وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

پووتین: لە بەرژەوەندی کەسدا نییە پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ کوردستاندا ببڕێت

لەلایەن هۆشەنگ دارا 4/10/2017
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە دەستپێکی کۆنفرانسی هەفتەی وزەی رووسیاAFP / SPUTNIK / Mikhail KLIMENTYEV

رووداو - هەولێر

سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، لە بەرژەوەندی کەسدا نییە پەیوەندی ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ببڕێت و رێگە بگرێ لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەو گوتانەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە دەستپێکی کۆنفرانسی هەفتەی وزەی رووسیا هات، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 4-10-2017 لە مۆسکۆ دەستی بە کارەکانی کرد.

ڤلادیمیر پووتین راشیگەیاند "هەموو سزایەکی ئابووری بۆ کوردستان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کەسیش ئەو هەنگاوە ناگرێتەبەر". 

"لە بابەتی گشتپرسیی هەرێمی کوردستاندا بێلایەن دەبین"

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان روونکردەوە و رایگەیاند مۆسکۆ دەست وەر ناداتە کاروباری ناوخۆیی عێراق و لەو بابەتەدا بێلایەن دبێت.

پووتین هەروەها رایگەیاند مۆسکۆ پەیوەندیی باشی لەگەڵ کوردەکاندا هەبووە و بۆ بابەتی گشتپرسیش ئەوا مۆسکۆ لەو باوەڕەدایە کە نابێت بارودۆخەکە گرژ بکرێت و دەستێوەرنەدانی رووسیاش هەر لە پێناو ئەوەدایە کە نەبێتە هۆی وروژاندنی زیاتری جیاوازییەکان.

پووتین ئەوەشی گوت کە ئەوان دەزانن بابەتی کوردستانی عێراق بۆ وڵاتانی ناوچەکە چەندە هەستیارە و هەر بۆیەش دەستێوەردان ناکەن و نایانەوێت بارودۆخەکە گرژتر بێت. 

پووتین بەرگریی لە رێکوراستیی هەڵوێستی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "رووسیا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچکات دووڕوو نەبووە و هەربۆیەش جێگەی متمانەیە".

کۆمێنتەکان

 
ره شید | 4/10/2017
کورد سه ربه خویی بو ده چه سپی.
ديوان | 5/10/2017
هه رواش ده بيت شتيك نية به ناوى كشانه وه و بجراندنى به يوه نديه " ئابوريه كان " له دنياى سه رمايه داريدا.. به ورياى مامه له كردن له سياسه تى ئابوورى به سودو قازانج ده شكيته وه بؤ سه رخستنى سه ربه خؤ بوونى كوردستان .
| 5/10/2017
qesaka zor jwanen

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 22/01/2018 10:52:36 ص
ته جروبه و رووداوه کانی باشووری کوردستان ئه م راستیه مان بو مسوگه رده کا که باشترین ریگه بو کورده کانی سوریا ئه وه یه ده س به دانوستانی جیدی و به هه...
عەفرین لەبەردەم ‌هەڕەشەی جەنگ و کاولکاریدا
| دوێنێ کاژێر 09:12 | (1)
ر ه شید | 22/01/2018 10:42:38 ص
ده س خوش ، سالیانیکی دور و دریژ ئیران به حکوومه ته که ی حه مه ره زاشاشه وه پشتیوان و شه ریکی ستراتیجیکی کوردی عیراق بوو و به لام له سالانی دواییدا...
تاران نیوەی رێگایە
| دوێنێ کاژێر 09:02 | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
Nabaz Qdir
Nabaz Qdir | 22/01/2018 07:24:30 ص
dast xosh zor jawan mamalat lagal daqakat krdwa
خاوەنشكۆ
| 21/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە داڤۆس پرسە تەندروستییە هەستیارەکان گەنگەشە دەکرێن 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە داڤۆس پرسە تەندروستییە هەستیارەکان گەنگەشە دەکرێن

بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا سەرسەختەکان لە مژارە زۆرتر
لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەزعەلی دەردەکات 10 کاژێر لەمەو بەر |

لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەزعەلی دەردەکات

"بە رێگەی نایاسایی چووەتە لوبنان" زۆرتر
0.531 seconds