وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

بازاڕی نەوت لەنێوان هەڵوێستی سعودیە و كەیسەكەی خاشوقچی

لەلایەن رووداو 4/12/2018
"پێشبینی دەكرێ‌ لە كۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێكدا 1.5 ملیۆن بەرمیل لە ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت كەم بكرێتەوە"

پیتەر ئی یوسف *

پێشبینی دەكرێت كۆبوونەوەی ئۆپێك كە لە 6ی دیسەمبەر بەڕێوەدەچێ، كاریگەر بێت بە چەند فاكتەرێكی پەیوەست بە پیشەسازیی نەوت و نرخی نەوت، بەتایبەتیش دابەزینی نرخی نەوت كە دەرئەنجامی زۆر خستنەڕووی نەوتە لە بازاڕدا. بەپێی ئامارەكانی بازاڕی نەوت، زۆر خستنەڕووی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و رووسیا و عێراق و سعودیە دەگەڕێتەوە، ئەمە جگە لەوەی دەرفەتدانی ئەمریكا بە كڕیارانی نەوتی ئێران كە بەردەوامبن لە كڕینی نەوت لە ئێران بۆ ماوەی 6 مانگی دیكە، خستنەڕووی نەوتی لە بازاڕدا زیاتر كرد.

لەلایەكی دیكەوە، شارەزایانی بازاڕە داراییەكان پێیانوایە كە ئابووریی جیهان بەرەو خاوبوونەوە لە گەشەكردن هەنگاو دەنێت، ئەمەش خواست لەسەر كڕینی نەوت كەم دەكاتەوە و گوشارەكانی سەر نرخی نەوت زیاتر دەكات و زیانێكی زۆر بە داهاتی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دەگەیەنێت.

ئەندامانی ئۆپێك هەست بەو مەترسییە دەكەن كە ئێستا بەهۆی زۆر خستنەڕووی نەوتەوە دروستبووە، هەر بۆیە هەریەكە لە رووسیا و ئەندامانی ئۆپیك سوورن لەسەر ئەوەی هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێننەوە، بەم شێوەیەش پێشبینی دەكرێت كۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێك ئاراستەی بازاڕ بگۆڕێت.

گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت، پاڵپشتی گەشەكردنی ئابووریی جیهان دەكات، لەهەمانكاتدا كورتهێنانی بودجەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت كەم دەكاتەوە، بەمشێوەیەش ئابووریی ئەو وڵاتانە بەردەوام دەبێت لە چالاكییەكانی، بە واتایەكی دیكە كەرتی وەبەرهێنانی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دەبووژێتەوە، كاتێك هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دەگەڕێتەوە.

سعودییەكان لە داڕشتنەوەی نەخشەی رێگاكەدا بوون بە دوو بەشەوە. ئەوان هەمیشە هەوڵدەدەن پارێزگاری لە بازاڕی وزە بكەن، بەم شێوەیەش لە بڕیارداندا رەقتر مامەڵە لەگەڵ رەوشەكە دەكەن بەراورد بە بەرهەمهێنەرەكانی دیكەی نەوت. خالد فالح، وەزیری وزەی سعودییە رایگەیاند كە دەبێت ئۆپێك بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە لە بازاڕدا كەمبكاتەوە، چونكە فرۆشتنی نەوت بە داهاتی سەرەكی ئەو وڵاتە دادەنرێت، بۆیە بەهەموو شێوەیەك كار لەسەر گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت دەكات، ئەمە جگە لەوەی كە چالاكییەكانی ئەو وڵاتە پێویستی بە تەمویلێكی زۆرە، ئەمەش هانی سعودییەكان دەدات كە كار لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بكەن، بەڵام كوشتنی خاشوقچی نەخشەی رێگاكەی گۆڕی.

خێزانی شاهانەی سعودیە بەتایبەتیش شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان پێویستی بە پاڵپشتییەكی زۆرە بۆ ئەوەی بتوانێت لەلایەك گۆڕانكاری لە هەیكەلی ئابووریی سعودیەدا بكات، لەلایەكی دیكەشەوە پاڵپشتییەكی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێ لەبەرامبەر ئەو شتانەی كە هەوڵی بەدەستهێنانیان دەدات لە دەرەوەی سعودیە، بەڵام كوشتنی خاشوقچی ئاراستەی نەخشەكەی گۆڕی، بەتایبەتیش كاتێك سعودیە بەو شێوەیە چاوەڕێی كاردانەوەیەكی نێودەوڵەتی و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە دژی سعودیە نەبوو. لەو كاتەی كە سعودیە پێویستی بە پشتگیری بوو، ئەمریكا هاوپەیمانێتی خۆی لەگەڵ سعودیە دووپاتكردەوە، ئەمەش بە پاڵپشتیكردنی خێزانی جێنشین دادەنرێت، لەهەمانكاتدا ترەمپ داوای لە سعودیە كرد كە هەوڵی زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بدەن بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرز نەبێتەوە، ئەمەش سعودییەكانی كرد بە دوو بەشەوە، لەلایەكەوە سعودییەكان بەرگەی دابەزینی نرخی نەوت ناگرن، لەلایەكی دیكەشەوە ناتوانن بە تەواوەتی داواكارییەكەی ئەمریكا رەتبكەنەوە.

لەلایەكی دیكەوە رووسەكان لەچەندین بۆنەدا رایانگەیاندووە كە دەبێت هاوسەنگی بۆ بازاڕی نەوت بگەڕێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دوودڵن لە بڕیاردان بۆ كەمكردنەوەی بڕی خستنەڕووی نەوت. چەند جارێك رووسیا بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی ئۆپیك و ئەندامانی ئۆپیكی ئاگادار كردووەتەوە كە نابێت لە هەر كۆبوونەوەیەكی ئۆپێكدا ئاراستەی بڕیارەكان 180 پلە گۆڕانكاری بەسەردا بێت، بەم شێوەیەش تا ئێستا رووسیا بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی نەداوە بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمجارەی ئۆپێك.

كۆبوونەوەكانی G20  لە ئەرجەنتین، كاریگەری لەسەر بڕیارەكانی ئۆپێك و بازاڕی نەوت دەبێت، بەتایبەتیش كە پێشبینی كراوە لە كۆبوونەوەكەی  G20دا فلادیمیر پوتین سەرۆكی رووسیا، محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ببینێت و ئەگەری زۆرە بابەتی وزە یەكێك لە تەوەرە گرنگەكانی ئەو دیدارە بێت.

هەرچەندە پێشبینی ناكرێت كە كۆبوونەوە لە نێوان هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و سعودیە رووبدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بازاڕی نەوت خۆی بۆ تویتی ترەمپ ئامادە كردووە، بەتایبەتیش لە رۆژی دووشەممە بەدواوە، سعودیە بەشاندێكی بەهێزەوە ئامادەی G20 بوو، چونكە ئەمەی بە دەرفەتێك زانی بۆ ئەوەی رەوشی ئێستای چارەسەر بكات و سەركردەكانی جیهان هێمن بكاتەوە لەو تووڕەییەی بەهۆی كەیسەكەی خاشوقچی دروست بووە.

سعودیەكان لەوە تێگەیشتوون كە ئەوان بە داینەمۆی رێكخراوی ئۆپێك دادەنرێن، هەر بۆیە ناكرێت بەشێوەیەكی سەربەخۆ بڕیار بدەن، بەتایبەتیش كاتێك هەست بەو مەترسییە دەكەن كە نرخی نەوت 30%ی بەهاكەی لەدەستداوە، ئەگەر هەوڵی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت نەدەن بە بڕی 1.5 ملیۆن بەرمیل تا نزیكەی 3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەوا نرخی نەوت لە خوارووی 40 دۆلارەوە دەبینرێت، ئەمەش بە رەوشێكی قورس دادەنرێت بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و ئەستەمە سعودیەكان بتوانن مامەڵە لەگەڵ رەوشێكی لەو شێوەیە بكەن.

 پێشبینییەكان جیاوازن، بەشێك لە شارەزایانی بازاڕی نەوت پێشبینی دەكەن رێكخراوی ئۆپێك بڕیار لە كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بدات بە بڕی 1.4 ملیۆن بەرمیل تا 1.5 ملیۆن بەرمیل، بەم شێوەیەش دەتوانین بڵێین كە لەمیانەی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكانی G20 بۆمان دەردەكەوێت كۆبوونەوەكەی داهاتووی ئۆپیك چ ئاراستەیەك وەردەگرێت.

* شرۆڤەكاری بازاڕە داراییەكان لە كۆمپانیای ئایرۆن ئێفێكس. ئەم وتارەی تایبەت بۆ هەفتەنامەی (رووداو) نووسیوە.


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)
Azad Azad | 19/02/2019 08:13:54 م
خودای گه‌وره‌ خائین و خاك فرۆش رسوا كات.
عەبادی داوای پاراستنی سەقامگیریی کەرکووک دەکات
| 19/2/2019 | (1)
Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێككەوتنی واشنتن و پەكین نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە؟ 20 کاژێر لەمەو بەر |

رێككەوتنی واشنتن و پەكین نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە؟

ئیدارەی ترەمپ تەنیا چین بە هۆكاری كورتهێنانی زۆرتر
جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت دوێنێ کاژێر 06:21 |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن دوێنێ کاژێر 03:09 |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
0.391 seconds