وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵ نه‌دراوه‌

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 6/12/2018
نووسراو بۆ بەغدا کراوە پارەی ئەو سێ مانگەش بنێرێت
نووسراو بۆ بەغدا کراوە پارەی ئەو سێ مانگەش بنێرێت

رووداو - هەولێر

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه‌، بڕیاردرابێت مووچه‌ی سێ‌ مانگی ئه‌مساڵ پاشه‌كه‌وت بکرێت. نوسراوی ئه‌وه‌ش بۆ به‌غدا كراوه‌ 951 ملیار دیناری مووچه‌ی ساڵی 2018 بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، واتە هەر مانگێک 317 ملیار دینار.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی سێ‌ مانگی ئه‌مساڵ نه‌داوه‌، "چونكه‌ بڕیاری پاشه‌كه‌وت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌، نه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی".

سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نوسراوێكیان بۆ حكومه‌تی عێراق ناردووه‌ تاوه‌كو  سێ‌ 317 ملیار دیناری مووچه‌ی ساڵی 2018 بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، چونكه‌ "حكومه‌تی عێراق له ‌مانگی سێ‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ 317 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نارده‌وه‌ ‌و تاوه‌كوئێستا سێ‌ 317 ملیار دیناری ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزداره‌".

وه‌زاره‌تی دارایی ئێستا كه‌ مانگی 12یه‌ مووچه‌ی مانگی 9ـی مووچه‌خۆران دابه‌شده‌كات، بۆیه‌ تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی 10‌و 11‌و 12ی ئه‌مساڵ یه‌كلایی نه‌بووەته‌وە، ئه‌گه‌ر پاشه‌كه‌وت نه‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ مووچه‌ی ئه‌و سێ‌ مانگه‌ له‌ ساڵی 2019دا بدرێت، وه‌ك چۆن مووچه‌ی دوو مانگی 2017 له‌ ساڵی2018 دا دابه‌شكرا.

بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی ئێستا مانگانه‌ نزیكه‌ی 725ملیار دیناری پێویسته‌، له‌و پاره‌یه‌ش 317 ملیار دیناری حكومه‌تی عێراق ده‌ینێرێت ‌و 378ملیار دیناریشی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان دابینیده‌كات ‌و ئه‌وەی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ داهاتی ناوخۆ په‌یداده‌كرێت.

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند 12 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان تەڵەکەی تەقاند

هیچ پاساوێک بۆ یەکێتی نەماوەتەوە تا لەوە زیاتر زۆرتر
0.407 seconds