وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

گرێبەست لەگەڵ دانا گاز، گرفت یان چارەسەر؟

لەلایەن رووداو 4/4/2019
وەزیری سامانە سرووشتییەکان و نوێنەری کۆمپانیای دانا گاز گرێبەستێک واژۆ دەکەن وێنە؛ ئەرشیڤ
وەزیری سامانە سرووشتییەکان و نوێنەری کۆمپانیای دانا گاز گرێبەستێک واژۆ دەکەن وێنە؛ ئەرشیڤ


د.هێمن محەممەد ئیسماعیل*

گومان لەوەدا نییە كە كەرتی نەوت لە كوردستان پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. بە تایبەتی دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بەشێوەیەكی سەربەخۆ و دوور لە دەسەڵاتدارێتی بەغدا نەوتی خۆی بفرۆشێ‌. خەونی كوردستان ئەوە بوو كە ئاستی بەرهەمهێنان لە ساڵی 2016 بگەیەنێتە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، بەڵام ئەو ئامانجە بەهۆی شەڕی داعش لە 2014 و دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار 30 دۆلار كە بووە هۆی كشانەوەی ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی بواری نەوت، نەهاتەدی و دواكەوت.

ئەوەی لێرەدا زیاتر مەبەستمە باسی بكەم، كەرتی گازی سروشتییە لە هەرێمی كوردستان كە بەپێی داتا فەرمییەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، هەرێمی كوردستان خاوەنی 200 ترلیۆن پێ‌ سێجا گازە، ئەوەش دەكاتە نزیكەی 3%ی گازی یەدەگی هەموو جیهان. پێشبینی دەكرێ‌ یەدەگی گازی كوردستان لەو ژمارەیە زیاتریش بێ‌، چونكە هێشتا گەڕان و پشكنین بۆ گازی سروشتی لە هەموو كوردستان نەكراوە.

ئەگەرچی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند گرێبەستێكی بۆ گازی سروشتی لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكاندا كردووە، بەڵام گرێبەستەكان لە ئاستی گرنگیی ئەو كەرتەدا نین. دیارترین گرێبەستی هەرێمی كوردستان بۆ گازی سروشتی، لەگەڵ كۆمپانیای داناگاز و هاوبەشەكانیەتی كە گرێبەستێكی سەر بە كێشە بووە. بەهۆی ئەو گرێبەستەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆری لە دادگایەكی لەندەن دۆڕاند.

سەرەڕای دۆڕاندنی  كەیسێك بە داناگاز، بەڵام مانگی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای پێرڵ پترۆلیۆم گرێبەستێكی 20 ساڵەیان بۆ فرۆشتنی گاز واژۆ كرد، بەپێی گرێبەستەكە بەرهەمهێنانی گاز لە كێڵگەی كۆرمۆر بۆ 650 ملیۆن پێ سێجا لە ساڵی 2021 و دواتر بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا لە ساڵی 2022 زیاد دەكرێت.

كۆمپانیای دانەگاز رایگەیاندووە كە "پێرڵ پترۆلیۆم (كۆمپانیای سنوورداری پێرڵ پترۆلیۆم)، ئەو كۆنسۆرتیۆمەی لەلایەن هەردوو كۆمپانیای (دانەگاز) و (نەوتی هیلال) ی ئیماراتییەوە پێشەوایەتی دەكرێت، گرێبەستێكی نوێی 20 ساڵەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆكرد بە مەبەستی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی 250 ملیۆن پێ سێجای دیكەی گاز لە رۆژێكدا، كە كۆنسۆرتیۆمەكە مەبەستیەتی تا ساڵی 2021 بەرهەمی بهێنێت وەك بەشێك لە پلانەكانی فراوانكردنیان لە هەرێمی كوردستان، لەپێناو زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا و پڕكردنەوەی پێویستیی ناوخۆ".

ئەم گرێبەستە جێی دەستخۆشییە و بۆ ماوەی 20 ساڵیشە، بەڵام حیكمەت لە جێبەجێكردنی گرێبەستەكەدایە. پێشتر دانا گاز بەڵێنی دابوو ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە كوردستان بگەیەنێتە دوو هێندە، بە جۆرێك لە ساڵی 2020 بیگەیەنێتە 20 ملیار پێ‌ سێجا لە ساڵێكدا. ئەگەر دانا گاز پابەند نەبوو بەو بەڵێنانەی بە خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەدات، پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان چاوێك بە گرێبەستەكانی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە بخشێنێتەوە و كۆمپانیای دیكە رابكێشێتە نێو بوارەكە.

ئەگەرچی كۆمپانیای گەنەڵ ئێنێرجیش لە كەرتی گازی سروشتیی كوردستان لە هەردوو كێڵگەی بنەباوێ‌ و میران كار دەكات، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرهەمێك دیار نییە، ئەوەی گومانی خستووەتە سەر كارەكانی ئەو كۆمپانیایە، ئەوەیە كە كۆمپانیاكە زۆرتر پسپۆڕییەكەی لە بواری نەوتە، نەك گازی سروشتی.

گرێبەستێكی دیكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆمپانیای رۆسنێفتی رووسییە. كۆمپانیا رووسییەكە نزیكەی یەك ملیار دۆلاری داوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر كاركردنی لە كەرتی گازی سروشتیی هەرێمی كوردستان. بەنیازیشە بۆڕیی گواستنەوەی گازی سروشتی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیا رابكێشێ‌ كە لە توانایدایە ساڵانە 30 ملیار پێ‌ سێجا گاز بگوازێتەوە كە دەكاتە 6%ی پێویستی وڵاتانی ئەوروپا بە گازی سروشتی.

بەڵام مانەوەی ئەو كەرتە بەو شێوازەی ئێستا و بەو چەند گرێبەستە كە رەنگە دیسان كێشەیان تێبكەوێ‌، مەترسییە بۆ سەر ئەو كەرتە. سەرەڕای ئەوەش ئێستا خەریكە وڵاتی بەرهەمهێنی دیكەی گازی سروشتی دێنە گۆڕەپانی كێبڕكێیەكە. لەوانە دۆزینەوەی كێڵگەیەكی گاز لە میسر كە یەدەگەكەی بە 30 ترلیۆن پێ‌ سێجا مەزەندە دەكرێ‌. هەروەها لە ئیسرائیلیش كێڵگەی تازە دۆزراونەتەوە، سعودیەش لەو رۆژانەی دواییدا كێڵگەی تازەی گازی سروشتی لە دەریای سووردا دۆزیوەتەوە. سووریاش خاوەن گازێكی زۆرە، بە ئاساییبوونەوەی دۆخەكەی، دەتوانێ‌ جارێكی دیكە بگەڕێتەوە سەر نەخشەی بازاڕی وزە، هەروەها دەتوانێ‌ ببێتە كۆریدۆری گواستنەوەی گازی سروشتیی وڵاتانی كەنداو بەرەو توركیا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتانی دیكەی ئەوروپا. 

یەكێكی دیكە لەو مەترسییانەی لەسەر ئەو كەرتە هەیە، كێشە نێوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانە، چونكە زۆربەی یەدەگی گاز كەوتووەتە زۆنی سەوزەوە، جگە لەوەش هەندێك لەو كێڵگانە نزیكن لە ناوچە كێشەلەسەرەكانی نێوان هەولێر و بەغدا. 

رێكنەكەوتنی پارتی و یەكێتی یان دروستبوونی هەر گرژییەكی سیاسی لە نێوانیان، راستەوخۆ كاریگەری لەسەر كەرتی گاز دەبێ‌. پێشتریش بە پاساوی كەمیی خزمەتگوزاری لەو ناوچانەی گازیان تێدایە، هەڕەشەی راگرتنی گاز بۆ وێستگەكانی كارەبا كرابوو.
سەرەڕای مەترسییەكان، بەڵام ئەو كەرتە هەلی باشی لە پێشە. 

دەكرێ‌ ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران بقۆزرێنەوە، بە تایبەتی ئەمریكا كار لەسەر ئەوە دەكات كە هەناردەی وزەی ئێران بۆ دەرەوە نزیك بكاتەوە لە سفر، ئەمەش هەلێكی باشە بۆئەوەی هەرێمی كوردستان ببێتە جێگرەوەی ئێران بۆ دابینكردنی گازی سروشتی بۆ عێراق، بۆیە پێویستە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كار لەسەر ئەوە بكات كە كێشەكانی لەگەڵ ناوەند چارەسەر بكات، ئەوكات ئاسانتر دەتوانێ‌ مامەڵە لەگەڵ عێراق بكات لەسەر گازە سروشتییەكەی.

 كابینەی نوێ‌ دەبێ‌ سیاسەتێكی تازەش بۆ كەرتی وزە پەیڕەو بكات، ئەویش نەك تەنیا بە واژۆكردنی گرێبەستی نوێ‌ بۆ دەرهێنانی گازی زیاتر، بەڵكو هەوڵی دامەزراندنی كۆمپانیای نیشتیمانی بدات، هەروەها بیر لە دامەزراندنی چەند كارگەیەكی پترۆكیمیایی بكاتەوە، چونكە ئەو گازەی دەردەهێنرێ‌ چەندین پێكهاتەی دیكەی تێدایە و دەكرێ‌ بۆ بواری دیكە سوودیان لێ وەربگیرێ‌.

*پسپۆڕ لە بواری جیۆپۆلیتیكی وزە، بەتایبەت گازی سروشتی و، مامۆستا لە زانكۆی سۆران

کۆمێنتەکان

 
Rebwar | 6/4/2019
Dastxosh
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : دانا گاز . کوردستان
3281 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.266 seconds