وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ئەوەی بە ئۆپێك نەكرا، كوردستان كردی

لەلایەن یادگار سدیق 5/10/2017
كڕیارانی نەوتی کوردستان بە سانایی رازی نابن نەوتەکە بۆ بازاڕەكانی جیهان رابگیرێت
كڕیارانی نەوتی کوردستان بە سانایی رازی نابن نەوتەکە بۆ بازاڕەكانی جیهان رابگیرێت
سەرەڕای ئاستەنگە نێوخۆییەكان و هۆشدارییەكانی دەرودراوسێ و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەڵام گشتپرسییەكەی باشووری كوردستان لەو وادەیەی بۆی دانرابوو، بەبێ‌ هیچ گرفتێك بەڕێوەچوو. گشتپرسییەكە چەند دەرهاویشتەی سیاسی و ئابووری بەدوای خۆیدا هێنا، هەرزوو كاریگەرییەكەی لەسەر بازاڕی وزە دەركەوت و هەڕەشەكانی توركیا بۆ راگرتنی گواستنەوەی نەوتی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان، بازاڕی وزەی شڵەژاند و نرخی نەوت ریكۆردێكی نوێی تۆمار كرد لە دوو ساڵی رابردوودا. بەرەبەیانی رۆژی گشتپرسییەكە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 56 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام ئێوارەی ئەو رۆژە، بەهۆی هەڕەشەكانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاوە گەیشتە ئاستەكانی 60 دۆلار. 

هەڕەشەكەی ئەردۆغان هەواڵێكی ناخۆش بوو بۆ باشووری كوردستان كە ئێستا قووتی مووچەخۆرانی لەسەر ئەو بۆڕیەیە، بەڵام هەواڵێكی خۆشیش بوو بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، چونكە ئۆپێك ئەوە دوو ساڵە سەرقاڵە بە دابەزاندنی ئاستی بەرهەم و رێككەوتن لەوبارەیەوە، بەڵام نەیتوانی هاوسەنگی بۆ بازاڕەكانی نەوت بگەڕێنێتەوە. هەرچەندە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی زریانی هارڤی لە ئەمریكا كە بەرهەمی نەوتی ئەمریكای كەم كردبووەوە، نرخەكانی نەوت روویان لە هەڵكشان كردبوو، بەڵام ئەو بەرزبوونەوەیە كاتییە، چونكە دوای نەمانی زریانەكە كۆمپانیاكان دەستیان بەكاری خۆیان كردەوە.

 ئەگەر هەڕەشەكەی ئەردۆغان ببێتە راستی، ئەوە پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی زیاتری نەوت دەكرێ‌، چونكە بە جارێك 600 هەزار بەرمیل لە بازاڕی وزەدا نامێنێ‌، ئەمەش نیوەی ئەو نەوتەیە كە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێك لەسەری رێككەوتبوون بۆ ئەوەی كەمی بكەنەوە، بەڵام ئایا وڵاتانی كڕیار ئەمە قبوڵ دەكەن؟

بۆ بازاڕی وزە شۆكێكی گەورە دەبێت ئەگەر نەوتی كوردستان بۆ جیهان بوەستێ، توركیا كڕیارێكی هەمیشەیی وزەیە، بۆیە ئەو وڵاتە و كڕیارانی نەوت ناتوانن هەر وا بە سانایی كوردستان پشتگوێ بخەن، چونكە لەگەڵ ئەوەی رێككەوتننامەیەك لە نێوان كوردستان و توركیا لە بواری نەوت و گازدا هەیە، توركیا پارەیەكی زۆریشی لە گواستنەوەی نەوتی كوردستان دەستدەكەوێ‌ كە بۆ هەر بەرمیلێك یەك دۆلارە. جگە لەمەش توركیا ساڵانە نزیكەی 60 ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی دەكڕێ، بەگوێرەی گرێبەستەكانی كوردستانیش لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەم بوارە، هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2020 دەتوانێت 60%ی پێداویستیی توركیا لە وزە دابین بكات. بۆیە گەمارۆدانی نەوتی كوردستان لەلایەن توركیاوە، بە زیانی توركیا خۆی دەشكێتەوە، لەلایەك كاریگەری لەسەر ئابووریی ئەو وڵاتە دەبێ‌، هەروەها كاریگەریشی لەسەر ئەو رێككەوتنە 50 ساڵییە دەبێ‌ كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەتی، ئەمە جگە لەوەی كاریگەری لەسەر پەیوەندیی سیاسی و دیبلۆماسی نێوان هەردوولا دەبێ‌، بەتایبەتی ئەگەر هەرێمی كوردستان دەرچەیەكی دیكەی دۆزییەوە بۆ گەیاندنی نەوتەكەی بە بازاڕەكانی جیهان. هەر بۆیە ئەو كارتەی توركیا ئەگەر بەكاربهێنرێ‌، كورتخایەن دەبێ‌.

بۆڕیی ژیانی كوردستان!

ئەگەرچی بە شایەتی شارەزایانی بیانی و خۆماڵی، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سیاسەتی وزەدا سەركەوتوو بووە و توانیویەتی پەرە بەو كەرتە بدات و چەندین گەورە كۆمپانیای ئەو بوارە بهێنێتە كوردستان، بەڵام ئەوە لەسەر حیسابی پشتگوێخستنی كەرتەكانی دیكە بووە، لەوانەش كەرتی كشتوكاڵ و پیشەسازی و سامانە سروشتییەكانی دیكە (بێجگە لە نەوت و غاز)، حكومەت نەیتوانیوە لەو دوو كەرتەدا وەبەرهێنانێكی باش بكات. ئەگەر ئەو دوو كەرتە پەرەیان پێدرابایە، بە جۆرێك بیانتوانیبا ئاسایشی خۆراك مسۆگەر بكەن، ئێستا نەك وڵاتانی دراوسێ‌، بەڵكو كوردستان دەبووە هەڕەشە لەسەر ئەوان، ئێستا گرتنەوەی نەوتی كوردستان كارتێكی گوشار دەبوو بەدەست كوردەوە، نەك بە دەست توركیاوە.

هەواڵە خۆشەكە بۆ خەڵكی كوردستان هاتنە پێشی رووسیا بوو لە رێگەی هەردوو كۆمپانیا حكومییەكەی: (گازپرۆم و رۆسنێفت)، ئەمە دەستی كوردستان لە بازاڕی وزەدا بەهێز دەكات و رەنگە ئەردۆگان ناچار بكات بە حیساباتەكانی خۆیدا بچێتەوە و وا بە ئاسانی دەستبەرداری وزەی كوردستان نەبێ‌.

هەمان سیناریۆ!

ئەگەرچی ئێستا بەهۆی گشتپرسییەوە تاڕادەیەك ناسەقامگیری لە بوارە جیاوازەكان لە نێویشیدا لە كەرتی وزە دروستبووە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە كۆمپانیاكانی نەوت لە كوردستان بێهیوا بووبن، ئەگەرچیش كاریگەری لەسەر چالاكییەكانیان لە كوردستان دەبێ‌، بۆیە لەگەڵ جێگیربوونەوەی بارودۆخەكە، پێشبینی دەكرێت كوردستان هەمان سیناریۆی لیبیا دووبارە بكاتەوە و لە ماوەیەكی كەمدا بڕی بەرهەمهێنانی نەوتەكەی ئەوەندە بەرز بكاتەوە كە هەنگاو بنێت بەرەو یەك ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا. لەو حاڵەتەدا وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ناتوانن كوردستان نادیدە بگرن.

سوودمەندی یەكەم لە جێگیربوونی بارودۆخی كوردستان، توركیایە، چونكە توركیا لە وادەی خۆیدا دەگاتە ئامانجەكەی، ئەویش گەیشتنی گازی سروشتیی كوردستانە بۆ نێو خاكی توركیا كە بڕیارە بۆڕیی گەیشتنی ئەو گازە لەلایەن كۆمپانیای رۆسنێفتی رووسییەوە رابكێشرێ‌.

ئەو بەرزبوونەوە خێرایەی نرخی نەوت لە رۆژی گشتپرسیدا سەلمێنەری گرنگیی پێگەی هەرێمی كوردستانە لەڕووی سیاسی و ئابووری. چونكە سەرەڕای ئەوەی هەر كەمبوونەوەیەك لە خستنەڕووی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان، كاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، لەگەڵ ئەوەشدا بازاڕی وزە یەكێكە لەو بازاڕانەی  كە هەستیارە بە گرژییە سیاسییەكان، بە تایبەتی لەو ناوچانەی نەوتیان تێدا بەرهەمدێ، یان پێویستیی زۆریان بە وزەیە.

 لەلایەكی دیكەوە بەهۆی ئەوەی كوردستان لەماوەی رابردوودا و ئێستاش لە دەرەوەی چوارچێوەی وڵاتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ دەكرا، نەوتەكەی (كە یەكێكە لە باشترین جۆرەكانی نەوت لە جیهاندا) بە نرخێكی كەمتر دەفرۆشرێت بە بەراورد لەگەڵ نەوتی وڵاتانی دیكە، بۆیە كڕیارانی نەوتەكەی رازی نابن وا بە سانایی نەوتی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان رابگیرێ‌، ئەگەر ئەمە رووبدات كەناڵە دیبلۆماسییەكانیان بەكاردێنن.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : نەوت
25309 ژمارەی بینین
بابەتی زیاتری یادگار سدیق
كوردستان هێزە تەوقیتكراوەكەی بازاڕی وزە

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەیس خەزعەلی داوای خەڵاتکردنی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی داوای خەڵاتکردنی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات

داوادەکات عەبادی مووچەی هێزەکانیان بدات زۆرتر
 لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە

چەکدارانی حەشد ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننە دەکوژن زۆرتر
سیناتۆرێکی دیکەی ئەمریکا پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

سیناتۆرێکی دیکەی ئەمریکا پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات

"پێویستە وڵاتە دیموکراسییەکانی جیهان دانی پێدا زۆرتر
0.187 seconds