەکێک لەو گەنجانەی بووە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە دەرعا
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شازاد سیروان | 16/06/2018 08:07:38 م
پێم وا نییە جەنابیشت شارەزای زمان بیت. هەندێ لە بۆچوونەکان تەنیا قسەی بازاڕین و هیچی دی. ئێستا ئەو دەرفەتەم نییە هەموو هەڵەکانتان ڕاست بکەمەوە. دەڵێی...
احمد خسن زێڕۆ | 18/06/2018 08:45:33 ص
ده‌ستخۆش مامۆستای هێژا به‌ڕاستی به‌ نرخ بوو ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ زۆر پێویستن ، ڕاگه‌یاندن له‌م باره‌یه‌وه‌ كه‌مو كوڕی زۆره‌ كه‌ تا ئێستا وه‌كو...
تکایە بەرۆکی زوانی کوردی بەردەن
| 14/6/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 9 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
 ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سووریا گەیشتە 52 چەکدار 14 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سووریا گەیشتە 52 چەکدار

بنکەیەکی سەربازیی حکومەتی سووریا بۆردوومانکرا زۆرتر
0.469 seconds