وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

نرخی نەوت.. شمشێرێكی دووسەر بۆ ئابووریی جیهان

لەلایەن یادگار سدیق 5/12/2018
مانەوەی نرخی نەوت لە ئاستێكی زۆر نزمدا، لە قازانجی وڵاتانی بەكاربەری نەوتیش نییە
مانەوەی نرخی نەوت لە ئاستێكی زۆر نزمدا، لە قازانجی وڵاتانی بەكاربەری نەوتیش نییە

لە چەند مانگی رابردوودا، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئاستەكانی 100 دۆلار، ترسی بۆ وڵاتانی هاوردەكاری نەوت و گەشبینی بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت هێنا، بەڵام ئەمڕۆ لە ئەنجامی ناهاوسەنگبوونی بازاڕی وزە، نرخەكانی نەوت دووچاری خێرا دابەزین هاتوون و بۆ نیوەی ئاستی پێشبینییەكان پاشەكشەی كردووە.

بەگوێرەی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو، نزمیی نرخی نەوت كاریگەرییەكی ئیجابی لەسەر ئابووریی جیهان هەیە. هەواڵێكی خۆشە بۆ ئابووریی وڵاتانی هاوردەكاری نەوتی خاو، بەتایبەت چین و هیندوستان و رۆژئاوای ئەوروپا و ژاپۆن و توركیا. بەڵام هەواڵێكی ناخۆشە بۆ فرۆشیارانی نەوت بە تایبەتی عێراق، ڤەنزوێلا، كوێت، سعودیە و رووسیا و وڵاتانی دیكەی بەرهەمهێنی نەوت كە دووچاری كورتهێنان لە بودجەدا دەبنەوە. شرۆڤەكارانی ئابووری مەزەندە دەكەن هەر 10 دۆلارێك لە نرخی نەوت پاشەكشە بكات، ئەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی وڵاتانی سەرەكیی هاوردەكاری نەوتی خاو بە نزیكەی 0.5% بۆ 0.7%. بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی دابەزینی 3-5%ی تێكڕای داهات و بەرهەمی ناوخۆی وڵاتانی بەرهەمێنەری نەوت، بە تایبەتی وڵاتانی كەنداوی عەرەبی كە سەرچاوەی سەرەكی داهاتەكەیان نەوتە. هەروەها داهاتی هەریەك لە ئیمارات و نەیجیریا بە رێژەی 1.5% تاوەكو 2% پاشەكەشە دەكات.

بەشێوەیەكی گشتی دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئابووریی جیهان ئەرێنییە، بەبۆچوونی ئابووریناسان نرخی نەوت لە نێوان 50 بۆ 70 دۆلار بێت ئیجابیە بۆ گەشەی ئابووریی جیهان. لە بارودۆخێكی ئابووریی ئاساییدا دابەزینی نرخی نەوت یارمەتی گەشەی ئابووریی جیهان دەدات. ئەویش بەهۆی ئەوەی:

یەكەم: خەرجییەكانی سووتەمەنی كەم دەكاتەوە، گوشارەكانی سەر بەرزبوونەوەی هەڵئاوسان دادەبەزێنێت، كاریگەری دەخاتە سەر سیاسەتی نەختینەیی وڵاتان و هانی بانكە ناوەندییەكان دەدات تاوەكو رێژەی سووی بانكی لە ئاستێكی نزمدا بهێڵنەوە.

دووەم: هەندێك كات دەگوترێت دابەزینی نرخی نەوت بۆ بەكاربەر وەك كەمكردنەوەی باج وایە، هەمان كاریگەری سیاسەتی باجی فراوانی هەیە لەسەر ئابووری، دابەزینی نرخی وزە هانی بەكاربەر دەدات خەرجیەكانی خۆی لەسەر سووتەمەنی كەم بكاتەوە و لەبەرامبەردا توانای كڕینی كاڵا و خزمەتگوزاریی دیكەی بەرز دەكاتەوە. هەروەك چۆن بەئامانجی دابەزینی نرخی نەوت هەمیشە ترەمپ بە تویتەكانی هەڕەشەی لە سعودیە و لایەنەكانی دیكە كردووە، چونكە دابەزینی هاوتایە لەگەڵ كەمكردنەوەی باج لەلایەن ئیدارەی ترەمپ.

سێیەم: بەگوێرەی ئاژانسی زانیاریی وزەی ئەمریكا، نرخی نەوت كاریگەری لەسەر 96%ی كەرتی گواستنەوە و 43%ی بەرهەمی پیشەسازی و 21%ی نیشتەجێبوون و 3%ی كارەبا دادەنێ. هەربۆیە دابەزینی نرخی نەوت ئەم خەرجیانە كەمدەكاتەوە.

چوارەم: دابەزینی نرخی نەوت دەبێتە هۆی دابەزینی خەرجییەكان و بەرزبوونەوەی قازانجی كۆمپانیاكان و بەرهەمهێنانی زیاتر. لەگەڵ ئەوەشدا باشترین كاتە بۆ حكومەتەكان تاوەكو داهاتەكانیان و رێژەی باج لەسەر بەنزین بەرز بكەنەوە.

بەڵام لەگەڵ چەندین لایەنی ئەرێنی، نزمیی نرخی نەوت سەرباری ئەوەی بۆ وڵاتانی هەناردەكاری نەوت نەرێنییە، وڵاتانی بەرهەمهێن كە نەوت بەشێكی گرینگی تێكڕای بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەكانیان پێكدەهێنێت، دووچاری داشكانی بەهای دراوەكانیان دەبن كە دەبێتە هۆی هەڵئاوسان و دابەزینی ئاستی پێوانەیی ژیان. ناتوانن خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی دابین بكەن، رەنگە ئەمە ببێتە مایەی مەترسی لەسەر ئابووریی جیهان، بەهۆی مایەپووچبوونی كۆمپانیاكان. هەروەها ئەگەر وڵاتانی ئۆپێك بەتایبەتی سعودیە سیاسەتی دەستپێوەگرتن پەیڕەو بكەن، ئەوە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی جوڵەی سەرمایەی جیهان لەسەر هەردوو ئاستی سەرمایەی كورتخایەن و وەبەرهێنانی درێژخایەن و، وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت دووچاری پاشەكشە دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی گەشەی ئابووریی جیهان.

بەهۆی مایەپووچبوونی كۆمپانیاكانی نەوت و كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانیان، ئەو كۆمپانیایانە ناتوانن قەرزەكانیان بۆ بانكەكان بگەڕێننەوە، ئەمەش كاریگەری نەرێنی لەسەر سیستەمی دارایی جیهان دەبێ‌ و دواتر دابەزینی گەشەی ئابووریی وڵاتانی بەكاربەری نەوتیشی لێدەكەوێتەوە. لەلایەكی دیكەوە دابەزینی نرخی نەوت، كاریگەری نەرێنی لەسەر ژینگە دروست دەكات، سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەكاربردنی سووتەمەنی، دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە گەشەسەندنی بازاڕی وزە پاكەكان، بۆیە مانەوەی نرخی نەوت لە ئاستێكی زۆر نزمدا، لە قازانجی وڵاتانی بەكاربەری نەوتی خاویش نییە.

هەرچەندە دابەزینی نرخی نەوت لە مەودایەكی كورتخایەندا كاریگەری خراپی لەسەر ئابووریی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت دەبێت و داهاتیان كەم دەبێتەوە و تووشی هەڵاوسان دەبن، بەڵام دەكرێ‌ لە درێژخایەندا بەخێر بۆیان بشكێتەوە، چونكە ناچار دەبن بیر لە هەمەجۆركردنی سەرچاوەی داهات بكەنەوە و تەنیا پشت بە بەرهەمهێنانی نەوت نەبەستن.

دابەزینی نرخی نەوت لە دوای ساڵی 2014 و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لە كوردستان، لای خەڵكی هەرێمی كوردستان روونە، هەر دابەزینێك لە نرخی نەوتدا دابەزینی داهاتی گشتیی كوردستانی لێدەكەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نەوت سەرچاوەی هەرە سەرەكی داهاتە. بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئێستا هەناردەی نەوتی كوردستان بۆ زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبووەتەوە، بەم جۆرە ئەگەر نرخی نەوت 10 دۆلار پاشەكشە بكات، ئەوە دەبێتە هۆی دابەزینی داهاتی نەوتی هەرێم بەبڕی 120 ملیۆن دۆلار، بەهۆی ئەوەی حكومەت نەیتوانیوە سەرچاوەكانی داهات جۆراوجۆر بكات، لە جیاتی ئەوە پەنای بۆ كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت و پاشەكەوت و دواخستنی مووچەی فەرمانبەران بردووە.

ئەگەر نرخەكانی نەوت لەوە زیاتر دابەزن، دوور نییە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەمان رێچكەی پێشوو بگرێتەوە بەر، ئەو بڕە كەمەی لە پاشكەوتی مووچە خستبوویەوە سەر مووچەی فەرمانبەران، دووبارە پاشەوكەوتی بكاتەوە. بەڵام ئەگەر لەگەڵ حكومەتی عێراق لەسەر پرسی بودجە و نەوت بگاتە رێككەوتن، ئەوە باری حكومەتی هەرێمی كوردستان هێندە قورس نابێ‌.

رەنگە رۆژێك وزە پاكەكان قۆناغی دابەزینی نرخی نەوت لە كورتخایەنەوە بگۆڕن بۆ درێژخایەن، چونكە دەبوو لە قۆناغی ئەمڕۆدا كە نرخەكانی نەوت پاشەكشەیان كردووە، سەرچاوەكانی دیكەی داهات قەرەبووی ئەو دابەزینەیان كردبایەوە، كاتێك نرخەكانی نەوت لە 2008 دابەزین، حكومەتی هەرێم چەندین پلانی بەئامانجی بووژانەوەی كەرتەكانی وەك كشتوكاڵ خستە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام ئەمڕۆ كە دووبارە نرخی نەوت پاشەكشەی كردووە، 10 ساڵ بەسەر پلان و پرۆژەكانی پیشخستنی كەرتەكاندا تێپەڕیوە و داهات و ژیانی خەڵك زیاتر وابەستەی نرخی نەوت بووە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.219 seconds