وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

خاڵە گومرگییەکانی فایدە و شێراوە و لەیلان هەڵدەگیرێن

لەلایەن سەمیع زوبێر 8/2/2019
خاڵی گومرگی فایدە لەنێوان دهۆک و موسڵ. وێنەکە وەرگیراوە
خاڵی گومرگی فایدە لەنێوان دهۆک و موسڵ. وێنەکە وەرگیراوە

رووداو-بەغدا

بەبڕیاری دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق، خاڵە گومرگییەکانی فایدە و شێراوە و لەیلان هەڵدەگیرێن و داوا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات پابەندی بڕیارەکان بن.


دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بە بڕیای ئەنجوومەنی وەزیران باجی گومرگەکان لەسەرجەم خاڵە سنوورییەکان یەکدەخرێت و یەکخستنی پێناسی گومرگی لە دەروازە سنوورییەکان لە هەرێمی کوردستان وەک پەروێزخان، باشماخ، ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی جێبەجێدەکرێت".

بەبڕیاری دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق خاڵە گومرگییەکانی فایدە لە نێوان دهۆك و موسڵ، شێراوە و لەیلان لە باکوور و رۆژهەڵاتی کەرکووک لە 17-2-2019 هەڵدەگیرێن.

دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق بەپێویستی دەزانێت، سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە پابەندی بڕیارەکان بن. هەروەها رایدەگەیێنێت: "پێویستە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لە پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان پابەندبن بەجێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتان لەبارەی لێخۆشبوونی گومرگی".

هەفتەی رابردووش دەستەی گشتی گومرگەكانی عێراق بڕیاری دا بە لابردنی هەرسێ‌ خاڵە گومرگییەكە، بەڵام ئەو هێزانەی گومرگەكان بەڕێوەدەبەن، پابەند نەبوون بە بڕیاری دەستەكە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامن لە وەرگرتنی گومرگ لەو بارهەڵگرانەی لە هەرێمی كوردستانەوە دەچنە شارەكانی عێراق.

دەستەی گشتی گومرگەكان لە بەیاننامەیەكدا کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە رایگەیاند "دەستەی گشتی گومرگی فیدراڵی و گومرگی هەرێمی كوردستان لە رۆژی یەكشەمە 17ی شوباتی 2019 بڕیارەكە جێبەجێدەكەن، كە هەنگاوێكی گرنگە بۆ رێكخستنی بازرگانی و هاوردە و هەناردە، بڕیارەكەش ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:

1-یەكخستنی رسوماتی گومرگی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان بە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، پەروێزخان، باشماخ، ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، فڕۆكەخانەکانی هەولێر و سلێمانی.

2-پشتبەستن بە رێپێدراوی گومرگی یەكخراو بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی بەپێی یاسای گومرگ.

3- پابەندبوونی سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی پارێزگاكانی هەرێم بەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەیوەست بە پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی و كشتوكاڵی دەردەكرێن.

4- پابەندبوونی سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان بەجێبەجێكردنی بەشی تایبەت بە رێككەوتنامە نێودەوڵەتییە واژۆكراوەكانی نێوان كۆماری عێراق و وڵاتانی دیكە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە بەخشینی گومرگی هەیە.

5-هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە 186 بۆ ساڵی 2018 ی تایبەت بە دیاریكردنی رسوماتی حاویەكان بەپێی قەبارەی حاویەكان و گەڕانەوە بۆ رێوشوێنە پشت پێبەستراوەكان بەگوێرەی یاسا.

6- هەڵوەشاندنەوەی خاڵە گومرگییەكانى ئێستا لە فایدە، شێراوە لە باكووری كەركووك و لەیلان لە رۆژهەڵاتی كەركووك.

هەروەها دەستەی گشتی گومرگ رایگەیاند "دەركردنی بڕیارەكە بۆ هاوكاریكردنی كەرتی تایبەتە لەرێگەی بەدیهێنانی پرەنسیپی دادوەری لەڕووی سەپاندنی رسوماتەكان و هاندانی ركابەری لەنێوان كۆمپانیاكان لەسەر بنەمای كوالێتی و خزمەتگوزاری، هاوكات بڕیارەكە دابەزاندنێكی گەورە لەسەر كەلوپەلی هاوردە و رێژەی رسوماتی گومرگی لەسەر كەلوپەلە هاوردەكراوەكان و پشتبەستن بە كەلوپەلە هاوردە یەكخراوەكان لەخۆدەگرێت".

رۆژی پێنجشەمە 7-2-2019 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوە. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا ئاماژەیان بە گرنگی كاركردن بە گیانی هاوكاری لەنێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  14 کاژێر لەمەو بەر |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
 لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت دوێنێ کاژێر 10:59 |

لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سوورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاددەبێت

پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ لە هەموو وڵاتان ب زۆرتر
راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان دوێنێ کاژێر 10:17 |

راپۆرتی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان

لێكۆڵینەوە لە 170 دۆسیەدا كراوە زۆرتر
0.828 seconds