وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەشداربووانی زەین ناتوانن پەیوەندی بە تۆڕەکانی کۆڕەکەوە بکەن

لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەڕی 4/9/2017
کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم هۆکارەکە بۆ کێشەیەکی تەکنیکی زەین دەگەڕێننەوە

رووداو - هەولێر
 
چەند رۆژێکە لە هەرێمی کوردستان کێشەی پەیوەندیکردن بۆ بەشداربووانی کۆمپانیای زەین دروستبووە. بەشداربووانی ناتوانن پەیوەندنی بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بکەن ، بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیەش، بەپرسانی کۆمپانیای زەین لە بەغداوە هاتوونەتە کوردستان.


عەلی زاهید، بەڕێوەبەری کۆمپانیای زەین لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەگەڵ درووستبوونی ئەو کێشە تەکنیکییەی نێوان تۆڕەکەمان لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک، یەک سەر بڕیارمدا بێمە هەولێر و سەردانی لقی سەرەکیمان لە هەولێر بکەم، و دەستەی کارگێڕی کۆمپانیاکەش لەگەڵ خۆم بێنم. ئێمە داوا لە کۆمپانیای کۆڕەک دەکەین کە ئەو توانای پەیوەندی کردنەی نێوان کۆڕەک و زێن هەبووە جارێکی دیکە بکرێتەوە، ئەو رکابەرییەی نێوانمان هەیە، ئاسیاسێل و کۆڕەک و زێن، رکابەریێکی زۆر جوانە، رکابەرییەکە دەبێت لە سەر ئاستی خزمەتگوزاری ، هونەری و نرخەکان بێت، بەڵام نابێت لە سەر ئاستی توانای پەیوەندیکردن بێت لە نێوان کۆمپانیایێکەوە بۆ کۆمپانیایێکی دیکە" 

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم17 ساڵە لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە و ئێستا لە هەر 19 پارێزگاکەی باشووری کوردستان و عێراق هێڵەکانی پەیوەندیکردنی کارایە و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە 32 ملیۆن بەشداربووی دەکات.

کۆمپانیای زەینیش34 ساڵە هێڵەکانی  پەیوەندیکردنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، کارایە. بەشداربووانی ئەم دوو هێڵە لە باشووری کوردستان داوا دەکەن هەرچی زووە کێشەکانیان چارەسەربکەن.

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم هۆکارەکە بۆ کێشەیەکی تەکنیکی زەین دەگەڕێننەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتی کارکردنی کۆڕەکەوە نییە. لە راگەیێندراوەکەی کۆڕەک تیلیکۆمدا هاتووە؛ نابێ کێشەی تەکنیکی و کەموکورتی کۆمپانیای زەین ببێتە هۆی تاوانبار نیشاندانی کۆمپانیایەکی دیکە. 

بەپێی راگەیێندراوەکە؛ زیاتر لە 150 تاوەری كوڕەك لە شوێنە جیاجیاكانی عێراق سووتێندراون و تەقێندراونەتەوە و تاوەکو ئێستا هیچ کۆمپانیایەکمان تۆمەتبار نەکردووە، هەروەها ماوەی 8 ساڵە كۆمپانیای حكوومیی عێراقی قبوڵ ناكات كۆڕەك تیلیكۆم بۆ بەرفراوانكردنی خزمەتگوزارییەكانی لە ناوەڕاست و باشووری عێراق سوود لە كێبڵی ڤایبێرئۆپتیكیان وەربگرێت، بەڵام هەردوو كومپانيه ركابەرەكانی كۆڕەك له رۆژی يەکەمەوه كراوەن و سوودى لێ وەردەگرن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

نیشانەکردن : کۆڕەک , زەین
14675 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/02/2018 08:42:43 ص
Dastxosh
یاسین حه‌مه‌ غه‌ریب | 22/02/2018 02:17:42 م
ئه‌ڵێن مێژوو وانه‌یه‌ بۆ داهاتوو ، به‌ڵام وانەیه‌ بۆ قوتابیان یان بۆ سیاسیەکان؟ هه‌ندێک له‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ مێژوو ده‌زانن هه‌تا...
سەردەمی حوكمی ئامۆزاكان
| 20/2/2018 | (2)
دڵخواز | 21/02/2018 07:51:12 م
بە بڕواى من هۆى سەرەكى ئەو پێشهاته خەمۆكى دواى مناڵ بوونه، هيوادارم هەموو هاوژينەكان لەوە ئاگادار بن و دواى مناڵ بوون ئەگەر نيشانەى خەمۆكيان لە...
ژنێكی 20 ساڵان خۆی دەسووتێنێ
| دوێنێ کاژێر 06:58 | (1)
ره شید | 20/02/2018 05:13:13 م
به ریز کاکه "ئاکو" و هاورییانی به ئه مه گی رووداو، هه مووخه لکی کوردستان ته واوی ئازادیخوازان و ئه سحابی قه له م و راگه یه نه ره گشتیه کان شه ریکه خه...
سارا | 21/02/2018 05:03:02 ص
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید شیفاهه‌تا هه‌تایه‌ یادی بۆ هه‌میشه‌ یادی له‌ دڵماندا زیندووه‌. سه‌ری ڕێز و نه‌وازش داده‌نێن بۆ بنه‌ماڵه‌ی...
ساڵیادی شەهید شیفا
| 20/2/2018 | (2)
سێنیار بامەڕنی | 20/02/2018 03:59:47 م
بەڵكو میلیشیاكانی سەربە #ئیران چوونە نێو #عەفرین، هەروەك چۆن لەسایەی خیانەتكارییەكەی 16ـی ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی سەر بەئیران هاتوونەتە نێو كەركوك.
هێزە شەعبییەکانی سەر بە حکومەتی سووریا چوونە نێو عەفرین
| 20/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت دوێنێ کاژێر 01:04 |

کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بە بەشداری سێ پارێزگاری کوردستان بەڕێوەدەچێت

هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو رێککەوتنی پاریس بۆ زۆرتر
خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی دوێنێ کاژێر 09:26 |

خوێندنەوەیەك بۆ رۆمانی "پێنجەمین كتێب"ـی جەبار جەمال غەریب

چەند ساڵێكە هەوڵی وەرگێڕانی دەقی ئەدەبی كوردی بۆ زۆرتر
0.312 seconds