وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

لە سێ‌ ساڵی رابردوودا بایی 1.6 ملیار دۆلار دەرمان هێنراوەتە كوردستان

لەلایەن رەوا عەبدوڵڵا 5/12/2018
كۆمپانیاكان لە 42 وڵاتەوە دەرمان هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكەن
كۆمپانیاكان لە 42 وڵاتەوە دەرمان هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكەن

رووداو – هەولێر

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی بازرگانی لە سێ‌ ساڵی رابردوو بایی یەك ملیار و 597 ملیۆن دۆلار، دەرمان هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە. هاوردەكردنەكەش ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێ‌ بە جۆرێك ساڵی رابردوو بەراورد بە دوو ساڵی پێشتر بە رێژەی 57.7% زیادی كردووە.


بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كە پشتی بە داتای هەناردەی وڵاتان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بەستووە، لە سێ ساڵی رابردوودا كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان 88 هەزار و 280 تۆن دەرمانیان بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار و 237 ملیۆن و 688 هەزار دۆلار لە 56 وڵاتەوە بۆ عێراق هاوردە كردووە. 

پشكی شێر لەم بازرگانییە بەر كۆمپانیاكانی هاوردەكردنی دەرمان لە هەرێمی كوردستان كەوتووە، بەجۆرێك 46 هەزار و 700 تۆن لەم دەرمانە كە بەهاكەی ملیارێك و 597 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار بووە، لە 42 وڵاتەوە هاوردەكراوە. 

دكتۆر فەرهاد ئیسماعیل، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە كۆمپانیای زینۆفارما بۆ هاوردەكردنی دەرمان و پێویستییە پزیشكییەكان، دەڵێت: "50%ی ئەو دەرمانانەی دەهێنرێن بۆ هەرێمی كوردستان، هەناردەی شارەكانی عێراق دەكرێنەوە، بۆیە هەرێمی كوردستان بووەتە سەنتەرێك بۆ بازرگانیی هاوردەكردنی دەرمان بۆ هەموو عێراق".

لە داتاكاندا دەردەكەوێت كە هاوردەكردنی دەرمان ساڵ بە ساڵ لەزیادبووندایە، بەجۆرێك ساڵی 2017 لەچاو ساڵی 2015  هاوردەكردنی دەرمان بۆ عێراق بە رێژەی 45% و بۆ كوردستانیش  بە رێژەی 32% زیاد بووە، بەڵام بەهاكەی 57.7% زیادی كردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە نرخی ئەو دەرمانانەی كۆمپانیاكان هاوردەی دەكەن گرانتر بووە.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی بارزگانی، زۆرترین دەرمان لەو ماوەیەدا لە ئەڵمانیاوە هاوردەكراوە كە  2,900 تۆن بووە بە بەهای 52 ملیۆن دۆلار. فەرەنسا بە پلەی دووەم دێت بە 407 تۆن دەرمان بە بەهای 104 ملیۆن و 171 هەزار دۆلار، لە دانیماركەوە 257 تۆن بە بەهای 15 ملیۆن و 828 هەزار دۆلار، سویسرا 250 تۆن بە بەهای 145 ملیۆن دۆلار، بەلجیكا 225 تۆن بە بەهای 49 ملیۆن و 445 هەزار دۆلار، قوبرس 176 تۆن بە بەهای 11 ملیۆن و 533 هەزار دۆلار، توركیاش 3.660 تۆن دەرمان بە بەهای 55 ملیۆن و 445 هەزار دۆلار.

دكتۆر فەرهاد دەڵێت: "هەر كۆمپانیایەك لەگەڵ چەند كۆمپانیا و كارگەیەكی دروستكردنی دەرمان گرێبەستی هەیە، بەپێی خواستی بازاڕ دەرمان هاوردە دەكەن، بەشێوەیەكی گشتی لە عێراق زیاد لەپێویست دەرمان بەكاردێت، هۆكارەكەی بەشێكی بۆ سیستەم و بەشێكی بۆ ئەو هەزاران نۆڕینگە و دەرمانخانانەی لاكۆڵان دەگەڕێتەوە كە زیاد لە پێویست دەرمان دەدەنە نەخۆش".

كۆمپانیاكانی دەرمان لە هەرێمی كوردستان چەندین شێواز بۆ ساغكردنەوەی دەرمانەكانیان دەگرنەبەر، هەندێكیان بۆ ناساندنی دەرمانەكانیان نوێنەرەكانیان دەنێرنە لای پزیشكەكان. 

هەندێكی دیكەیان لەڕێگەی داشكاندن بۆ دەرمانخانەكان هەوڵی ساغكردنەوەی دەرمانەكانیان دەدەن. 

دكتۆر فەرهاد دەڵێت: "هەندێ كۆمپانیا خەڵكی بەتوانای بۆ ناساندنی دەرمانەكانی نییە، بۆیە داشكاندن بۆ دەرمانخانەكان دەكات، رەنگە كۆمپانیاش هەبێ كواڵیتی دەرمانەكانی باش نەبێ، بەڵام بە رێككەوتن لەگەڵ هەندێ لە پزیشكان دەرمانەكانی ساغ دەكاتەوە. هەندێ كۆمپانیاش هەن لەپێناو بەكارهێنانی دەرمانەكانیان، پزیشكەكان بۆ كۆنگرە نێودەوڵەتییەكان دەبەن، یان گەشتی دەرەوەیان پێدەكەن".

دكتۆر عومەر سورچی كە پزیشكێكی ناسراوی شاری هەولێرە و مامۆستایە لە كۆلێژی پزیشكیی هەولێر، دەڵێت: "تاوەكو لایەنێكی پسپۆڕ لێكۆڵینەوە لەسەر زیاد بەكارهێنانی دەرمان نەكات، هیچ كەس ناتوانێ پزیشك بەوە تۆمەتبار بكات كە دەرمانی زیادە بۆ نەخۆش دەنووسێ‌".

دكتۆر عومەر سورچی ئاشكرای كرد كە قوتابییەك لێكۆڵینەوەی لەسەر بەكارهێنانی ئەنتی بایۆتیكەكان كردووە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی، دەركەوتووە 70%ی ئەو ئەنتی بایۆتیكانە پێویست نەبووە بدرێنە نەخۆش، بەڵام ئەوە 10 ساڵ لەمەوبەر بووە. دكتۆر عومەر دەڵێت: "ئێستا تاقیگەی پێشكەوتوو هەن، بۆیە باوەڕ ناكەم هیچ پزیشكێك زیاد لەپێویست دەرمان بۆ نەخۆش بنووسێ". 

لە هەرێمی كوردستان 200 كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمان، 110 كۆگای دەرمان، 800 دەرمانخانە و نزیكەی 15 هەزار نۆڕینگەی لاكۆڵان هەن كە بەشێكیان دەرمان بەنایاسایی بەنەخۆش دەفرۆشن.
دكتۆر ئەمیر شیت چەلەبی، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان دەڵێت: "بەپێوەری جیهانی، هەر 2000 كەس دەرمانخانەیەكیان پێویستە، بۆیە بەراورد بە ژمارەی دانیشووانی هەرێمی كوردستان، ئێمە ژمارەیەكی كەم دەرمانخانەمان هەیە، بەڵام بەراورد بە ژمارەی كۆگاكان نزیكەی دوو بەرامبەر كۆمپانیای هاوردەكردنی دەرمان هەیە، ئەم هەموو كۆمپانیایەش هۆكارە بۆ زیاد هاوردەكردن و بەكارهێنانی دەرمان لە هەرێمی كوردستان".

دكتۆر ئەمیر شیت گوتی: "لە زۆربەی وڵاتان كاتێك ژمارەی كۆمپانیاكان زۆر دەبێت، كێبڕكێی نێوانیان لەسەر ئەوە دەبێ كە كامە كۆمپانیا باشترین دەرمان بەكواڵیتی بەرز و نرخی كەم دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام كێبڕكێی كۆمپانیاكانی دەرمان لە كوردستان لەسەر ئەوەیە كامەیان زۆرترین قازانجی دەستدەكەوێت، بۆیە پێویستە بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی تایبەت بە هاوردەكردنی دەرمان و كۆنترۆڵكردنی كواڵیتی هەبێت". 

ئەو دەرمانانەی كۆمپانیا بازرگانییەكان هاوردەیان كردوون، دەرمانی ئاسایین، واتە دەرمانی نەخۆشییەكانی وەك شێرپەنجە، ئایدز و كوتان و هەندێ نەخۆشیی تایبەتی دیكەی تێدا نییە، وەزارەتی تەندروستی بۆ پێداویستی 50%ی دەرمان لە نەخۆشخانە حكومییەكان پشت بە بەغدا دەبەستێ، مانگانەش بایی 72 ملیار دینار دەرمان و پێداویستی پزیشكی دەكڕێ‌.

دكتۆر خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی و سەرپەرشتیاری مۆڵەتدان بە دامەزراندنی كۆمپانیاكان دەڵێت: "رێنماییمان بۆ دامەزراندنی كۆمپانیاكانی هێنانی دەرمان هەیە.

پێویستە دەرمانی هاوردەكراو كواڵیتی باش بێت و لە وڵاتی دروستكەر بەكاربهێنرێت و لێرەش لەلایەن لێژنەكانەوە پەسەند بكرێت، بەڵام بەهۆی پەیڕەوكردنی بازاڕی ئازاد نەمانتوانیوە سنوور بۆ بڕی دەرمانی هاوردەكراو دابنێین، بۆیە كۆمپانیاكان بەپێی خوستی بازاڕ دەرمانیان هاوردە كردووە". گوتیشی: "بۆ چارەسەری گرفتی زیاد هاوردەكردنی دەرمان و دانانی سنوورێك بۆ زیاد بەكارهێنانی خەریكی دروستكردنی دامەزراوەیەكی دەرمانین".

 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : دەرمان
494 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.171 seconds