وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

4600 دۆنم زەوی دەستبەسەرداگیراو بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 5/6/2016
...

رووداو - هەولێر 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەوەکالەت رایگەیاند" 4600 دۆنم زەوی دەستبەسەرداگیراو بۆ حکومەت گەڕێندراوەتەوە" و لە وەڵامێکی پەیامنێری رووداویش گوتی " لەکۆی کێشەکانی 15 پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون، کێشەی 13-یان چارەسەر کراون".

د. نووری عوسمان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەوەکالەت رایگەیاند، بەداخەوە شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و نەناردنی بودجە لەلایەن عێراقەوە کاریگەرییەکەی نێگەتیڤانە لە گشت لایەنەکانی ژیان کردووە لە هەرێمی کوردستان، لە گشت سێکتەرەکان، سێکتەری وەبەرهێنانیش لێی بەدەر نەبووە"  

نووری عوسمانی گوتی:" ئەگەر بەراوردێک لە نێوان ساڵی 2015 و 2013دا بکرێت، رێژەی وەبەرهێنان لە ساڵی 2015، 300% کەمترە بە بەراورد بە ساڵی 2013".

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەوەکالەت گوتیشی:" لەو 7 مانگەی دوایی، دوو مانگی 2015 و 5 مانگی یەکەمی 2016، قەبارەی وەبەرهێنان 5 ملیار و 100 ملیۆن دۆلارە".

نووری عوسمان هەروەها گوتی " داوا لە گەشت وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی دەکەم لە هەرێمی کوردستان دەست بە پرۆسەی وەبەرهێنان بکەن و، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێی دەستەی وەبەرهێنانەوە، لە رێگای گشت وەزارەتەکانەوە هەموو ئاسانکارییەک پێویست بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان دەخاتە بەر دەستی وەبەرهێنەران".

لەبارەی مۆڵەتی پرۆژەکانیش ئاماژەی بەوە کرد، لە مانگی 6ی 2006 تاوەکو ئێستا 751 مۆڵەت دراوە. قەبارەی سەرمایەی گشتی مۆڵەتی کارپێکراو، 47 ملیار و 220 ملیۆن دۆلار بووە.

نووری عوسمان هەروەها گوتی:" لەم 7 مانگەی دواییدا لە دەستەی وەبەرهێنان 40 مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە، قەبارەیان 5 ملیار و 265 ملیۆن دۆلارە، کە بە گشتی رێژەکەی دەگاتە 11%ی تێکڕای سەرمایەی گشتی وەبەرهێنان، کە تائێستا مۆڵەتی پێدراوە".

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەوەکالەت رایگەیاند، بێگومان لەو 7 مانگەدا، کۆمەڵێک مۆڵەتمان هەڵوەشاندووەتەوە، جارانیش کۆمەڵێک مۆڵەت هەڵوەشێندراونەتەوە بەهۆی پابەندنەبوونی وەبەرهێنەران بە یاسا و رێنماییەکان، ئەو مۆڵەتانەی تائێستا هەڵوەشێندراونەتەوە 83 مۆڵەتی وەبەرهێنان و، 28 هەزار و 687 دۆنم زەوی گەڕاونەتەوە بۆ حکومەت".

نووری عوسمان گوتی:" لەو 7 مانگەدا، 32 مۆڵەت هەڵوەشێندراونەتەوە، لە هەولێر 14 پرۆژە، لە سلێمانی 9 پرۆژە و لە دهۆکیش 9 پرۆژە، ژمارەی ئەو زەویانەشی بۆ حکومەت گەڕاونەتەوە 2 هەزار و 250 دۆنم بووە، کە بۆ ئەو پرۆژانە تەرخانکرابوون". ئەوەشی خستەڕوو کە  نزیکەی 40 فایلیان داخستووە، بە هۆیەوە توانیویانە 2 هەزار و 357 دۆنم زەوی بۆ حکومەت بگەڕێننەوە.

هەروەها سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەوەکالەت ئاماژەی بەوەدا، بە تێکڕای ئەو زەویانەی لە ماوەی ئەو 7 مانگەدا بۆ حکومەت گەڕاوەتەوە، 4 هەزار و 600 دۆنم بووە، کە دەستی بەسەرداگیرابوو، "هەندێکیان بۆ ئەو پرۆژانە تەرخانکرابوون، کە مۆڵەتیان پێدرابوو ئەنجامیان نەبوو، هەندێکیشیان زەویان بۆ تەرخانکرابوو، بەڵام وەبەرهێنەرەکان بە یاسا و رێنماییەکان پابەند نەببوون، ناچار هەڵمانوەشاندەوە".

گوتیشی:"  لە کۆی 751 پرۆژە 207 پرۆژە بە رێژەی 100% بە سەرمایەی 7 ملیار و 558 ملیۆن دۆلار تەواوکراون".

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەوەکالەت  رایگەیاند، یەکەمین سێکتەر لە هەرێمی کوردستان، کە وەبەر‌هێنانی تێداکراوە، سێکتەری پیشەسازییە، 198 مۆڵەت بە سێکتەری پیشەسازی دراوە، ئەو سەرمایەی بۆ ئەو سێکتەرە بەگەڕخراوە، بریتییە لە: 18 ملیار و 140 ملیۆن دۆلار. دوومین سێکتەر، پرۆژەی نیشتەجێکردنە، کە 148 هەزار و 742 یەکەی نیشتەجێبوون جێبەجێکراون، ئەوەی لە رێگەی سندووقی نیشتەجێبوون کراون، 20 هەزار و 910 یەکەی نیشتەجێبوونە، لە دەرەوەی سندووقی نیشتەجێبوون 137 هەزار و 832  یەکەی نیشتەجێبوونە.

لەکۆی 15 پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون، کێشەکانی 13-یان چارەسەر کراون

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی چارەنووسی ئەوانەی پارەیان داوەتە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکەکانیان وەرنەگرتووە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە وەکالەت گوتی: "15 پرۆژەی یەکەی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری کوردستان کێشەیان تێدابوو، لەو ژمارەیە 13 یان کێشەکانیان چارەسەرکراون، تەنیا هەردوو پرۆژەی دەشتی بەهەشت لە هەولێر و پرۆژەی کۆیە ستی لە شاری کۆیە، تائێستا کێشەیان چارسەر نەکراون، چونکە پارەیەکی زۆری پێویستە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە رەنگە زۆر ئەستەم بێت ئێستا چارەسەر بکرێت".


نیشانەکردن : نووری عوسمان

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 23/07/2017 03:55:48 م
به‌ته‌ئگید ئێران عیراق داگیر ده‌كات شه‌ڕ و كوشتار و ماڵ وێرانی زۆر ده‌بێت ئه‌مانه‌ش قه‌ومی ره‌شی شیعه‌ ماڵیانم به‌قورگرت..!!!!!
عێراق و ئێران رێککەوتنێکی سەربازیی واژۆ دەکەن
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
بژار | 23/07/2017 11:58:58 ص
ده‌ست خۆش!!! به‌ڵام من تێناگام كوردانی سوید ئیشو كاریان چیه‌ بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌؟؟؟؟ به‌ڵام لێیان ناگرم سۆسیال بدراگیان ده‌برێت بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (3)
Farhad Rashid
Farhad Rashid | 23/07/2017 10:56:17 ص
وةلا نازانم وةستانى مووجة بة مةفهومى ئيوة جؤنة بة سى رؤز مووجةى يةك دةزكايةك دابةش دةةكةن كار وا بروات تا دوو مانكى تر خةلك مووجةى ثى نادريت
وەزارەتی دارایی: بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی مووچە ناوەستێت
| دوێنێ کاژێر 08:40 | (1)
aland | 23/07/2017 09:41:41 ص
Dast tan khosh
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌
| دوێنێ کاژێر 10:40 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە سویسرا بە مشاری کارەبایی هێرشکرایە سەر خەڵک 3 کاژێر لەمەو بەر |

لە سویسرا بە مشاری کارەبایی هێرشکرایە سەر خەڵک

پێنج کەس بریندار بوون زۆرتر
ژنە پزیشکێک لە بەغدا بە چەقۆ کوژرا 5 کاژێر لەمەو بەر |

ژنە پزیشکێک لە بەغدا بە چەقۆ کوژرا

لەماوەی 48 کاژێردا دوو پزیشک لە بەغدا کوژراون زۆرتر
 6 کاژێر لەمەو بەر |

"حکومەتی عێراق بۆ پێشمەرگە: جارێ هێرشکردنە سەر حەویجە پێویست نییە"

هێشتا حەویجە، چوار ناحیە و 500 گوند لەدەست زۆرتر
0.25 seconds