وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 7/12/2017
ناسر عەلی پەیامنێری رووداو زانیاری لە بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە پارێزگای دهۆک وەردەگرێت

رووداو - دهۆک

دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک بەردەوامە، تاوەکو ئێشتاش سێ ملیۆن و 300 هەزار لیتر نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیاندا دابەشکراوە.

لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی ئەوە هەبوو کە لە هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک نەوتی سپی دابەشناکرێت بەڵام بەپێی زانیاری پەیامنێری رووداو لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکە  و لە قەزای سێمێل کە ناوچەیەکی دەشتاییە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی کراوە.

موحسین تەها، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە پارێزگای دهۆک بە رووداوی راگەیان "دەمەوێت ئەوە پشتڕاستبکەمەوە کە هیچ ناوچەیەک لە پلانی دابەشکردنی نەوتی سپی پەراوێزنەخراوە، بەڵکو ئەو پلانە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای دهۆک داڕێژراوە و گشتگیرە".

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە پارێزگای دهۆک دەشڵێت، دابەشکردنی نەوت ماوەی دوو هەفتەیە  لە سنووری قەزای سێمێل و لەو کۆمەڵگەیانەی دەکەونە دەوروبەری قەزاکە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا پرۆسەکە کۆتاییدێت و دەست بە دابەشکردنی نەوت لە ناوچەیەکی دیکە دەکەن.

بەگوتەی ئەو بەرپرسە، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە سێ ملیۆن و 300 هەزار لیتر نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک بەسەر خەڵکدا دابەشکراوە، ئە بڕەشی گەیشتووەتە پارێزگاکە نزیکەی چواو ملیۆن لیتر.

موحسین تەها دەڵێت "دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیاندا پەیوەستە بەو بڕەی کە دێتە بەردەستی ئێمە، هەر بڕێکیش گەیشتبێتە دەستمان بەسەر دابەشمانکردووە".

ئەمڕۆ بەفربارین چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای دهۆکی گرتووەتەوە، لەوانە ئامێدی، شێلادزێ و کانی ماسی بەوهۆیەوە پلەکانی گەرما دابەزیون، تەنانەت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک نزیکی سفر بووەتەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.265 seconds