وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

رووسیا: لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانمان دەدەین

لەلایەن رێکار عەزیز 7/10/2017
 ئاڵای رووسیا و کوردستان
ئاڵای رووسیا و کوردستان

رووداو - مۆسکۆ

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا پلان و بەرنامەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ داهاتوو ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێ، مۆسکۆ لە پەرەپێدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە داهاتوودا پەرەی زیاتریشیان پێدەدات.

میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، رۆژی شەممە 7-10-2017 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسان لە بەغدا، رووسیا لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ کوردستانی عێراق بەردەوام دەبێت.

میخایل سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەماوەی رابردوودا لەگەڵ هەرێمی کوردستان گوتی: "پەیوەندیمان بەمجۆرە بووە و ئێستاش بەردەوامین، لە داهاتووشدا زیاتر پەرەی پێدەدەین."


میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا

ئه‌لكسه‌نده‌ر نۆڤاك، وەزیری وزەی رووسیا رۆژی 30-9-2017  لە دەستپێکی هەفتەی وزە و گازی رووسیا باسی باشووری کوردستانی کرد و گوتی: "رووسیا له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، کۆمپانیاکانی گازپرۆم و رۆسنه‌فتی رووسی له‌ كوردستان لە کارکردن بەردەوامن و لە داهاتووشدا بەردەوام ده‌بن".

دواتر  ئیگۆر ئیڤانۆڤیچ سێچین، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری رۆسنەفت بە (رووداو)ی گوت: "داهاتووێکی گەش لەگەڵ کوردستان دەبینین و هیچ لایەنێکیش نابێتە کۆسپ بۆ کارەکانمان لە کوردستان، ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەین بەشێوەیەکی کرداری کارەکانمان دەستپێبکەین و پرۆژەکانمان بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، کارەکانمان بەباشی بەڕێوەدەچن و هەموو شتێک بەپێی پلان و خشتەی دیاریکراو دەڕوات".

دوای ئەنجامدانی گشتپرسی لە 25-9-2017 داو سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ بە رێژەی 92% بۆ جیابوونەوە لە عێراق، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێز لە خواستی نەتەوەی کورد دەگرێت، بەڵام پێشیوایە پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، نەک تاکلایەنە سەربەخۆیی رابگەیێندرێت. 

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
ئه یوب جوانڕۆیی | 7/10/2017
ئامریکا کوردی ته نیا بۆ شه ڕی مرۆڤخۆره کان ده ویست. چاوه ڕێم نه ده کرد ڕوسیا وه ها پشتیوانی کورد ده ربکه وێت
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات 10 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی ستایشی بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی دەکات

داوادەکات عەبادی مووچەی هێزەکانیان بدات زۆرتر
 لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە کەرکووک پێکدادان روویدا و سێ هەمەری حەشدی شەعبی تەقێندرانەوە

چەکدارانی حەشد ئەفسەرێکی پۆلیسی سوننە دەکوژن زۆرتر
0.203 seconds