وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بۆ رووداو: نه‌وتی كه‌ركووك ناچێته‌ ئێران

لەلایەن عومەر ئەحمەد 4/11/2018
عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق
عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق

رووداو - ‌هەولێر 

بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سەرەڕای گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆڕی کوردستان - جەیهان، هێشتا ئەو وڵاتە ئامادە نییە نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆری کوردستان - جەیهانەوە هەناردەبکات.


رووداو زانیویەتی، عێراقییەکان بە بەرپرسانی ئەمریکایان راگەیاندووە، کە نەوتی کەرکووک بە مەبەستی پاڵاوتن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆ بەکاردەهێنن و ئامادەنین لە رێگەی بۆڕی کوردستان - جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی بکەن.

عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی قۆناخی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك لە رێگه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه‌ بۆ ئێران به ‌تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: "پێشتر به‌پێی رێككه‌وتنێك رۆژانه 30 هەزار به‌رمیل له‌ نه‌وتی كه‌ركووك له‌ رێگه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرا".

عاسم جیهاد، دەڵێت: "تاوه‌كو ئێستا بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نه‌دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركووك زیادبکرێت. میكانیزمی دووباره‌ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكیش رێككه‌وتنیان له‌باره‌وه‌ نه‌كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێندرێن و ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان بكرێت یان چ جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت". 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتیشی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان زۆر كه‌مه و ته‌نیا 30 هه‌زار به‌رمیله‌، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بڕیار له‌سه‌رئه‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ نه‌چێته‌ ئێران و بۆ پێداویستییه‌ ناوخۆییه‌كان به‌كاربهێندرێت. ناوه‌ ناوه‌ش به‌هۆكاری جیاوازه‌وه‌ ئه‌م 30 هه‌زار به‌رمیله‌ش ره‌وانه‌ نه‌ده‌كرا". ‌

تاوەکو پێش رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی بای حەسەن و هاڤانا لە رێگەی بۆڕی کوردستان - جەیهانەوە هەناردەدەکرا.

کۆمپانیای نەوتی باکوور جگە لەو بڕە نەوتەی کە لەو دوو کێڵگەیە بەرهەمدێت، رۆژانە 100 هەزار بەرمیلی دیکە لە کێڵگەکانی دیکەی کەرکووک بەرهەمدەهێنێت و عێراق توانای پاڵاوتنی ئەو بڕە نەوتەی نییە.

هەفتەی رابردوو بەپێی ئەو راپۆرتانەی بڵاوبوونەوە، لەجیاتی بەخشینی عێراق لە بەردەوامبوونی لە کاری بازرگانی لەگەڵ ئێران، ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق کردووە، نەوتی کەرکووک لە جیاتی هەناردەی ئێران بکرێت، لە رێگەی بۆڕی کوردستان - جەیهانەوە رەوانەی بازاڕەکان بکات، بەڵام هێشتا عێراق ئامادە نییە، نەوتی کەرکووک لە رێگەی بۆڕی کوردستانەوە هەناردەبکرێت.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.235 seconds