وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

پێکنەهێنانی حکومەت چ کاریگەرییەکی لەسەر کەرتی خانووبەرە دروستکردووە؟

لەلایەن هادی سەلیمی 6/1/2019
خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرە: پێکهێنانی حکومەت کاریگەری دەبێت و رەنگە بەڕێژەی 20% بۆ 30% بازاڕەکە بجووڵێنێت

رووداو - هەولێر 

نووسینگەکانی خانووبەرە، لەو سەرمایەی زستانیشدا وەکو هەمیشە بە باسی سیاسەت و بازاڕ گەرمن. خاوەنی نووسینگەکان و کڕیار و فرۆشیاران باسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن و، چاوەڕوان دەکەن، بزانن دواکەوتنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بازاڕە بەرەو کوێ دەبات.


حاجی بەهزاد حیکمەت، خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرەیە لە هەولێر و، دەڵێ "بەدڵنیاییەوە (پێکهێنانی حکومەت) کاریگەری دەبێت. رەنگە بەڕێژەی 20% بۆ 30% بازاڕەکە بجووڵێنێت، بەڵام بە مەرجێک ئەو حکومەتە کار بۆ ئەو پرۆژە و بەرنامانە بکات کە هەیبوون و مووچەی خەڵک دوانەخات، زیاتر ئارامی بخاتە دڵی خەڵک. بازاڕەکەش ئێستا کێشەی نییە، لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەت بازاڕ گەرم بووە و زیاتریش گەرم دەبێت".

داستان فەرەیدوون، فرۆشیارێکی موڵکە، ئەویش باس لەوە دەکات "خەڵک چاوەڕێی شتی گەورە لەو حکومەتە دەکات. ئەو پرۆژانەی پێشتر جێبەجێ نەکراون، خەڵک چاوەڕێ دەکات حکومەت جێبەجێیان بکات".

سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕبووە. سەرەڕای دانووستاندنی لایەنەکان هێشتا هیچ نیشانەیەک لە رێککەوتن لەسەر کابینەی نوێی حکومەت نییە. 

لە جیهاندا بەگشتی و لە کوردستانیشدا بەتایبەتی کەرتی خانووبەرە بەردەوام کەوتووەتە ژێر کاریگەری هاوکێشە سیاسییەکان. حاجی سەلام خاوەن نووسینگەی خانووبەرەیە و دەڵێت "بەپێی ئەزموونەکانمان دۆخی ناوخۆ و خێرایی پێکهێنانی حکومەت، هۆکاری سەرەکین بۆ گەشە یان سستبوونی بازاڕی خانووبەرە".

حاجی سەلام جەخت دەکاتەوە لەوەی "تاوەکو حکومەت زووتر پێکبێت، ئەوەندە بازاڕ زیاتر گەشە دەکات. هەتاوەکو درەنگتر پێکبێت بێت، زیاتر بە زیانی خەڵک و هاونیشتمانییانە".

لە نیوەی دوومی ساڵی 2018، کەرتی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان گەشە و جموجوڵی بەخۆیەوە بینیوە. ئامارەکان دەریدەخەن کڕین و فرۆشتن لە شوقە 22% و ڤیلا 13.6% بەرزبووەتەوە، هەروەها لە کرێدا، شوقە 18% و ڤیلا 13.6% زیادیکردووە. زەوی بازرگانی بەڕێژەی 25% و یەکەی نیشتەجێبوونیش بەڕێژەی 11% کڕین و فرۆشتنیان هەڵکشاوە. 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.422 seconds