وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

سەرمایەدارانی كوردستان روو دەكەنە ئێران

لەلایەن رەوا عەبدوڵڵا 7/1/2019
حكومەتی ئێران بۆ راكێشانی سەرمایەدارانی كوردستان سیاسەتی یەك پەنجەرە پەیڕەو دەكات
حكومەتی ئێران بۆ راكێشانی سەرمایەدارانی كوردستان سیاسەتی یەك پەنجەرە پەیڕەو دەكات

رووداو-هەولێر

گوتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان دەڵێت ژمارەیەكی زۆر سەرمایەدار و وەبەرهێنەری گەورەی كورد بۆ سەرمایەگوزاری و كڕینەوەی پڕۆژە و كارگە روویان لە ئێران كردووە. 

مەلا یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، بە (رووداو)ی گوت: "دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش، كاركردن لە زۆربەی پرۆژەكانی كوردستان وەستا، بەم هۆیەشەوە پاشەكشێیەكی گەورە لە وەبەرهێناندا روویدا، بەشێكی زۆر لە وەبەرهێنەران روویان لە توركیا و ئێران و عێراق و هەندێ وڵاتی ئەوروپی كرد".

لە ماوەی رابردوودا ئێران یاسای وەبەرهێنانی هەموار كردەوە و دەرفەتێكی زۆری بە وەبەرهێنەری بیانی داوە كە وەبەرهێنان لە ئێران بكەن. دابەزینی بەهای تمەنیش كاریگەری هەبووە لەسەر راكێشانی وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئێران كە بە بڕوای مەلا یاسین: "ئەمە سەرەتایەكی مەترسیدارە بۆ پاشەكشێی زیاتری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان".

لە دوای هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنان لە ئێران، ئێستا وەبەرهێنی بیانی بەبێ هاوبەش دەتوانێ مۆڵەتی پڕۆژە لە ئێران وەربگرێت و داوای بەناوكردنی موڵكی پرۆژەكەش بكات، جگە لەوە هاوشێوەی ئێرانییەكان دەتوانن قەرز لە بانكەكانی ئێران وەربگرن. 
مەلا یاسین دەڵێت: "بەهۆی دابەزینی نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار، ئەو وەبەرهێنەرانەی پێشتر روویان لە ئێران كردبوو، زەرەری زۆریان كردووە، بەڵام ئەوانەی ئێستا سەرمایەگوزاری لە ئێران دەكەن یان پرۆژە و كارگە دەكڕنەوە، بۆیان بووە بەخێر و بەرەكەت، چونكە نرخی پرۆژەكان دابەزیوە. حكومەتی ئێرانیش بۆ راكێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران بەتایبەت لەبواری كشتوكاڵدا، ئاسانكاری زۆر دەكات، تەنانەت دوای تەواوكردنی 10%ی پرۆژەكە پارەیان بە قەرز دەداتێ‌".

دابەزینی نرخی زەوی و پرۆژەكان لە ئێران و ئاسانكارییەكانی ئێران بۆ وەبەرهێنی بیانی بەگشتی و كوردستانی بەتایبەت، بووەتە دەستكەوت بۆ هەندێ كەس لە هەرێمی كوردستان و لەڕێگەی ئۆنلاینەوە كڕیار بۆ پرۆژەكان لە ئێران دەدۆزنەوە. 

زوبێر عەبدوڵڵا زەڵمی، گەنجێكی دانیشتووی خورماڵە، لەڕێگەی پەیجێكی فەیسبووكەوە ریكلام بۆ كڕینەوەی پرۆژەی پەلەوەر، ئاژەڵداری، باخداری، كارگەی قارچك بۆ سەرمایەدار و وەبەرهێنەرانی كوردستان دەكات، لەو رێگەیەوە تائێستا چەند پرۆژەیەكی بۆ چەند سەرمایەدارێكی كوردستان كڕیوە.

زوبێر عەبدوڵڵا دەڵێت: "بەهۆی ئەو بارودۆخەی تووشی ئێران بووە، نرخی پرۆژەكانی بەگشتی و پرۆژەی پەلەوەر و كارگەی قارچك و باخداری بەتایبەت بۆ نیوەی نرخی پێشوویان دابەزیون. حكومەتی ئێرانیش ئاسانكاری زۆر بۆ وەبەرهێنەری كوردستان دەكات، ئەمەش وایكرد كە ئەم پەیجە دابنێم".

بە گوتەی زوبێر، هەر وەبەرهێنەرێك پرۆژەیەكی وەبەرهێنان لە ئێران جێبەجێ‌ بكات، حكومەت زەویی پرۆژەكەی بەناو دەكات، هەر كاتێكیش بیەوێ‌ پرۆژەكەی فراوان بكات، حكومەت قەرزی دەداتێ‌، جگە لەوەش غاز و كارەبای بە نرخێكی هەرزان پێدەفرۆشێ‌ و بازاڕیش بۆ كاڵاكەی مسۆگەر دەكات، هەروەها مافی مانەوەش دەداتە وەبەرهێنەر.

زەڵمی لە رێگەی پەیجەكەیەوە كڕیار بۆ پرۆژەكانی ئێران دەدۆزێتەوە، بە هاوكاریی تیمێكی ئێرانی كاروباری دامەزراندنی كۆمپانیا و بەناوكردنی پرۆژە و وەرگرتنی قەرز لە بانك بۆ وەبەرهێنەرانی كورد دەكات، لەبەرامبەریشدا بڕە پارەیەكیان لێوەردەگرێ‌ یان دەبێتە هاوبەشیان لە پرۆژەكاندا.

زوبێر دەڵێت: "بەشێك لە خەڵكی ئێران پرۆژەی پەلەوەر و قارچك و پرۆژەی دیكەیان بەپارەی بانكەكان دامەزراندووە، بەهۆی ئەم بارودۆخەش ناتوانن قەرزی بانك بدەنەوە، بۆیە بە كەمێك قازانج یان بە نرخی خۆی بەشێك یان هەموو پرۆژەكە دەفرۆشنەوە".

عەلی سەعدەدین، دانیشتووی سلێمانییە، پرۆژەیەكی پەلەوەری لە كرماشان كڕیوەتەوە، ئەو دەڵێت: "لە رێگەی پەیجێكی فەیسبووكەوە پرۆژەكەم دۆزییەوە و چوومە ئێران، لەوێ‌ چەندین پرۆژە هەبوون بۆ فرۆشتن، لەوانەش پرۆژەی قارچك و باخداری و پەلەوەر و ئاژەڵداری، من پرۆژەیەكی پەلەوەرم پێ‌ باش بوو كڕیم".

عەلی سەعدەدین پێشتر پرۆژەی بەخێوكردنی مریشكی لە كوردستان هەبووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زەرەری كردبوو وازی لێ هێنا. ئەو دەڵێت "نرخی پرۆژەكانی ئێران بەراورد بە كوردستان زۆر هەرزانە، بۆ نموونە ئەو پرۆژەیەی كڕیومانە 40 هەزار مریشك دەگرێت، 5 دۆنم زەوی لەگەڵدایە و مۆڵەتی فراوانكردنی پرۆژەكە تا 100 هەزار مریشك هەیە، ئێمە بە 170 هەزار دۆلار كڕیومانە، تەنیا 85 هەزار دۆلارمان داوە، ئەوەی دیكە بە قیست دەیدەینەوە بانكەكان، لێرە پرۆژەیەكی 10 هەزاری مریشكی بەو نرخە ناكڕی. جگە لەوە لە ئێران نرخی ئالیك و جوجەڵە زۆر هەرزانترە و فرۆشتنەوەی مریشكەكانیش مسۆگەرە، چونكە لەوێ پێشوەختە كۆمپانیاكان گرێبەستی كڕینەوە لەگەڵ كێڵگەكان دەكەن".

عەلی سەعدەددین حەز دەكات سەرمایەكەی لە كوردستان بخاتەگەڕ، بەڵام دەڵێت لێرە حكومەت نەك ئاسانكارییان بۆ ناكات، بەڵكو كرێی كارەبا و باجیان لەسەر زیاد دەكات "بۆ نموونە لە ئێران كرێی كارەبا و غاز ئەوەندە كەمە، بەراورد بە كوردستان وەك ئەوە وایە بە خۆڕایی بێ‌".

لەدوای گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، هەندێ لە شارەزایانی بواری ئابووری پێیانوابوو ئەگەر حكومەتی هەرێم ئاسانكاری بۆ وەبەرهێنەرانی ئێرانی بكات، ئەوە روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، بەڵام ئێستا بارودۆخەكە پێچەوانە بووەتەوە.

مەلا یاسین دەڵێت: "بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی سوود لە گەمارۆكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران وەربگرین و كارێك بكەین وەبەرهێنەرانی ئێران روو لە هەرێمی كوردستان بكەن، بە پێچەوانەوە، حكومەتی ئێران زیرەكانە لەڕێگەی پەیڕەوكردنی سیاسەتی یەك پەنجەرە كە بریتییە لە كەمكردنەوەی رۆتین و ئاسانكاری، توانیویەتی سەرنجی بەشێك لە سەرمایەدارانی كوردستان و عێراق رابكێشێ‌، ئەمەش سەرەتایەكی مەترسیدارە بۆ پاشەكشێی زیاتری وەبەرهێنان لە كوردستان".

بە گوتەی مەلا یاسین، سەرمایەدارانی كوردستان لە چوار ساڵی رابردوودا بایی نزیكەی 7 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان لە توركیا و ئێران و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەندێك وڵاتی ئەوروپی كردووە. 20%ی ئەوە لە ئێران بووە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.282 seconds