وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

زیانی رۆژانەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی ئاشكرا کرا

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 7/12/2017
فڕۆكەخانەی هەولێر، فۆتۆ: رووداو
فڕۆكەخانەی هەولێر، فۆتۆ: رووداو

رووداو - هەولێر 

زیانی رۆژانەی وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەكانی هەولێر ‌و سلێمانی بە زیاتر لە 400 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت ‌و هاتووچۆی گەشتیارانیش رۆژانە لە نزیكەی حەوت هەزار كەسەوە بۆ نزیكەی هەزار و 750 كەس كەمبووەتەوە.


تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "زیانی رۆژانەی وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە فڕۆكەخانەكەیان نزیكەی 350 هەزار دۆلارە". 

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەڵێت" کە باسی زیان دەکەین، واتە زیانی سەرجەم ئەو كۆمپانیا ئەهلیانەش هەژماردەكەین، كە لە فڕۆكەخانەدا كاریان كردووە، بە سەرجەمی دەگاتە نزیكەی 350 هەزار دۆلار".

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، باسی لەوەش كرد، بەهۆی وەستانی گەشتە  نێودەوڵەتییەكان، ژمارەی گەشتەكانیان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.

بەگوتەی تەلار فایەق، پێش وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان، رۆژانە50 بۆ 60 گەشتمان هەبوو ئێستا پێنج بۆ شەش گەشتمان هەیە، پێشتر ژمارەی گەشتیارانمان رۆژانە نزیكەی پێنج هەزار و 500 كەس دەبوو، ئێستا کەمبووەتەوە بۆ نزیكەی  هەزار و 400 گەشتیار.

هەر لەبارەی زیانەکان، تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "زیانی رۆژانە وەستانی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان نزیكەی50هەزار دۆلار دەبێت". گوتیشی "تەنیا باسی زیانی ئیدارەی فڕۆكەخانەكە دەكەین كە نزیكەی 50هەزار دۆلارە، دیارە كۆمپانیاكانیش زیانی خۆیان هەیە، بەڵام ئێمە هەژمارمان نەكردوون".

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گوتی"پێشتر هەفتانە نزیكەی 130 گەشتی ئاسمانیان هەبووە‌ و گوتیشی "پێش وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەكان، رۆژانە نزیكەی 1500 گەشتیارمان هەبوو، بەڵام ئێستا کەمبووەتەوە بۆ نزیكەی350 گەشتیار".

رۆژی هەینی 29-9-2017، حكومەتی عێراق بڕیاری راگرتنی گشتە ئاسمانییەكانی بۆ هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی خستەبواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەبەرامبەر ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری كوردستان، پەرلەمانی عێراق 12 بڕیاری دژی هەرێمی كوردستان پەسند كرد كە یەكێكیان راگرتنی گشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر ‌و سلێمانی بوو.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


3005 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 18/7/2018 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.453 seconds