وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

نۆرد ستریم 2 لە پرۆژەیەكی ئابوورییەوە بۆ پرسێكی سیاسی ئاڵۆز

لەلایەن زنار شینۆ 8/2/2019
  پرۆژەی (نۆرد ستریم 2) كە دەستەخوشك یان فراوانبوونەوەی پڕۆژەی (نۆرد ستریم)ە، تاكە پڕۆژەی گواستنەوەی غازی سروشتیی رووسیا بۆ ئەڵمانیایە كە بەهیچ وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ئەوروپادا تێناپەڕێ. © SPUTNIK / SERGEY GUNEEV
پرۆژەی (نۆرد ستریم 2) كە دەستەخوشك یان فراوانبوونەوەی پڕۆژەی (نۆرد ستریم)ە، تاكە پڕۆژەی گواستنەوەی غازی سروشتیی رووسیا بۆ ئەڵمانیایە كە بەهیچ وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ئەوروپادا تێناپەڕێ. © SPUTNIK / SERGEY GUNEEV

رووداو-دوسلدۆرف 

ئەمڕۆ ھەینی یەكێتی ئەورۆپا دەنگ لەسەر رێساكانی سیاسەتی گازی دەدات كە راستەوخۆ كار لە ھێڵی دووەمی گواستنەوەی گازی سرووشتی لە رووسیاوە بۆ ئەڵمانیا دەکات کە ناسراوە بە نۆرد ستریم 2 . دەنگە ناڕازییەكان لە واشنتن و برۆكسل و بەرلین ـیش زیاتر دەبن. 

رۆژی پێنجشەممە، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند كە وڵاتەكەی دەنگ بۆ ھەمواركردنی رێساكانی یەكێتی ئەوروپا پەیوەست بە گازەوە دەدات. ئەوە پەیامێكی چاوەڕواننەكراوە بۆ بەرلین و مەترسی لەسەر لەكارخستنی پرۆژەیەكی ئابووری گەورەی رووسی-ئەڵمانی دروستكردووە؛ پرۆژەیەك کە تێچووەكەی 9 ملیار و 500 ملیۆن یورۆیە و ساڵانە 55 ملیار مەتری دووجای گازی سرووشتی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەگوازێتەوە. 

 

ھەر یەك لە ریتشارد گرێنێل و كارلا ساندس و گۆردۆن سۆندلاند باڵێوزەكانی ئەمریكا لە ئەڵمانیا و دانیمارك و یەكێتی ئەوروپا لە گوتارێكی ھاوبەشدا كە لە "دویچە ڤێلە"ی ئەڵمانیدا بڵاوبووەتەوە داوا لە وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا دەكەن دەنگ لە دژی پرۆژەی نۆڕد ستریم 2 بدەن. 

رەخنەكانی ئیدارەی ترەمپ لەم پرۆژەیە بۆ ھۆكارگەلێك دەگەڕێنەوە كە لە پێش ھەموویاندا؛ ئەمریكا دەیەوێ بازاڕی گازی شل ـی خۆی لە ئەوروپا فراوانتر بكات و خۆی وەك ھاوپەیمانی وڵاتانی ئەوروپی بە شایستەتتر لە رووسیا دادەنێت بۆ دابینكردنی گاز و فرۆشتنی بە ئەوروپییەكان. سەرۆكی ئەمریكا و بەرپرسانی ئیدارەكەی بە ھاوپەیمانە ئەوروپییەكانی دەڵێن "پەیوەستبوون بە دابینكردنی گاز لە رووسیاوە مەترسی لەسەر ئایندەی پەیوەندی و بڕیارە سیاسییەکانەوە دروستدەكات". 

لە بەرامبەردا ئەنگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا بە بەردەوامی "پەیوەستبوون" بە رووسیاوە رەتدەكاتەوە و تەنانەت پەیام بۆ واشنتن دەنێرێت كە ئەڵمانیا تێرمیناڵی تایبەتی دروستكردووە بۆ كڕینی گازی شل لە ھاوپەیمانە ئەمریكییەكانییەوە. 

بەپێی رێساكانی ئەكێتی ئەوروپا بۆ كۆمپانیاكانی نێوخۆ، نابێت خاوەنداری راپەڕاندن و دابینكردنی گاز بۆ یەك كۆمپانیا بێت كە لە پرۆژەی نۆرد ستریم 2 دا ھەردووكیان بۆ گازپرۆم دەگڕێتەوە. ئەگەر دەنگدان لە بەرژەوەندی ھەمواركردندا بدرێت ئەو كاتە ئەو رێسایانەی کە تاوەکو ئێستا بۆ كۆمپانیاكانی وڵاتانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا پەیڕەو نەدەكران، گازپرۆم ناچار دەکات بە لایەنیكەمەوە راپەڕاندنی گواستنەوەی گاز بە كۆمپانیایەكی دیكە بدات تاوەكو پرۆژەكە لە مردنی پێشوەختە رزگار ببێت. 

ھێڵی دووەمی گواستنەوەی گازی سرووشتی لە رووسیا بۆ ئەڵمانیا مەترسی دروستكردووە بۆ نیمچە قەیرانێك لەنێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا دا.

لە ساڵی 2016دا، ئەوروپا ساڵانە 606 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی بەكارهێنا، لەو بڕە 247 ملیار مەتر سێجای لەلایەن رووسیاوە و 253 ملیاری لەلایەن وڵاتانی ئەوروپییەوە دابین دەكرا. بەو پێیەش ئەوروپا نزیكەی 35٪ی غازی سروشتیی خۆی لە سەرچاوە ئەوروپییەكانەوە دابین دەكرد كە چاوەڕێ دەكرێ لە چەند دەیەی داهاتوودا وشك بن. بەریتانیا، نەرویج و هۆڵەندا بەرهەمهێنەرە ئەوروپییە سەرەكییەكانی غازی سروشتین و بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە كێڵگە غازییەكانی دەریای باكوور دەبەستن.

لەو ساڵەدا ئەمریكا تەنیا 0.5 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی بە ئەوروپا فرۆشتبوو. بۆیەش رەهەندێكی مشتومڕەكانی ترەمپ لەگەڵ ئەوروپا و بەتایبەتی ئەڵمانیا ئەوەندەی پەیوەندی بەوەوە هەیە كە ئەوروپا لە ساڵانی داهاتوودا غازێكی زیاتر لە ئەمریكا بكڕێ، ئەوەندە پەیوەندی بەوەوە نییە لە داهاتوودا رووسیا لەرێگەی غازی سروشتییەوە ئەوروپا ملكەچ دەكات.

پرۆژەی (نۆرد ستریم 2) كە دەستەخوشك یان فراوانبوونەوەی پڕۆژەی (نۆرد ستریم)ە، تاكە پڕۆژەی گواستنەوەی غازی سروشتیی رووسیا بۆ ئەڵمانیایە كە بەهیچ وڵاتێكی رۆژهەڵاتی ئەوروپادا تێناپەڕێ. هەر ئەمەش وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بەتایبەتیش ئۆكراینا و پۆڵەندای نیگەران كردووە. كیڤ و وارشۆ نیگەرانی ئەوەن ئەگەر پڕۆژەی (نۆرد ستریم 2) تەواو ببێت، ئەوە رووسیا لەكاتی پێویستدا دەتوانێ غاز لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بگرێتەوە، لەكاتێكدا هەناردەی غازی ئەو وڵاتە بۆ ئەڵمانیا بەردەوام دەبێ. 

بیرۆكەی پڕۆژەی نۆرد ستریم لە سەردەمی دەسەڵات گێرهارد شرودەر، راوێژكاری پێشووی ئەڵمانیا، خرایەڕوو. 

شرودەر، كە لە 1998 بۆ 2005 راوێژكاری ئەڵمانیا بوو، لە دوایین رۆژەكانی دەسەڵاتی خۆیدا بە پەلە رێككەوتنی بۆڕی نۆرد ستریمی واژۆكرد و یەكسەریش رێككەوتنەكەی خستە بواری جێبەجێكردنەوە. شرودەر هاوڕێیەكی نزیكی پوتین بوو و دوای لاچوونی لەسەر كورسی دەسەڵات، پۆستی باڵای لە كۆمپانیا نەوتی و غازییەكانی رووسیادا وەرگرت.

لە ئەڵمانیا بۆچوونی جیاواز لەبارەی رێككەوتنەكەی نێوان شرودەر و رووسەكان هەیە كە دواتر پڕۆژەی نۆرد ستریم 2شی لێكەوتەوە. هەندێك لە ئەڵمانییەكان هاوشێوەی ترەمپ پێیانوایە سیاستەكانی راوێژكاری پێشووی وڵاتەكەیان بووەتە هۆی ئەوەی ئەڵمانیا ببێتە بارمتەی رووسەكان، بەڵام سیاسەتكار و شرۆڤەكاریش هەن كە پێیانوایە ئەڵمانیا بەو رێككەوتنە بەرژەوەندییەكانی رووسیای پەلكێشی نێو گۆڕەپانی ئابووری كردووە و لە سیاسەت دووری خستووەتەوە.

فرانك بۆش، مێژوونووسی سیاسیی ئەڵمانیا، دەڵێت "پەیوەندی درێژخایەنی دیپلۆماسی لەبواری وزەدا، گەرەنتی هاوكاریی سیاسی زیاتر دەكات لە نێوان لایەنەكاندا، بۆیەش بۆڕی غازی سروشتی دەتوانێ متمانەیەكی دوو لایەنە دروستبكات و ببێت بە بناغەیەك بۆ پەیوەندیی جێگیر نزیكبوونەوە لە بوارەكانی دیكەشدا".

بۆڕی غازی نۆرد ستریم 2 كە بڕیارە لە كۆتایی 2019 تەواو ببێ دەتوانێ ساڵانە 55 ملیار مەتر سێجا غاز رەوانەی ئەڵمانیا بكات. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەكان، ئەڵمانیا لە ساڵی 2017دا نزیكەی 90 ملیار مەتر سێجا غازی سرووشتی بەكارهێناوە.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  14 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
 لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت دوێنێ کاژێر 10:59 |

لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت

پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ لە هەموو وڵاتان ب زۆرتر
راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان دوێنێ کاژێر 10:17 |

راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان

لێكۆڵینەوە لە 170 دۆسیەدا كراوە زۆرتر
0.516 seconds