وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

وەزارەتی نەوتی عێراق لێدوانەکەی وەزیری وزەی رووسیا لەبارەی کوردستان رەتدەکاتەوە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 7/12/2017
رۆژی سێشەممە، 5-12-2017 ، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەلکسەندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی رووسیا کۆبووەوە
رۆژی سێشەممە، 5-12-2017 ، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەلکسەندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی رووسیا کۆبووەوە

رووداو - هەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری وزەی رووسیا، باسیان لە کارکردنی کۆمپانیاکانی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کردبێت.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند لە بەشێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا لێدوانێک بەناوی ئەلێکسەندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی رووسیا بڵاوکراوەتەوە، لەبارەی ئەوەی حکومەتی عێراق لاری نییە لە کار و چالاکی کۆمپانیاکانی نەوتی رووسیا لە کوردستاندا.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت "بە ئامانجی روونکردنەوەی راستییەکان بۆ رای گشتی، وەزارەتی نەوتی عێراقی دووپاتیدەکاتەوە، بابەتی کۆمپانیا نەوتییەکانی رووسیا لە هەرێمی کوردستان، لەکاتی کۆبوونەوەی نێوان حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری وزەی رووسی تاووتوێ نەکراوە، هەروەک لە گفتوگۆکانی نێوان وەزیری نەوت و هاوتا رووسییەکەشی لەکاتی سەردانی بۆ بەغدا و، ئامادەبوونی لە ئاهەنگی کردنەوەی کۆمەڵگەی وەبەرهێنانی گازی کێڵگەی بەدرە، باس نەکراوە".

لە بەیاننامەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، هەڵوێستی وەزارەتی نەوت بەشێکە لە هەڵویستی حکومەتی فیدراڵی، کە روون و نەگۆڕە لەبارەی بەڕێوەبردن، پاراستنی سامانی نەوت و وەبەرهێنان، وەک ئەوەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەشڵێت "لەکاتێکدا وەزارەتی نەوت پێشوازی لە سەرجەم کۆمپانیا جیهانییە نەوتییەکان دەکات بۆ کارکردن و وەبەرهێنان لە عێراق، هاوکات دووپاتی دەکەینەوە، نەوت سامانێکی سەروەرییە، پێویستە سەرجەم گرێبەستەکانی تایبەت بە سامانی نیشتمانی، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی نەوت بکرێن، پێچەوانەی ئەمە، ئەو لایەنە سەرجەم لێکەوتە و بەرپرسیارییەتییە یاسایی و دارایی و زیانە کەڵەکەبووەکان لە ئەستۆ دەگرێت".

رۆژی سێشەممە، 5-12-2017 ، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەلکسەندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی رووسیا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی، پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی وزە، ئابووری، بازرگانی، نەوت، کارەبا، چۆنییەتی فراوانکردنی رۆڵی کۆمپانیا رووسەکان لە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنانی عێراقدا کراوە".


 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 16/07/2018 07:00:13 ص
به‌غدا و حكومه‌تی عیراق ته‌وا كۆتای پێ هاتوه‌ ؟؟؟ دانوسان بكه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ ڕاده‌ست كراوه‌كانی كوردستان به‌...
(رووداو) پرۆژەی پارتی و یەكێتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بڵاودەكاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
jamal | 15/07/2018 08:20:47 م
rohtan shad xoshke nazdarekam kake karwan u karzany xoshawest.
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| 14/7/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.422 seconds