وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

نەورۆز مەولوود: لە ساڵێکدا زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 8/1/2019
نەورۆز مەولود: بەراورد بە 2017 رێژەی گەشتیار 47% زیادیکردووە

رووداو - هەولێر

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ژمارە و رێژەی هاتنی گەشتیاران لە ساڵی 2018 ئاشکرادەکات و دەڵێت، بەراورد بە 2017، رێژەی گەشتیاری 47% زیادیکردووە، دەشڵێت بەپێی ئەو پلانەی داماننابوو ژمارەی گەشتیاران بگاتە سێ ملیۆن "بە خۆشحاڵییەوە سەرووی 3 ملیۆنی تێپەڕاند".


نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لە میانی بەخشینی بڕوانامەی جۆری لە بنکە گەشتیارییەکان بە ژمارەیەک لە کۆمپانیا و شوێنە گەشتیارییەکان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بە ژمارەی هاتنی گەشتیاران لە ساڵی 2018 کرد و رایگەیاند: "ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ ساڵی 2018، گەیشتە سێ ملیۆن و 57 هەزار کەس، بەراورد بە 2017 رێژەکە 47% زیادیکردووە".

نەورۆز مەولوود، دەڵێ: "دوای ئەو قەیرانانەی لە هەرێمی کوردستان روویاندا، رێژەی گەشتیاران کەمیکرد، بەڵام لە رێگەی پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ساڵی 2016 توانیمان رێژەکە بگەیێنینە ملیۆنێک و 500 هەزار، لە 2017ـەش گەیشتە دوو ملیۆن و 100 هەزار گەشتیار، لە 2018ـەش هەروەکو پلانمان بۆی دانابوو بیگەیێنین بە سێ ملیۆن، خۆشبەختانە ژمارەکە سەرووی 3 ملیۆنی تێپەڕاند".

سەبارەت بە ژمارەی هاتنی گەشتیاران لە رۆژانی سەری ساڵ و بەشداریکردن لەو چالاکیانەی کرابوون، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: "بەهۆی ئەو چالاکییە گەشتیاریانەی ئەنجامدرابوون لە هەرچوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، ئەمە وایکرد 136 هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەش رێژەیەکی پێوانەییە لە هاتنی گەشتیاران".

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.25 seconds