وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ئێران نایەوێ جێ بۆ كۆمپانیاكانی توركیا چۆڵبكات

لەلایەن نەوزاد مەحموود 4/12/2018
تەنیا 250 كۆمپانیای ئێرانی لە هەرێمی كوردستان ماون
تەنیا 250 كۆمپانیای ئێرانی لە هەرێمی كوردستان ماون

رووداو- سلێمانی

كاربەدەستانی ئێران، گوشارەكانیان لەسەر بازرگانان و سەرمایەدارانی عێراق و هەرێمی كوردستان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی كۆمپانیا و كاڵا و كەلوپەلی توركی نەكەنە جێگرەوەی كاڵا و شمەكی ئێرانی. بڕیارە رۆژی 12ی ئەم مانگە جارێكی دیكە ژمارەیەكی زۆر لە بازرگان و سەرمایەدارانی عێراق و كوردستان بانگهێشتی تاران بكاتەوە.

سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان كە بۆ خۆی یەكێكە لەوانەی بانگهێشتكراوە بۆ دیدارێكی بازرگانی لە تاران، دەڵێت: "ئێستا ژمارەی ئەوانەی لە توركیاوە كەلوپەل هاوردە دەكەن زۆر زیاترە لەوانەی لە ئێرانەوە هاوردەی دەكەن".

لەوەتەی قۆناغی دووەمی گەمارۆكانی سەر ئێران چڕبوونەتەوە، تاران بووەتە شوێنی بەیەكگەیشتنی بازرگان و وەبەرهێن و سەرمایەدارانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە ناونیشانی جیاواز . بەڵام ئامانجی سەرەكی ئێرانییەكان تەنیا ئەوەیە گەمارۆی ئابووری هەموو كۆمپانیاكان بۆ توركیا پاڵ نەنێ و تەنانەت هۆشداریی دراوەتە بازرگانانی كورد و عێراقی لەوبارەیەوە.

ناوەڕاستی مانگی رابردوو، كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە وەبەرهێن و  هاوردەكاران و بازرگانانی سلێمانی كۆبووەوە كە راوێژكاری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری بازرگانیش بەشداری كۆبوونەوەكەی كردبوو. یەكێك لە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە بە(رووداو)ی راگەیاند: "ئەوان گوتیان دەبێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران نەك دانەبەزێ، بەڵكو زۆرتریش ببێ". گوتیشی "هەڵكشانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا ئەوانی بە تەواوی نیگەران كردووە".

ئەو پێداگیرییەی بەرپرسانی ئێرانی بۆ ئەوەیە كە یەكێك لە دەروازە هەرە گرنگەكانی بازرگانی لەدەستنەدەن كە ئەویش عێراق و هەرێمی كوردستانە، بەڵام ئامارەكان بە روونی ئەوە دەردەخەن كە ئەوان لە خۆڕا هەست بەو ترسە گەورەیە ناكەن. وەك شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "ئێستا ژمارەی ئەو هاوردەكارانەی لەنێوان توركیا و هەرێمی كوردستان كاردەكەن، نزیكەی 5000 كەسن، لە كاتێكدا ئەوانەی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران كاڵا هاوردە دەكەن، نزیكەی 3000 كەسن".

دوو هەفتە لەوەوبەر شاندێكی هاوردەكارانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە سەرۆكایەتی شێخ مستەفا لە ئێران بوون. لەوێ ئێرانییەكان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە كەمبوونەوەی خواست لەسەر كاڵا و كەلوپەلەكانیان "بەڵام من بۆم روونكردنەوە كە كواڵیتی خواردن و كەلوپەل و كەرەستەكانی ئێوە بە بەراورد بە كواڵیتی خواردن و كەلوپەلی توركی نزمە و بابەتەكە تەنیا گەمارۆ نییە". 

سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان، هەروەها دەڵێ، بۆ ئێرانییەكانی روونكردووەتەوە ئەگەر بازرگانێكیش داوا بكات بەرهەم و كاڵای خراپ و كواڵیتی نزم و هەرزانی بۆ دروستبكرێ، بەوپێیەی كۆمپانیاكانی توركیا بازرگانی لەگەڵ ئەوروپا دەكەن، ئەو كارە ناكەن، بەڵام ئێمە تێبینی دەكەین كە كواڵیتی كەرەستەی بەشێك لە كۆمپانیا ئێرانییەكان نزمن.
لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كە هەفتەی پێشوو كۆتایی هات، كۆمپانیا ئێرانییەكان نەیانشاردەوە كە خراپترین ساڵیان 2018 بووە لەو پێشانگا ساڵانەیەدا. یەكێك لە نوێنەری كۆمپانیا ئێرانییەكان گوتی: "تەنانەت بایی كرێی گواستنەوەی كاڵا و هاتوچۆی خۆمان نەفرۆشتووە".

بەپێی ئامارەكانی یەكێتی هاوردە و ناردنكاران، لەو 3850 كۆمپانیا بیانیانەی لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، تەنیا 250 كۆمپانیایان ئێرانین و 1800 كۆمپانیاش توركین. ئەوە لەكاتێكدایە كە لە چەند ساڵی پێشوودا، نزیكەی 10%ی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان ئێرانی بوون. شێخ مستەفا عەبدولڕەحمان دەڵێ: "مەسەلەكە تەنیا كەمبوونەوەی كۆمپانیا ئێرانییەكان نییە، بگرە تێبینی دەكەین لەنێو بازاڕەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، كەلوپەلی توركی زۆرتر بوون، بەڵام چەند كۆمپانیایەكی ئێرانی بڕیاریان داوە كەلوپەلی كواڵیتی بەرز رەوانەی كوردستان بكەن و نرخەكانیشیان هەرزانتر بكەن بۆ ئەوەی بازاڕ لەدەست نەدەن".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.219 seconds