وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ژمارەی هەژاران لە بەرازیل گەیشتە نزیکەی 55 ملیۆن کەس

لەلایەن حەکیم داود 5/12/2018
15 ملیۆن کەس رۆژانە کەمتر لە 1.9 دۆلاریان دەستدەکەوێت
15 ملیۆن کەس رۆژانە کەمتر لە 1.9 دۆلاریان دەستدەکەوێت

رووداو - هەولێر

بەپێی ئامارێکی فەرمی، ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەرازیل لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین گەیشتووەتە نزیکەی 55 ملیۆن کەس.

بەگوێرەی ئامارەکەی پەیمانگەی  IBGEی بەرازیلی، ژمارەی ئەوانەی ساڵی 2016 لەژێر هێڵی هەژاریدا بوون 52.8 ملیۆن بووە بەڵام کۆتایی ساڵی 2017 گەیشتووەتە 54.8 ملیۆن کەس.

ژمارەی دانیشتووانی بەرازیل 208 ملیۆن کەسە. رێژەی 26.5%ی خەڵکەکەی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، ئەوەش دوای ئەو قەیرانە داراییەی چەند ساڵێکە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

بەپێی ئامارەکەی پەیمانگەی IBGEی بەرازیلی، زۆرینەی هەژارەکان لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و باکووری وڵات دەژین.

ئامارەکە بۆ دیاریکردنی رێژەی هەژاران پشتی بە پێناسەی بانکی جیهانی بەستووە بۆ هەژاری، کە بەپێی ئەو پێناسەیە هەر کەس رۆژانە کەمتر لە 5.5 دۆلاری دەستبکەوێ پێیدەگوترێ هەژار یان لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژی.

ژمارەی ئەوانەی لە بەرازیل لە دۆخێکی خراپتردان لە هێڵی هەژاری (واتە  رۆژانە نزیکەی 1.9 دۆلاریان دەستدەکەوێ)، دەگاتە نزیکەی 15.2 ملیۆن کەس کە دەکاتە رێژەی 7.7ی دانیشتووانی وڵات.

بەرازیل لە ئەمریکای لاتین گەورەترین وڵاتە لەڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە، لە ساڵی 2014ـەوە رووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بووەتەوە و رێژەی بێکاری گەیشتووەتە نزیکەی 12%.


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 23/02/2019 09:55:57 ص
بژی پێشکەوتنخوازی کوردان، بژی کوردستانی باشور
لە کوردستان 129 رێکخراو و کۆمەڵەی تایبەت بە مافەکانی ژنان هەن
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Deioces | 23/02/2019 08:50:29 ص
ئاخر ئەو وڵاتە چۆن پێش ناکەوێت ، نابێت بە سەرمەشق و بە نمونە بۆ وڵاتانی تر. لێرە، کە گوتیان کاتژمێر 3 یانی 3:30. بۆیە کا کات دانرا بۆ دیدارێک یان...
وەزیرێکی ژاپۆن لە بەرامبەر دواکەوتن بۆ سێ خولەک داوای لێبووردن دەکات
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

بەرێژەی %20 کەمتردەبێتەوە زۆرتر
 ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت

زەبری دەروونی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی فیزیکی و زۆرتر
 لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

زانکۆی هایدیلبێرگ: پشکنینەکە بە چەند سیسێك خوێن زۆرتر
0.453 seconds