وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

دەست بە دابەشكردنی پارەی قەرزی گەنمی جووتیاران دەكرێت

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 6/12/2017
 حکومەتی عێراق 736 ملیار دیناری جووتیارانی هەرێمی كوردستان قەرزارە، فۆتۆ: رووداو
حکومەتی عێراق 736 ملیار دیناری جووتیارانی هەرێمی كوردستان قەرزارە، فۆتۆ: رووداو

رووداو - هەولێر

لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشكردنی پارەی قەرزی گەنمی جووتیاران دەكرێت، وەک قۆناخی یەکەم 800 ملیار دینار تەرخانکراوە، بڕیارە 800 ملیاری دیکەش تەرخانبکرێت، پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت: "لەم مانگەدا سەرجەم قەرزی گەنمی جووتیارانی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان هی ساڵەكانی 2014 ‌و2015 ‌و2016 خەرجدەكرێت".

نەجیبە نەجیب، پەرلەمانتاری كورد ‌و ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بە پشتبەستن بە گوتەی سەلمان جومەیلی، وەزیری بارزگانی عێراق بە وەکالەت، لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەی قەرزی گەنمی جووتیارانی سەرجەم عێراق ‌و هەرێمی كوردستان، هی ساڵەكانی 2014 ‌و2015 ‌و 2016 خەرجدەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاشکرایکرد کە وەك قۆناخی یەكەم 800 ملیار دینار تەرخانکراوە، پێش تەواوبوونی ئەمساڵیش 800 ملیار دیناری دیكە تەرخاندەكرێت، بەوەش كۆتایی بە قەرزی گەنمی جووتیاران دێت.

هاوکات مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی هەمان بابەت لە فەیسبووک نووسیویەتی: "بڕیاربوو لە مانگی 11 دا شایستەی دارایی جووتیاران خەرجبکرێت، بەڵام چەند رۆژێکە دواکەوتووە، لەبەرئەوەی ئەو گەنمەی لە ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 دا بە بەغدا دراوە، گەنمی دەرەوەی تێکەڵکراوە و زۆرتر رادەستکراوە لەوەی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی دەهێنێت".

مەسعود حەیدەر روونکردنەوەی زۆرتری داوە و نووسیویەتی: "چەند رۆژێکە لە پەیوەندیدام لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکانی دارایی و بازرگانی عێراق، بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری بازرگانی قسەمکرد، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە پارەکە خەرجبکرێت و  وەزیر دووپاتیکردەوە کە لە چەند رۆژی داھاتوودا دەست بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەکرێت".

جگە لەمە مەسعود حەیدەر ئاماژەی بە تێبینییەکیش کردووە و نووسیویەتی: "پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ رێژەیەکی دیاریکراو بە نرخی حکومی هەژماردەکرێت و ئەو رێژەیەی کە زیادەیە بە نرخی بازار هەژماردەکرێت".

قەرزی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان 736 ملیار دینارە. حكومەتی عێراق لە ساڵی 2014 دا 60 ملیار دینار، لە 2015 دا 243 ملیار دینار، لە 2016 دا 386 ملیار دینار ‌و لە 2017 دا 47 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان قەرزدارە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:07:32 م
ده سخوش پارتی زور غه در خه یانه تی لیکراوه به لام له به رانبه ر خه لکی کوردستان و میژووی گه له که ی و ئازادیخوازانی جیهاندا سه ربه رز و سه رفیرازه و...
Rebwar | 15/10/2018 08:33:31 م
Dastxosh
سەفقەی سەرۆککۆمار
| 15/10/2018 | (4)
سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:17:16 م
کاک "هیمن" ده سخوش به داخه وه راستی بو چوی "پیاو عیلاجی نه بی به حه لیفی دایکی ده لی خاله "!وادیاره کوردستان ده که ویته ده ستی جیلیکی نوی تاله بانی و...
پۆست شازدەی ئۆکتۆبەر
| 15/10/2018 | (1)
Rebwar | 15/10/2018 12:42:26 م
Dastxosh
Darbaz | 15/10/2018 04:36:05 م
هيچيان لة هيچيان باشتر نينه
ئەوجارە پارتی لوغمی چاندووە
| 15/10/2018 | (5)
حه مه ره سول | 06/10/2018 05:16:54 م
نوسينه نه كانت خوى قوتابخانه يه كه به راستى حسن علوي راستى فه رمووه كه وه سفى نوسينه كانتى كردوه وه وتوويه تى( لم يلد ولم يولد) منيش هاورام و ده...
کاوسێن | 15/10/2018 02:57:06 م
هیوادارم ئەم نوسینەی تۆ ببێتە سەرەتایەک بۆ نوسینەوەو ئاشکراکردنی ئەو بەسەر هاتانەی بەسەر کادیر وئەندامانی کۆمەڵەدا هات لەسەر جیاوازی بیروراو هەلوێستی...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 5/10/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن 13 کاژێر لەمەو بەر |

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن

هەژارەکان زۆرتر جگەرە دەکێشن و کەمتر وەرزش دەکەن زۆرتر
لە پەرلەمانەکانی ئەوروپا خانمان رووبەڕووی هەراسانکردنی دەروونی و سێکسی دەبنەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە پەرلەمانەکانی ئەوروپا خانمان رووبەڕووی هەراسانکردنی دەروونی و سێکسی دەبنەوە

خانمانی پەڕلەمانتار و کارمەندانیش وایان گوتووە زۆرتر
ئاژانسەکانی یوئێن داوادەکەن چیدیکە پشکنینی کچێنی ئەنجامنەدرێت دوێنێ کاژێر 01:00 |

ئاژانسەکانی یوئێن داوادەکەن چیدیکە پشکنینی کچێنی ئەنجامنەدرێت

"بنەمای زانستی نییە و جۆێکە لە سووکایەتی" زۆرتر
0.454 seconds