وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

وەزارەتی كشتوكاڵ دەیەوێ‌ بازاڕێكی نێودەوڵەتی بۆ جووتیاران بدۆزێتەوە

لەلایەن رەوا عەبدوڵڵا 4/10/2017
لە کوردستان ترێ، هەنجیر، هەنار، سێو، گوێز، برنج و هەنگوین بەشێوەی ئۆرگانیک بەرهەمدێن
لە کوردستان ترێ، هەنجیر، هەنار، سێو، گوێز، برنج و هەنگوین بەشێوەی ئۆرگانیک بەرهەمدێن

رووداو- هەولێر

وەزارەتی كشتوكاڵ دەبێتە ئەندامی رێكخراوێكی جیهانی تایبەت بە كشتوكاڵی ئۆرگانیك، بەرپرسێكی ئەو وەزارەتە دەڵێت ئەگەر خۆراكی ئۆرگانیك بەرهەم بهێنین، دەتوانین بازاڕێكی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمی جووتیاران بدۆزینەوە.

كشتوكاڵی ئۆرگانیك بریتییە لە بەرهەمهێنانی سەوزە و میوە بەبێ بەكارهێنانی پەینی كیمیایی، قڕكەری كیمیایی، هۆرمۆنی گەشە، دەرمانی ڤێتەرنەری، تۆوی دەستكاریكراوی بۆماوەیی، ماددەی پارێزەر بۆ هەڵگرتن و لەقوتوونان، هەروەها هەر ماددەیەك كە كاریگەری لەسەر تەندروستیی مرۆڤ و ژینگە هەبێت.

بیرۆكەی گەڕانەوە بۆ كشتوكاڵی ئۆرگانیك ئێستا لە زۆر وڵاتدا گرنگیی تایبەتی پێدەدرێ و بەهۆكارێكی گرنگ بۆ پارێزگاری لە ژینگە و سەرچاوە سروشتییەكان و تەندروستیی مرۆڤ سەیر دەكرێ، بۆیە چەندین رێكخراو و دەزگای جیهانی تایبەت بە كشتوكاڵی ئۆرگانیك دامەزراون، یەكێك لەوانەش فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی بزووتنەوە كشتوكاڵییە ئۆرگانیكییەكانە (IFOAM) كە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو هەفتە لەمەوبەر بووە ئەندامی. بارەگای سەرەكیی (IFOAM) لە شاری بۆنی ئەڵمانیایە، 750 رێكخراوی كشتوكاڵی ئەندامی فیدراسیۆنەكەن.

د.ئەنوەر ئەحمەد، بڕیاردەری لێژنەی باڵای كشتوكاڵی ئۆرگانیك لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە (رووداو)ی گوت: "ئێستا هەرێمی كوردستان لە رووی بەرهەم و نرخەوە ناتوانێ‌ كێبڕكێی ئێران و توركیا بكات، بۆیە بیرمان لەوە كردەوە كە گەشە بە كشتوكاڵی ئۆرگانیك بدەین، تاوەكو لەو رێگەیەوە بازاڕێكی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمەكانمان بدۆزینەوە".

د.ئەنوەر نموونە بە هەناردەكردنی هەندێ  سەوزە و میوەی هەرێمی كوردستان بۆ قەتەر دێنێتەوە و دەڵێت: "دوای ئەوەی قەتەر لەلایەن سعودیە و ئیمارات و میسرەوە گەمارۆی خرایە سەر، هەندێ بازرگانی كوردستان ویستیان سەوزە و میوەی كوردستان بنێرنە ئەوێ، بەڵام دوای پشكنین بەهۆی زۆریی بەكارهێنانی پەیین و قڕكەر، قەتەر زۆربەی بەرهەمەكانی رەتكردەوە، تەنیا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی پیاز دا كە بەشێوەی نیمچە ئۆرگانیك بەرهەمهێنرابوو، ئیدی لەوەوە بۆمان دەركەوت تاكە رێگە بۆ هەنگاونان بۆ چوونە نێو بازاڕی نێودەوڵەتی گەشەپێدانی كشتوكاڵی ئۆرگانیكە".

بەهۆی ئەو خواستە زۆرەی لەسەر خۆراكی ئۆرگانیك هەیە، ساڵ لەدوای ساڵ رووبەری چێنراو بە بەرهەمی ئۆرگانی زیاد دەكات، بەپێی داتاكان لەساڵی 1999 رووبەری چێنراو بە كشتوكاڵی ئۆرگانیك لەجیهاندا نزیكەی 11 میلۆن هێكتار بووە، بەڵام بەپێی داتاكانی رێكخراوی (IFOAM) لە ساڵی 2013 دا گەیشتووەتە 43.7 ملیۆن هیكتار. فرۆشتنی خۆراكە ئۆرگانییەكانیش لەهەمان ساڵدا گەیشتووەتە 68 ملیار یۆرۆ.

هەر بەپێی داتاكانی ئەو رێكخراوە، ئوسترالیا بە پلەی یەكەم دێ‌ لە گرنگیدان بە كشتوكاڵی ئۆرگانیك و ساڵانە 12.14 ملیۆن هێكتار زەوی دەكاتە كشتوكاڵی ئۆرگانیك، دوای ئەویش ئەرجەنتین بە 3.8 میلۆن هێكتار دێت و ئەمریكاش بە 1.9 ملیۆن هێكتار پلەی سێیەمی گرتووە. د.ئەنوەر ئەحمەد دەڵێت: "هەرێمی كوردستان ژێرخانێكی باشی بۆ كشتوكاڵی ئۆرگانیك هەیە، بەڵام پێویستی بە رێنمایی و رێكخستن و دەركردنی هەندێ یاسا هەیە".

د.ئەنوەر نموونە بە بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی وەك سماق، ترێ، هەنار، هەنجیر، سێو، گوێز، برنج و هەنگوین دەهێنێتەوە كە دەستكاری بۆماوەییان نەكراوە و زۆربەیان بەبێ بەكارهێنانی پەینی كیمیاوی و قڕكەر بەرهەم دەهێنرێن، بەڵام وەك ئەو دەڵێت: "لەبەر ئەوەی تاوەكوو ئێستا یاسایەكی تایبەت بە بنەماكانی كشتوكاڵی ئۆرگانیكمان نەبووە، رێكخراوێكی نێودەوڵەتی پاڵپشتمان نەبووە بۆ بەخشینی بڕوانامەی ئۆرگانیك بەو بەرهەمانە، بۆیە ناتوانین بە بەرهەمێكی ئۆرگانێك یان نیمچە ئۆرگانیك بە وڵاتانی بفرۆشین".  

لەجیهاندا سێ پێوەری نێودەوڵەتی بۆ خۆراكی ئۆرگانیك هەن، ئەوانیش پێوەری ئەمەریكی، ژاپۆنی و ئەوروپی. هەریەك لەو پێوەرانەش یاسای تایبەت بەخۆیان هەیە.

د.ئەنوەر ئەحمەد دەڵێت: "لەبەر ئەوەی كەشوهەوا و بەرهەمی هەرێمی كوردستان زیاتر لەگەڵ پێوەری ئەوروپی گونجاوە، زۆرترین خواستیش لەسەر بەرهەمی ئۆرگانێك لە وڵاتانی ئەوروپایە، بۆیە دەمانەوێت سوود لە پێوەر و یاساكانی ئەوروپا وەربگرین".

ئەرشەد یاسین خۆشناو، شارەزا لەبواری كشتوكاڵی ئۆرگانیك و مامۆستا لە بەشی رەزگەری لە كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی سەلاحەددین، دەڵێت "بە كشتوكاڵی ئۆرگانیك جگە لەوەی خۆراكێكی تەندروستمان دەستدەكەوێت، خاكەكەشمان پاكدەبێتەوە لە زیانەكانی پەیینی كیمیایی، پارەش بۆ كڕینی پەیینی كیمیایی و قڕكەر ناچێتە دەرەوە كە بەشی زۆریان جگە لەوەی زیانی زۆریان بۆ پیسبوونی ژینگە و خاك و ئاو و بەرهەمە خۆراكییەكان هەیە، كواڵیتییان ئەوەندە خراپە كەمترین كاریگەرییان لەسەر گەشەی بەرهەم  هەیە".

بە گوتەی ئەو شارەزایە، ئەگەر وەزارەتی كشتوكاڵ هەنگاو بۆ ئەم جۆرە كشتوكاڵە بنێ، دەبێت سەرەتا خولی رێنمایی بۆ جووتیاران بكاتەوە، بۆ چاندنی بەرهەمیش ئەو ناوچانە هەڵبژێرێت كە هاتوچۆی زۆریان بەسەرەوە نییە و دوورن لەو گازە ژەهراویانەی لە ئۆتۆمبێل دەردەچن، سەرەتاش ئەو زەویانە بۆ چاندن هەڵبژێرن كە كەمتر ماددەی كیمیایی و قڕكەریان تێدا بەكارهێنراوە".

لە كشتوكاڵی ئۆرگانیكدا، بەهۆی بەكارنەهێنانی تۆوی دەستكاریكراو و پەیینی كیمیاوی بۆ گەشەی خێرای رووەكەكان، بڕی بەرهەم لە یەكەی رووبەر كەمدەبێتەوە، بۆیە كشتوكاڵی ئۆرگانیك بە دڵی هەموو جووتیارێك نییە.

بەڵام ئەرشەد یاسین، دەڵێت" لەرێگەی بەكارهێنانی خانووی شووشە، دەكرێت بەرهەمەكان لە نەخۆشییەكان بپارێزرێن و كۆنترۆڵی گەرمی و ساردی بكرێت. زۆربەی سەوزەكانیش بەشێوەی هەڵواسراوی بچێندرێن كە قەرەبووی كەمبوونەوەی بڕی بەرهەم لەیەكەی رووبەر دەكاتەوە".
لە هەرێمی كوردستان ژێرخانێكی باش بۆ كشتوكاڵی ئۆرگانیك هەیە، تۆوی چەندین بەرهەم دەستكاری نەكراوە وەك تەماتە، گوڵەبەڕۆژە، خەیار، ترۆزی، كاڵەك، بامیە و باینجان و....هتد

لێژنەی باڵای بۆ دروستكراوە

وەك هەنگاوی یەكەم، وەزارەتی كشتوكاڵ لێژنەیەكی باڵای بۆ كاركردن لەسەر كشتوكاڵی ئۆرگانیك پێكهێناوە، چەند پۆستەر و نامیلكەیەكی بڵاوكردووەتەوە، داواش لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی كشتوكاڵی پارێزگاكانیش كراوە، وێستگەیەكی تایبەت بۆ توێژینەوە لە كشتوكاڵی ئۆرگانیك تەرخان بكەن.  

مەقسود خالید، بەڕێوەبەری توێژینەوەی كشتوكاڵی هەولێر، دەڵێت "گۆڕینی سیستەمی كشتوكاڵی كورستان بۆ ئۆرگانیك كارێكی ئاسان نییە و كاتی زۆری پێویستە، دەكرێت قۆناغی یەكەم دەستبەرداربوونی جووتیاران بێت لە بەكاهێنانی پەینی كیمیایی، جووتیاران فێری دروستكردنی پەینی ئۆرگانیك ببن، لە قۆناغی دواتر دەكرێت ئەو ناوچانە هەڵبژێرین كە كەمتر تووشی نەخۆشی  بوون. بۆ كۆنترۆڵكردنی گژ و گیاو نەخۆشییەكانیش سوود لە مێرووە سوودبەخشەكان وەربگرین".  


کۆمێنتەکان

 
چاودێر | 4/10/2017
بەرهەمی تەندروست بۆ کورد بەرهەم بێنن و ئەوەی زیادیکرد هناردەی دەرەوەی بکەن. خوراکی ناتەندروست تۆشی جۆرەها نەخۆشیمان دەکات و پارە ناخورێت
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
1376 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| دوێنێ کاژێر 03:07 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| دوێنێ کاژێر 11:07 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پێشمەرگە لە مەخموور و گوێڕ دەکشێتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

پێشمەرگە لە مەخموور و گوێڕ دەکشێتەوە

بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن زۆرتر
 رۆبۆتێکی نوێ کاری چوار پەرستار لە نەخۆشخانە دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

رۆبۆتێکی نوێ کاری چوار پەرستار لە نەخۆشخانە دەکات

لەنێوان دەرمانخانە، شوێنی پەرستاران و چەند زۆرتر
0.234 seconds