وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

وەزیری نەوتی ئێران بۆ رووداو: لە ئۆپێک باسی کەمکردنەوەی نەوتی ئێران ناکرێت

لەلایەن زنار شینۆ 7/12/2018
بەشێک لە وەزیرانی نەوت و وزەی ئەندام لە ئۆپێک بۆ رووداو قسەیانکرد
بەشێک لە وەزیرانی نەوت و وزەی ئەندام لە ئۆپێک بۆ رووداو قسەیانکرد

رووداو-ڤیەننا

رۆژی پێنجشەممە كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگى ئۆپێك و رووسیا له‌ ڤییه‌ننا بەڕێوەچوو و وەزیرانی نەوتی بەشێک لە ئەندامانی ئۆپێک بۆ رووداو قسەیانکرد. وەزیری وزەی قەتەر هۆکاری دەرچوونی وڵاتەکەی لە ئۆپێک بۆ رووداو باس دەکات و وەزیی نەوتی ئێرانیش دەڵێت، باسی کەمکردنەوەی نەوتی ئێران لە کۆبوونەوەکەی ئۆپێک ناکرێت.

سەعد کەعبی وەزیری وزەی قەتەر لە لێدوانێکیدا بۆ رووداو سەبارەت بە پاشگەزبوونی وڵاتەکەی لە رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند: "ئەو وڵاتە نەوتێکی کەم بەرهەمدەهێنێت، هەربۆیە وازیان لەرێکخراوی ئۆپێک هێناوە". کەعبی رایگەیاند لەوە بەدواوە فۆکەس دەخەنەسەر گازی سرووشتی.

لەلایەکی دیکەوە بیژەن زەنگە، وەزیری نەوتی ئێران بە رووداوی راگەیاند: "هیچ گفتوگۆیەک سەبارەت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێران نییە و هیچ شتێکێش لەم بارەیەوە ناڵێم، بەڵام دەتوانم ئەوە بڵێم کە ئێران بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە و شتێکی دادپەروەرانەش نییە کە ئێران هەناردەکردنی ئاستی نەوتەکەی کەمبکاتەوە، لەکاتێکدا دەبینین گەمارۆیەکی زۆر لەسەر کەرتی نەوتی ئێران هەیە".

هەروەها ئیمانوێل کاچیکۆ، وەزیری نەوتی نەیجیریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "هیوادارین بگەینە رێککەوتن بۆ ئەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی وزە بگەڕێنینەوە. هەروەها رووسیاش لەگەڵ ئێمەدا بەشدارە و گفتوگۆ لەبارەی ئەو رێژەیە دەکەین کە رووسیا لە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمی دەکاتەوە".

وەزیری نەوتی نەیجیریا هەروەها گوتی: "هیوادارین بگەینە رێککەوتن"


سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، لە پەراویزی کۆبوونەوەی ئۆپێک لە وەڵامی پرسیاری نێردراوی رووداو رایگەیاند، هۆکاری کەمی قەبارەی نەوتی هەناردەکراوە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک، ئەو زیانە گەورەیە کە کێڵگەکان بەهۆی شەڕی داعش بەریان کەوتووە.

 

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: "بڕێکی کەم هەناردە دەکرێت، زۆر نییە، چونکە توانای هەناردەکردنی بڕێکی زۆرمان نییە لە کەرکووک، ئەمەش بەهۆی کردەوە تیرۆریستییەکانەوەیە، کە کاریگەری هەبووە لەسەر چەند کێڵگەیەک، هەروەها بەڕێوەبردنێکی خراپی هەندێک لە کێڵگەکان کراوە لەو قۆناخەدا لە دوای هاتنی داعش. ئێستا چاوخشانەوەمان بەوەکردووە بەم بابەتە، توانامان هەیە و بەگەڕمان خستووەتەوە بۆ گەڕانەوەی بۆ بازاڕی دەریای ناوەڕاست، کە ئەمەش بازاڕێکی گرنگە و سووتەمەنی  بەتایبەتی بۆ باشووری ئەوروپا دابین دەکات. بێگومان لە ئایندەدا چاومان لەسەر کێڵگەکانی نەوتی کەرکووک و نەینەوا دەبێت، ئێستا کۆمپانیایەکی جیهانی لەو دوو كێڵگەیە کاردەکات. بی پی گرێبەستی خزمەتی تەکنیکی هەیە، من باسی کێڵگەکانی گەیارە، نەجەمە و سۆنەن گۆڵ دەکەم، ئەم دوو کێڵگانە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە دووهەزار بەرمیل نەوتیان هەیە، هەروەها کۆمەڵیک کێڵگەی دیکە هەن لە نزیک ئەمانەوە، بە هەوڵی نیشتمانی بیر لە پەرەپێدانی دەکەینەوە، ناوچەکە، ناوچەیەکی نەوتی گەورەیە و دەکرێت لە داهاتوودا کاری زیاتری لەسەر بکەین". 

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین 5 کاژێر لەمەو بەر |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت 14/2/2019 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
0.906 seconds