وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ئاژانسی موودیز: ئەمساڵ گەشەی ئابووریی عێراق بەرزدەبێتەوە

لەلایەن رووداو 6/1/2019
ساڵی 2018 هەناردەی نەوتی عێراق 1 ملیار و227 ملیۆن بەرمیل بووە

رووداو - هەولێر 

ئاژانسی موودیز لە دوایین راپۆرتیدا پێشبینیدەکات، گەشەی ئابووریی عێراق لە ساڵی 2019 بەرزبێتەوە بۆ 4.1% و بەوپێیەش دەگاتە بەرزترین ئاستی لە سێ ساڵی رابردوودا.

موودیز دەڵێت، لەبەرئەوەی پێشبینیکرابوو لە 2019 نرخی نەوت بەتێکڕا 75 دۆلار بێت بۆ هەر بەرمیلێک و بەو پێیەش ئابووریی عێراق لە 2019 بە رێژەی 4.1% گەشە دەکات، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە جیاوازە و نرخی نەوت لە 85 دۆلار لە تشرینی یەکەمی 2018 بۆ 52 دۆلار دابەزیووە، ئەمەش بۆ وڵاتێکی وەک عێراق کارەساتە.

دابەزینی نرخی نەوت لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی 2018ـەوە گەورەترین کێشەی بۆ حکومەتی عێراق دروستکردووە، بەو پێیەی ئەم وڵاتە بە نزیکەی 95% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و ئەم دابەزینەش لە نرخی نەوت گەشەی ئابووریی عێراق خاودەکاتەوە.

عێراق بودجەیەکی 100 ملیار دۆلاری بۆ 2019 ئامادەکردووە کە نرخی نەوت تیایدا بە 56 دۆلار دەستنیشانکراوە. ئەگەر نرخی نەوت 56 دۆلار بێت ئەو کاتە 22 ملیار دۆلار کورتهێنانی دەبێت، بەڵام نرخی نەوتی هەر لە ئێستاوە زیاتر دابەزیووە و ئەوەش کورتهێنانەکانی بودجەی 2019ـی زیاترکردووە.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ساڵی 2018 هەناردەی نەوتی عێراق یەک ملیار و 227 ملیۆن بەرمیل بووە، واتا بە تێکڕای رۆژانە سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوتیش بە 60 دۆلار و 48 سەنت بووە. 

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی ئەو داهاتەی کە لە فرۆشتنی نەوت لە ساڵی 2018 دەستیکەوتووە بریتییە لە 83 ملیار و 680 ملیۆن دۆلار. 


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.282 seconds