وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

چین و ئەمریکا هەوڵی چارەسەری ناکۆکیی بازرگانیی نێوانیان دەدەن

لەلایەن رێکار عەزیز 8/1/2019
شاندێکی ئەمریکا لە چین دانوستاندن لە بواری بازرگانی دەکات

رووداو - هەولێر 

سەرەتاکانی ساڵی 2019 بۆ ئابووری جیهان شتێکی نوێی پێ نەبوو، ئەوە نەبێت درێژە بە دەرفەت و کێشەکانی ساڵی رابردوو بدات. یەکێک لەو کێشانەی بازرگانیی جیهانی خستووەتە ژێر کاریگەری بریتییە لە: شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین کە هێشتا هەر بەردەوامە.


سەرەتاکانی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین بۆ بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە مانگی حوزەیرانی رابردوو دەریکرد و، بەهۆیەوە 34 ملیار دۆلار گومرکی زیاتری بە سەر کاڵای هاوردەکراوی چینیدا سەپاند؛ چین نەیتوانی بەرامبەر بەوە بێدەنگ بێت، ئەویش رێوشوێنێکی هاوشێوەی بەرامبەر ئەمریکا گرتەبەر. 

ئێستا هەردوو لایەنی ئەمریکی و چینی لە گفتوگۆدان تاوەکو بتوانن کۆتایی بەم شەڕە بهێنن و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە پەیوندییە بازرگانییەکانی نێوانیان رێکبخەنەوە. ترەمپ بەوە دڵخۆشە، چونکە گوشارەکانی ئیدارەکەی چینی ناچارکردووە لەگەڵ ئەمریکا بۆ بەستنی رێککەوتنێکی نوێ دانوستاندن بکات. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند "گفتوگۆکانی چین زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن. قسەم لەگەڵ سەرۆک شی (سەرۆکی چین) کرد، بەڕاستی لەو باوەڕەدام کە ئەوان رێککەوتنیان دەوێت. گومرکەکان زۆر بە خراپی زیانیان بە چین گەیاندووە، بەڵام وڵاتەکەمان پارەیەکی زۆری لە رێگەی گومرگەوە دەستدەکەوێت. پارەیەکی زۆر، گومرگی زۆر، گومرگی ئاسن و شتی دیکە، بەڵام من پێموایە چین دەیەوێت ئەمە چارەسەر بکات. ئابوورییەکەیان بە باشی کارناکات و تا نزیکەی 38% دابەزیوە، ئەوەش زۆرە". 

لایەنی چینی پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی دەکات کە بۆ مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنێکی بازرگانی سەردانی پەکین دەکەن. چین لەگەڵ ئەوەی دەزانێت هیچ رێککەوتنێکی نوێ هاوشێوەی رێککەوتنەکانی پێشوو لە بەرژەوەندیی ئەودا نابێت، بەڵام لەوەش تێدەگات ئەمریکای سەردەمی دۆناڵد ترەمپ لە سەردەمانی دیکە جیاوازە بۆیە نایەوێت بکەوێتە شەڕێکی بازرگانی گەورەترەوە، کە خزمەت بە ئابوورییەکەی ناکات. 

جیا لە ئەمریکا و چین، وڵاتان و کۆمپانیاکانی دیکەی جیهانیش چاوەڕێی ئەوەن پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە سەقامگیر ببێتەوە، تاوەکو بازاڕەکانی جیهانیش سەقامگیرییەکی رێژەییان بۆ بگەڕێتەوە و متمانە بە بۆرسە و بازاڕە جیهانییەکان زیاتر بێت.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.297 seconds