وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

نرخەكانی نەوت لە 2019دا چۆن دەبن؟

لەلایەن سیپان شێروانی 8/1/2019
پێشبینی دەكرێ‌ نرخی نەوت لە ساڵی 2019دا لە سەرووی 70 دۆلارەوە بێ‌
پێشبینی دەكرێ‌ نرخی نەوت لە ساڵی 2019دا لە سەرووی 70 دۆلارەوە بێ‌

بۆ پێشبینیی نرخەكانی نەوت، شارەزایان و ئابووریناسان پەنا بۆ ئەو هۆكار و فاكتەرانە دەبەن كە كاریگەرییان لەسەر نرخی نەوت هەیە، كاتێكیش توانرا خوێندنەوەی دروست بۆ هۆكار و فاكتەرەكان بكرێ‌، دەتوانرێ پێشبینییەكی لۆژیكی بۆ بازاڕی نەوت بكرێ. پێشبینی بۆ نرخی نەوت كارێكی وا ئاسان نییە، ساڵانە بانكەكان و پەیمانگا و رێكخراوەكانی تایبەت بە وزە پێشبینی بۆ نرخی نەوت دەكەن، بەڵام زۆربەی جار، بە تایبەتی بەمدواییانە، پێشبینییەكان راست دەرناچن. بەگشتی چەندین فاكتەر هەن كە كاریگەرییان لەسەر نرخی نەوت هەیە، ئەمانە هەندێكیانن:

1- خواستن و خستنەڕوو: كاتێك خواست لەسەر نەوت زیاد دەكات، نرخەكەی بەرز دەبێتەوە، ئەگەر خواست كەمی كرد بەراورد بە خستنەڕوو، نرخی دادەبەزێت، بە مەرجێك هۆكارە كاریگەرەكانی دیكە جێگیر بن، لە بارەی خستنەڕووەوە پێچەوانەی خواستە. كاتێك خستنەڕووی نەوت زیاد دەكات، نرخەكەی دادەبەزێت. ئەگەریش خستنەڕووی نەوت كەمی كرد، واتە كەمتر بوو لە بڕی خواست، ئەوا نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە، بە مەرجێك هۆكارەكانی دیكەی كاریگەر لەسەر نرخی نەوت جێگیر بن.

2- ئۆپێك: بە فاكتەرێكی كاریگەر دادەنرێت لەسەر نرخی نەوت، چونكە 40%ی نەوتی جیهان لەژێر كۆنترۆڵی ئەودایە. لە كاتی دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا، لە رێگەی زۆر یان كەم خستنەڕووی نەوت، دەتوانێ‌ هاوسەنگی بۆ بازاڕ بگەڕێنێتەوە.

3- پێشبینییەكان: كاریگەری زۆریان لەسەر نرخی نەوت هەیە، چونكە جگە لە بەرهەمهێنەر و بەكاربەر، سەوداگەریش لە بازاڕەكەدا هەن كە بۆ بازرگانییەكەیان پشت بە پێشبینی دەبەستن. 
كاتێك پێشبینی بەرزبوونەوەی نەوت دەكرێ‌، ئەوان نەوتی بازاڕەكان دەكڕنەوە، بەمەش بەشێوەیەكی كاتی خواست زۆر دەبێ‌ و نرخ بەرز دەبێتەوە. بەڵام كاتێك پێشبینی دابەزینی نرخ كرا، ئەوە خستنەڕوو زۆر دەبێ‌ و دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی نەوت.

4- هۆكارە سروشتییەكان: كاتێك ناوچەیەكی نەوتی بەرەڕووی كارەساتێكی وەكو لافاو، گڕكان، رەشەبا دەبێتەوە، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنان، بەمەش خواست پێش خستنەڕووی نەوت دەكەوێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

5- شەڕ و ململانێی سیاسی: كاتێك وڵاتێكی بەرهەمهێنەر و هەناردەكاری نەوت تووشی شەڕ دەبێت، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كەم دەبێتەوە، وەك ئەوەی لە سووریا و لیبیا و عێراق روویدا، بەمەش نەوتی كەمتر دەگاتە بازاڕەكانی جیهان و ئەگەر خواست زۆر بوو، ئەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. ئەگەر جەنگەكە لە وڵاتێكی هاوردەكاری نەوت بوو، رەنگە پیشەسازی ئەو وڵاتە راوەستێ‌ و نەوت هاوردە نەكات، لەو حاڵەتەدا نرخی نەوت دادەبەزێ‌.

گەمارۆكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، شەڕی بازرگانیی چین و ئەمریكا كە رەنگە بە زیانی گەشەی ئابووریی جیهان بشكێتەوە. یەكەمیان بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دووەمیشیان نزمبوونەوەی نرخی نەوتیان لێدەكەوێتەوە.

نرخی نەوت لە 2019ـدا چۆن دەبێت؟

رێكخراو و ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە بە پشتبەستن بەم هۆكارانەی سەرەوە پێشبینی بۆ نرخی نەوت دەكەن، بەگشتی پێشبینییەكان بۆ نرخی نەوت لە ئەمساڵدا لە نێوان 60 – 80 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك. فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریكا پێشبینی دەكات تێكڕای نرخەكانی نەوت لە ئەمساڵدا 61 دۆلار بێ‌، بەڵام لە راپۆرتی پێشوویان كە تشرینی دووەم بڵاوكرایەوە، پێشبینیان كردبوو 65 دۆلار بێ‌، هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە نەوتی لیتەیی ئەمریكا زیاد دەكات و گەشەی ئابووریی جیهانیش كەمێك خاو دەبێتەوە، بۆیە خواست لەسەر نەوت كەم دەبێت.

ئەگەرچی ئۆپێك و وڵاتانی هەناردەكاری نەوتی دەرەوەی رێكخراوەكە لە حەوتی كانوونی یەكەمی رابردوو رێككەوتن لەسەر ئەوەی رۆژانە 1.2 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمتر بخەنە بازاڕەكانی جیهان، ئەمەش لە پێناو هێشتنەوەی نرخی نەوت لە سەرووی 70 دۆلار، بەڵام نرخ نەك لەو ئاستە نەمایەوە، بەڵكو دابەزی بۆ خوار 50 دۆلار. بەڵام شارەزایان پێیانوایە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە رۆڵی دەبێ‌ لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ساڵی 2019دا.

گۆڤاری وۆل ستریتی ئەمریكی پێشبینی دەكات نرخی نەوتی برێنت لە نێوان 68 بۆ 73 دۆلار بێت، ئەمەش ئەو نرخەیە كە ئۆپێك داوای دەكات، لەو نرخەش نزیكە كە (EIA) پێشبینی دەكات. هەروەها بانكی وەبەرهێنانی ئەمریكی ( Bank of America Merrill Lynch) پێشبینی تێكڕای 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێكی نەوتی برێنت دەكات بۆ 2019. بانكەكە پێیوایە ئۆپێك دەتوانێ‌ نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەرز بكاتەوە.

ئاماژەكانی Standard & Poorsیش هەر پێشبینی 70 دۆلاریان كردووە، ئەویش پێیوایە دابەزینی ئەمدواییەی نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی ئەمریكا، سعودیە و لیبیا بووە، لەگەڵ ڕانەگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران، بەڵام 2019 گەشەی ئابووریی ئەمریكا و وڵاتانی دیكە زیاد دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت، هەمیش ئۆپێك رێككەوتنەكەی جێبەجێ‌ دەكات.

هەروەها (JP Morgan) كە بانكێكی زەبەلاحی ئەمریكییە بۆ وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری دارایی، پێیوایە كە ساڵی 2019 نرخی نەوت بە خواستی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا نابێت كە خوازیاری نرخی نزمە، بەڵكو نرخەكە لە سەرووی 70 دۆلارەوە دەبێ‌. جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەی ئۆپێكیش بە تاكە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەزانێ‌.

لە ناوەڕاستی بەهاری ئەمساڵ، ئەو نۆ وڵاتەی بەخشراون لە هاوردەكردنی نەوتی ئێران، مۆڵەتەكەیان تەواو دەبێت و دەبێت پابەندبن بە گەمارۆكانی ئەمریكا لەسەر ئێران و هەناردەی نەوتی ئێران سفر بكەن. ئەمەش بەدڵنیاییەوە خستنەڕووی نەوت لە بازاڕدا كەم دەكات و دەبێتە هۆكارێكی كاریگەر بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

نرخی نەوتی هەرێمی كوردستان چۆن دەبێت؟

حكومەتی عێراق، پرۆژەی بودجەی ناردووەتە پەرلەمان و خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ كراوە. لە پرۆژەی بودجەدا كە زۆرتر پشت بە داهاتی نەوت بەستراوە، نرخی نەوت بە 56 دۆلار خەمڵێندراوە، واش دانراوە ئەگەر عێراق رۆژانە 3 ملیۆن و 880 هەزار بەرمیل بفرۆشێ‌ كە 250 هەزار بەرمیلی هی هەرێمی كوردستان بێ‌، هێشتاش 19 ملیار دۆلار كورتهێنانی هەیە. بۆ پڕكردنەوەی ئەم كورتهێنانەش عێراق ناچارە پەنا بباتە بەر قەرزی نێوخۆیی و دەرەكی، بەڵام ئەگەر نرخی نەوت وەك ئەوەی پێشبینیكراوە لە سەرووی 70 دۆلار بێ‌، عێراقیش رۆژانە 3 ملیۆن و 880 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێ‌، ئەوە 20 ملیار دۆلار لە داهاتی عێراق زیاد دەبێ‌ و پێویستی بە قەرزكردن نابێ‌.

دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی تاڕاددەیەك ئاسایی بوونەتەوە، پێشبینی دەكرێت لەسەر زۆرینەی كێشەكان رێكبكەون و هەرێمی كوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بنێرێتە دەرەوە، عێراقیش بوجەی هەرێمی كوردستان بدات. ئەگەر نرخی نەوت لەسەرووی 70 دۆلارەوە بێ‌، ئەگەری جیبەجێكردنی رێكەوتنەكانی هەولێر و بەغدا ئاسانتر دەبێت و لە هەرێمی كوردستان كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت. ئەگەر هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا رێكنەكەوت و نەوتیش لە سەرووی 70 دۆلار بێ‌ و حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو ئێستا رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت بفرۆشێ‌، دەتوانێ‌ وەكو ئێستا بەردەوام بێ‌ لەسەر پێدانی مووچەی فەرمانبەران. كەواتە ئەو پێشبینیانەی  بۆ نرخی نەوت لە 2019 كراون، لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان و عێراقیش دەبن.

سیپان شێروانی، مامۆستای زانكۆ

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : نەوت
3411 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.234 seconds