وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

بازرگانانی کوردستان رێگەیەکی دیکە بۆ هاوردەکردنی زێڕ دەدۆزنەوە

لەلایەن سیامەند کەریم 5/10/2017
لەبەر دوو هۆکار زێڕ بەڕێگەی عێراق هاوردەی ناکەن

رووداو - هەولێر

بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان، هاوردەکردنی زێڕ راستەوخۆ بۆ هەرێمی کوردستان وەستاوە، ئەمەش وایکردووە جگە لە کەمبوونەوەی رێژەی زێڕ لە هەرێمی کوردستان، زیانێکی زۆری بە بازرگانانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقیش گەیاندووە، چونکە رێژەی 70% زێڕی هاوردەکراو، بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەڕوات.

هۆگر موخلیس، بازرگانی زێڕە و هەفتانە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، زیاتر لە 10 کیلۆ زێڕ لە وڵاتانی تورکیا و ئیمارات هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکات. ئەو دەڵێ "ئێستا تەنیا رێگەی بەغدا هەیە، ئەو رێگەیەش کێشەی زۆرە، چونکە ئەگەر بەڕێگەی زەوی بێیت، مەترسی هەیە و خەڵکمان هەیە کە دووچاری کێشە بووە و دزی لێکراوە، بەڕێگەی فڕۆکەش بێیت، دەبێت دووجار باج بدەین: لە بەغدا 2500 دۆلار و لە هەولێریش 170 دۆلار".

نزیکەی هەفتەیەکە بەغدا هاتووچۆی ئاسمانی نێوان هەرێمی کوردستان و جیهانی راگرتووە، تاکە رێگەش بۆ هاوردەکردنی زێڕ، گەڕانەوەیە بۆ بەغدا، بەڵام بەغدا بۆ هەر کیلۆیەک زێڕ  دوو هەزار و 500 دۆلار باج وەردەگرێت، جگە لە زۆری باج، نائارامی خواروو و ناوەڕاستی عێراق وایکردووە، بازرگانان هەوڵبدەن رێگەیەکی دیکە بدۆزنەوە.

هەندرێن عەبدولرەحمان، گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگرانی کوردستان دەڵێ "ئێمە رێگەیەکی دیکەمان دۆزیوەتەوە بۆ هاوردەکردنی زێڕ، ئەگەر لە ئیماراتیشەوە بێت، دەتوانین فڕۆکەخانەکانی تورکیا بەکاربهێنین، دواتر لەڕێگەی گواستنەوەی زەوییەوە زێڕەکە بهێنینە سنوری ئیبراهیم خەلیل، لەوێشەوە کە هاتییە هەرێمی کوردستان، ئاسایش زۆر بەهێزە و پارێزراو دەبین".

رۆژانە دەیان تۆن زێر لەڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی هاوردە دەکرێن، بەڵام بەهۆی کەمبوونەوەی خواستی کڕیاران لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، هاوردەکردنی زێڕ بەرێژەی 36% کەمیکردووە، بەجۆرێک لە ساڵی 2013ـدا 114 تۆن زێڕ هاوردەکراوە، بەڵام ساڵی 2016 تەنیا 40 تۆن زێڕ هاوردەکراوە.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Haval | 12/12/2017 06:50:38 ص
سەرەتا دەست خۆش بۆ ووتارەکەت من دەمەوێت بڵێم سەرکردایەتی کوردستان هەڵەیەکی زۆر کوشندە دەکەن گەر بیانەوێت بچن کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەن...
khoshi tahir | 12/12/2017 11:52:49 ص
زۆر راستە ، دەست خۆش
قوباد قەوماندی!
| دوێنێ کاژێر 08:22 | (2)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| دوێنێ کاژێر 02:37 | (1)
Sardar | 10/12/2017 06:40:06 م
ئەم کاتەتان باش.پێش هەموشتێک.سەرونەوازش بۆشەهیدان کوردستان دائەنوێنم،،،،،، وەرونکردنەوەیەکی پچوکم بۆ جنابی عبادی کەبۆتە یاریەک کە چەندین سەرکردێەی...
Awat | 12/12/2017 07:33:19 ص
ئيشيان بة كورد نةماوة بوية ئةلين هه لةى جابة كورد هةروا بى بةرنامةوبى دلسوز بووة نابى كلةى لة عةبادى بكةين جونكة خومان هيجمان تيا بةستة نية خومان...
عەبادی ناوی پێشمەرگەی بۆ راگەیێندراوەکەی زیادکرد
| 10/12/2017 | (2)
احمد حسن زێڕۆ | 11/12/2017 08:01:08 م
ده‌ستخۆش كاك هێمن عه‌بادی تائه‌و كاته‌ په‌مبیشكه‌كه‌ به‌ل _ پف ده‌كات تا هه‌لبژاردنه‌كانه‌تی دواتر میزڵدانه‌كه‌ فش ده‌بێته‌وه‌ و پێویسی به‌...
پلانی داڕماندنی هەولێر
| 11/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە 15 خولەک لەمەوبەر |

تۆماری دەنگدەران گەورەترین ئاستەنگی بەردەم هەڵبژاردنە

هەڵسوڕاوێکی گۆڕان: متمانەمان بە كۆمیسیۆن نییە زۆرتر
  دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

دوای تۆمارکردنی گۆڵێک، هاندەرانی فلۆریدا یاریگاکە ورچباران دەکەن

ورچە فڕێدراوەکان دەبەخشرێنە نەخۆشخانەیەکی زۆرتر
0.453 seconds