وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

دهۆك پارەی پترۆدۆلار وەردەگرێ‌

لەلایەن ناسر عەلی 4/12/2018
سێیەم وەجبەی پارەی پترۆدۆلارە كە ئەمساڵ دەدرێتە پارێزگاكە
سێیەم وەجبەی پارەی پترۆدۆلارە كە ئەمساڵ دەدرێتە پارێزگاكە

رووداو- دهۆك

وەجبەیەكی دیكەی پارەی پترۆدۆلار كە یەك ملیۆن دۆلار بووە گەیشتە خەزێنەی پارێزگای دهۆك، ئەمەش سێیەم وەجبەی پارەی پترۆدۆلارە كە ئەمساڵ دەدرێتە پارێزگاكە. جێگری پارێزگاری دهۆكیش دەڵێت بە پارەی پترۆدۆلار ئابووریی پارێزگاكە دەگەشێتەوە.


زۆرترین ئەو نەوتەی هەرێمی كوردستان دەیفرۆشێ‌، لە سنووری پارێزگای دهۆك دەردەهێندرێ‌، بەڵام هێشتا پارێزگاكە هەژارترین پارێزگای كوردستانە. بەرپرسانی پارێزگاكە چاویان لەوەیە بە پارەی پترۆدۆلار هەژاریی پارێزگاكەیان كەم بكەنەوە.

عوسمان ئەتروشی، جێگری پارێزگاری دهۆك بە (رووداو)ی راگەیاند :"لە كۆتایی مانگی رابردوودا یەك ملیون دۆلاری دیكە لە بودجەی پەترۆدۆلار گەیشتووەتە دهۆك، ئەمەش دەبیتە سێیەمجار پارەی پترۆدۆلار دەدرێتە دهۆك و هەر جارێكیش یەك ملیۆن دۆلارمان بۆ هاتووە".

عوسمان ئەترۆشی باسی چۆنیەتی خەرجكردنی ئەو پارەیەی كرد و گوتی :"62 كۆمپانیا كە پرۆژەی حكومەتیان لەلایە سوودی لێوەردەگرن، لەوانەش پێنج قوتابخانەی لە زاخۆ پێ‌ تەواو دەكرێن، ئەمەش سوودی بۆ پەروەردەی ئەوێ‌ دەبێ‌ و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی سێ‌ دەوامی لە قوتابخانەكانی زاخۆ".

لەدوای 2014ەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، چەندین پرۆژە لە سنووری پارێزگای دهۆك وەستان، حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی نۆ ملیۆن دۆلار قەرزادرری بەڵێندەرانی دهۆك بوو، جێگری پارێزگاری دهۆك دەڵێت بەشێك لەو پارەیە ئەوەبووە كە بەڵێندەران لەكاتی خویدا لە 217 پرۆژەی شنگال و زووممار خەرجیانكردبوو.

بەپێی رووپێوییەكانی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، پارێزگای دهۆك هەژارترین پارێزگای هەرێمی كوردستان، چونكە 361 گوند بەهۆی شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا چۆڵكراون، 34%ی خاكی پارێزگای دهۆك بە ناوچەی نائارام هەژمار كراوە.

دیار تەیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (رووداو)ی راگەیاند لەم خولەدا هەوڵێكی زۆرمان داوە كە قەرەبوی ئەو كەسانە بكرێتەوە بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیاوە زیانیان پێگەیشتووە.

ئاوارەكانی شەڕ باری سەرشانی بەرپرسانی ئیدارەی پارێزگای دهۆكیان گرانتر كردووە، بەپێی ئامارەكان زۆرترین ئاوارەی شەڕی عێراق و سووریا كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لە سنووری پارێزگای دهۆك نیشتەجێبوون و ژمارەشیان زیاتر لە 600 هەزار ئاوارەیە.

رۆژی 2/12/2018 د.بەشیر خەلیل حەدداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری دهۆك و نەینەوا سەردانی شاری دهۆكی كرد. دیار تەیب دەڵێت "ئامانجی سەردانەكە زۆرتر بۆ كەیسی بۆردومان و ئاوارەكان بوو، هەوڵدەدرێ‌ ئەو دوو كەیسە ببرێنە نێو دانیشتنەكانی پەرلەمان و بەو هۆیەوە بودجەی زیاتر بۆ دهۆك دابین بكرێ‌.



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.266 seconds