وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

ئەندامانی ئۆپێک لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رێکنەکەوتن

لەلایەن زنار شینۆ 6/12/2018
نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 59.48 دۆلار دابەزیوە

رووداو-هەولێر

ئەندامانی ئۆپێک لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت نەگەیشتنە رێککەوتن. وەزیری وەزەی رووسیا گەڕایەوە وڵاتەکەی بۆ ئەوەی لەگەڵ پووتین کۆببێتەوە.


له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگى ئۆپێك و رووسیادا کە رۆژی پێنجشەممە له‌ ڤییه‌ننا بەڕێوەچوو، وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رانى نه‌وت هه‌وڵیاندا رێكارێك بدۆزنه‌وه‌ له‌نێوان پاراستنى نه‌وتى كۆگاكراو و توڕه‌نه‌كردنى دۆناڵد تره‌مپ، كه‌ ته‌نها چه‌ند كاژێرێك پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە داوایكردبوو نرخى نه‌وت دابه‌زێت، چونكه‌ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، جیهان نرخى به‌رزى نه‌وتى ناوێت. 

هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنان، به‌ڵام وادیاره‌ هێشتا ئۆپێك له‌سه‌ر رێژه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌كه رێکنەکەوتووە‌. 

نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش بۆ 59.48 دۆلار دابەزیوە، دواى ئه‌وه‌ى كۆنفرانسى رۆژنامه‌ڤانى ئۆپێك كه‌ بڕیاربوو ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئه‌نجامبدرێت، هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌. 

به‌گوێرەی زانیارییه‌كانیش، وه‌زیرى وزه‌ى رووسیا ڤییه‌ناى بەجێهێشووه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ رووسیا تاوه‌كو سه‌باره‌ت به‌ بڕیارى كۆتایى له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆكى رووسیا قسه‌ بكات.

چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت وەزیری وزەی رووسیا بەیانی رۆژى هه‌ینى بگه‌ڕێته‌وه‌ ڤییه‌نا تاوه‌كو به‌شدارىی له‌ درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كاندا بكات. 


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| دوێنێ کاژێر 11:33 | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| 21/3/2019 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)
0.437 seconds