وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

جووتیاران دەستبەرداری چاندنی گەنمەشامی دەبن

لەلایەن رەوا عەبدوڵڵا 7/10/2017
بەرهەمی گەنمەشامی لە 24 هەزار تۆنەوە بۆ 14 هەزار تۆن دابەزیوە
بەرهەمی گەنمەشامی لە 24 هەزار تۆنەوە بۆ 14 هەزار تۆن دابەزیوە

رووداو- هەولێر

بەهۆی ئەو بازاڕە كزەی لە كوردستان هەیەتی، خەریكە رەنجی چەند ساڵەی وەزارەتی كشتوكاڵ لە پاڵپشتیكردنی جووتیاران بۆ چاندنی گەنمەشامی بەفیڕۆ دەڕوات، ئێستا جووتیاران كەمتر لە جاران گرنگی بە چاندنی گەنمەشامی دەدەن.

وەزارەتی كشتوكاڵ لە ماوەی ساڵانی 2009 تاوەكو 2011 لە رێگەی دابینكردنی بنەتۆ و هەندێك خزمەتگوزاری، پاڵپشتیی جووتیارانی كرد بۆ چاندنی 11 هەزار و 112 دۆنم زەوی بە گەنمەشامی، تێچووی پاڵپشتییەكەش یەك ملیار و 17 ملیۆن دینار بوو، بەمەش جووتیارانی كوردستان ئاشنای چاندنی ئەم بەرهەمە بوون و بڕی بەرهەمی گەنمەشامی كە لە ساڵی 2009 نزیكەی سێ‌ هەزار تۆن بوو، لە ساڵی 2014دا گەیشتە 24 هەزار تۆن، بەڵام بەهۆی بێ‌ بازاڕییەوە، لە دوو ساڵی رابردوودا چاندنی گەنمەشامی سست بووە و بەرهەمەكەی بۆ 14 هەزار تۆن دابەزیوە.

كامل محەممەد، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی كشتوكاڵی لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دەڵێت: "بەهۆی كەمیی بودجە و قەیرانی دارایی نەمانتوانی لە پاڵپشتییەكانمان بۆ جووتیاران بەردەوام بین، حكومەتی عێراقیش ئامادە نەبوو گەنمەشامی جووتیارانی كوردستان بكڕێتەوە، كارگەكانی ناوخۆش بە نرخێكی زۆر كەم دەیكڕنەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی چاندنی گەنمەشامی پاشەكشە بكات".

لەعێراقدا 17 كۆمەڵگای وەرگرتن و وشككردنەوەی گەنمەشامی هەیە، ساڵانە تۆنێك گەنمەشامی جووتیارانی عێراق بە 430 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام ئامادە نین بەرهەمی جووتیارانی كوردستان بكڕنەوە.

كامل محەممەد دەڵێت: "بەهۆی قەیرانی دارایی، حكومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت پاڵپشتی كڕینەوەی  گەنمەشامی بكات، بەڵام بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ دوو كارگەی ئالیك رێكەوتووین كە ئێمە هاوردەكردنی گەنمەشامی و ئالیك سنووردار بكەین، ئەوانیش بەگوێرەی كواڵیتی بەنرخێكی گونجاو بەرهەمی جووتیاران بكڕنەوە".

بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ، تاوەكو ساڵی 2014 جووتیارانی پارێزگای دهۆك لە چاندنی گەنمەشامیدا لە پێشەوەی جووتیارانی پارێزگاكانی دیكەی كوردستان بوون، بەڵام ماوەی دوو ساڵە چاندنی ئەم بەرهەمە لەو پارێزگایە پاشەكشەی كردووە، ئێستا پارێزگای هەولێر لەپلەی یەكەمدایە، 90%ی ئەو گەنمەشامییەی لە كوردستان بەرهەمدێت لەو پارێزگایە دەچێندرێت. 

پاشەكشەی چاندنی گەنمەشامی و كەمبوونەوەی خواست، هانی هەندێ كۆمپانیای خزمەتگوزاریی كشتوكاڵی داوە، بیر لە هێنانی تۆوی باش و زیادكردنی خزمەتگوزاری بۆ جووتیاران بكەنەوە.
كۆمپانیای دارامی بۆ خزمەتگوزاریی كشتوكاڵ، ماوەی دوو ساڵە تۆوی گەنمەشامی لە سڕبیاوە هاوردە دەكات كە تۆوێكە بەرگەی نەخۆشی دەگرێ‌ و ئاوێكی كەمیشی دەوێ‌.

ئیسماعیل محەممەد، ئەندازیارێكی كشتوكاڵی لە كۆمپانیای دارامی دەڵێت: "هەر جووتیارێك تۆوی گەنمە شامی لە كۆمپانیاكەم بكڕێت، بەبێ بەرامبەر رێنمایی چۆنیەتی چاندن و ئاودان و دروێنەی دەكەین".

بە گوتەی ئەو ئەندازیارە، كەشی كوردستان زۆر گونجاوە بۆ چاندنی گەنمەشامی، ئەگەر هەر جووتیارێك پابەندی رێنمایی ئەندازیاران بێ‌، دەتوانێت لە دۆنمێك زەویدا 5 تۆن گەنمەشامی هەڵبگرێتەوە.

رەشوان قادر تەها، جووتیارێكی سنووری ناحیەی دیبەگەی پارێزگای هەولێرە، ساڵانە 65 دۆنم گەنمەشامی دەچێنێ، گرفتی رەشوان و جووتیارەكانی دیكە لە چاندندا نییە، بەڵكو بێ‌ بازاڕییە، چونكە حكومەت بەرهەمەكەیان لێ‌ ناكڕێتەوە و كۆمپانیاكانیش بە ئارەزووی خۆیان نرخ دادەنێن. رەشوان گوتی: "كارگەكان بە دەنك گەنمەشامییەكەیان دەوێ‌ نەك بە عەرنووس. جگە لەوەش بە بیانووی بەرزیی رێژەی شێ‌، بە ئارەزووی خۆیان نرخ دادەنێن، بۆیە بەشێك لە جووتیاران وازیان لە چاندنی گەنمەشامی هێنا".

گەنمەشامی بەهایەكی بەرزی خۆراكیی هەیە، پڕیەتی لە ڤیتامین و توخمە كانزاییەكان و پرۆتین و وزە و رۆن، بەیەكێك لە بەرهەمە ستراتیژییەكان دادەنرێ و لە رووی بەرهەمەوە لە دوای گەنم و برنج دێت. جگە لەوەش 40%ی پێكهاتەی ئالیكی پەلەوەر، لەگەنمەشامی پێكدێ.

لە هەرێمی كوردسان 1317 كڵێگەی پەلەوەر هەن. ساڵانە پێویستیان بە هەزاران تۆن گەنمەشامی هەیە بۆ ئالیك. پێشتر زۆربەی كێڵگەكان پشتیان بە ئالیكی هاوردە دەبەست، كارگەكانی ئالیكیش گەنمەشامیان لەدەرەوە دەهێنا، بەڵام ماوەی دوو ساڵە سێ كارگەی وشككردنەوەی گەنمەشامی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە لە شاری هەولێر دامەزراون، بۆ پڕكردنەوەی بەشێك لە پێداویستییەكانیان گەنمەشامیی جووتیاران دەكڕنەوە، كارگەی ئالیكی كۆسار یەكێكە لەو كارگانە كە بۆ ئەمساڵ ئامادەكاری كردووە بۆ كڕینەوەی 15 هەزار تۆن گەنمەشامی لە جووتیاران.

دەوەن موحسین، خاوەنی كارگەی ئالیكی كۆسار دەڵێت: "گرێبەستمان لەگەڵ 500 جووتیار كردووە، ئامادەكاریمان بۆ كڕینەوەی  10 تاوەكو 15 هەزار تۆن گەنمەشامی كردووە".

كارگەكەی دەوەن لە ساڵی یەكەمدا تۆنێك گەنمەشامی بەشێوەی دەنك بە 340 هەزار دینار دەكڕییەوە، بە مەرجێك رێژەی شێی 25% زیاتر نەبێ‌،  بۆ زیادبوونی هەر پلەیەكیش لە رێژەی شێیەكە 4000 دیناریان دادەشكاند، ساڵی رابردوو نرخی تۆنێكیان بۆ 300 هەزار دابەزاند، ئەمساڵیش تاوەكوو ئێستا نرخی كڕینەوەیان دیاری نەكردووە.

دەوەن موحسین دەڵێت: "بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئەمڕۆ، نرخمان دیاری نەكردووە، نرخەكەش دەوەستێتە سەر نرخی جیهانی. جگە لەوەش زۆربەی ئەو گەنمەشامییەی دەیكڕینەوە رێژەی شێی زۆرە، هەیانە دەگاتە 35%، ئەمەش وا دەكات نرخەكەی دابەزێ و جووتیاران گلەییان هەبێت".

دەوەن بۆ هاوسەنگكردنی نرخ  و هاندانی جووتیاران بەپێویستی دەزانێ حكومەت بۆ هەر تۆنێك بڕێك پارە بخاتە سەر نرخی كڕینەوە، چونكە وەك ئەو دەڵێت: "ئەگەر بەنرخی زیاتر بیكڕینەوە نرخی تۆنێك ئالیك لەسەرمان گران دەكەوێ و خاوەنی دەواجنەكان پەنا بۆ ئالیكی هاوردە دەبەن".

بەرهەمی گەنمەشامی لەسەر ئاستی پارێزگاكان لە چوار ساڵی رابردوودا

ساڵ هەولێر سلێمانی دهۆك گەرمیان كۆی گشتی

2013 8.304 1.651 11.626 1.164 22.745
2014 9.500 104 13.610 1.370 24.584
2015 23.250 240 - 80 23.570
2016 13.200 1.292 70 160 14.722

نیشانەکردن : گەنمەشامی
1631 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

إمتحان | 20/11/2017 05:34:49 م
سلاو كاك عارف ..... بابةتةكةت تفسيرةكةى لة ووشةكانى جةنابتدا دروست دةكةم ، (((( آيا هةلپةرستيةكة گشتى بوو ))) .... پيم واية هةريةكة لة آوازيك...
zana | 21/11/2017 09:47:40 ص
کاکی برا ئیتر ته‌واو هه‌موو شتی کۆتایی هات ئه‌مانه‌ زیاتر له بیست و پێنچ ساله‌ به‌ ئیمه‌ ده‌ڵین خه‌متان نه‌بێ که‌س ناتوانی کوردستان داگیربکات تا...
ئایا گشتپرسی هەڵە بوو؟
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (6)
حسێن هرنی | 21/11/2017 08:36:37 ص
هەر بژیت و بە راستی جێ دەستی دیارە و بە هیڤیا سەرکەفتن بو بەرێزیان و هەمی تێکوشەرانی رووداو
 دلبخوین دارا: ئەو ئازادییەی لە رووداو هەیە، لە هیچ تەلەڤزیۆنێکم نەدیوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/11/2017 06:47:07 ص
dastxosh
ره شید | 21/11/2017 07:27:11 ص
کا ک ریبوار راست ده فه رمووی ، من خوم له ماموستا مه لا ره شیدی بورهانی که له قایری مه رگه وه ر دائه نیشت و زیاتر له سه د مه لای به ناو بانگی به ده...
پارتیش تابیعی ئێرانە!
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هادي | 19/11/2017 07:00:22 م
کاك كاوە دەست خۆش ..لەدايك بووني دەوڵەتي كوردي بە عەرەبي پێی ئەڵێن (محاض) یاخود ژان یان ژانێکي قورسي ئەوێت كاك كاوە لە سايکس بیکۆوە حەکەمەكان عادل...
حسێن حسن هرنی | 21/11/2017 06:41:54 ص
دەست خوش کاک کاوە زور زور راستە و بە هیوای خوا چەرخی گەردوون لە گەریان ناوەستێت و روژەک دێت کە حەکەمە نا دادپەروەرەکان بە هوش خویان بێنەوە .
گۆڵەکەی بارزانی!
| 16/11/2017 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کەمی هۆرمۆنی نێرینە تووشبوون بەشێرپەنجەی پڕۆستات کەمدەکاتەوە 8 کاژێر لەمەو بەر |

کەمی هۆرمۆنی نێرینە تووشبوون بەشێرپەنجەی پڕۆستات کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
پسپۆڕێک: کەمخەوی دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی چالاکییەکانی مێشک 11 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆڕێک: کەمخەوی دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی چالاکییەکانی مێشک

بە چاودێری هەزاران خانەی مێشک دەرکەوتووە زۆرتر
کحول دەبێتە هۆی لەناوچوونی خانە سەرەتاییەکانی مێشک 11 کاژێر لەمەو بەر |

کحول دەبێتە هۆی لەناوچوونی خانە سەرەتاییەکانی مێشک

کحول هۆکارێکی دیاری مردنە زۆرتر
0.516 seconds