وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

تێڕوانینێک لە داهاتووی بازاڕی وزە

لەلایەن د. قەیوان سیوەیلی 8/2/2019
د.قەیوان سیوەیلی*
د.قەیوان سیوەیلی*

لە زۆربەی سمینارەکانی بواری وزەدا ئەم پرسیارە چەندبارە دەکرێتەوە کە ئایا لە داهاتوودا بازاڕی وزەی جیهان چۆن دەبێت؟ ئایا لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆڕانکاری ڕادیکاڵی لە بواری وەرگێڕانی وزەدا ڕوودەدات؟ ئایا جێگرەوەیەکی شایستەی سەرچاوە سروشتییە هایدرۆکاربۆنییەکان بەڕێوەیە؟ 

وزە کاڵایەکی گرنگی ئابووری و جیۆپۆلیتیکی بەنرخە.. داینەمۆ و بزوێنەری ئابووریی جیهانە، ئەو خوێنەیە کە بە دەمارەکانی پیشەسازی و خۆشگوزەرانیی ئەمڕۆدا دەگەڕێ، بەبێ وزە پیشەسازی دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ پێش ئێستا و دەبێت لەم شار بۆ ئەو شار بە ئەسپ و حوشتر هاتوچۆ بکەین. ئەو پێشکەوتنەی کە لە سەدەی بیستەمی زاینییەوە بەدی هاتووە، بەهۆی شۆڕشی پیشەسازی بوو کە قۆناغ بە قۆناغ بەرەوپێش چوو تا گەیشتە ئەمڕۆ، ئەوەش بەهۆی سوودوەرگرتنی چڕ لە وزە، بەتایبەتی نەوتی خاو و گازی سروشتی بووە. بەروپێشچوونی ژیانی مرۆڤ لە بوارە جیاجیاکانی پیشەسازی، هاتوچۆ و گواستنەوە، بەکارەباکردنی گشت پێداویستییەکانی ژیان، دەگەڕێتەوە بۆ دەستەمۆکردنی وزە بەگشت سەرچاوە سروشتییەکانیەوە. 
 

بە تێڕوانین لە هێڵکاریی ژمارە یەک، بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە چۆن مرۆڤ بەو ڕێژانە لەو سەرچاوە سروشتییانە (نەوتی خاو (34%)، گازی سروشتی (24%)، خەڵووزی بەردین (28%)، وزەی ئەتۆم (4%)، وزەی نوێبووەوە (3%)، پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خۆی دابین دەکات.  

وزەی ئەتۆمی وزەیەکی ئەهریمەنی و نەخوازراوە. ئەو پسپۆڕانەی کە گشت ئاوات و ئارەزووەکانی خۆیان بۆ داهاتووی وزە لە ساڵانی 1950 بەدواوە لەسەر ئەم وزەیە هەڵچنیبوو، بێئومێد بوون. ئەم جۆرەی وزە تەنیا بە رێژەیەکی کەم (4%) لە بواری وەرگێڕانی وزە بەسوودە، ئەویش بەتایبەتی بۆ وەرگێڕانی وزەی کارەبا.

 وزەی ئەتۆم بەهۆی ترس لە کۆنترۆڵکرن و سنووردارکردنی لە بواری وزەدا، کێشەی پاراستنی وێستگەکانی لە دەستی خراپەکاران، ئاڵۆزیی تەکنۆلۆجیاکەی، ترس لە کۆبوونەوەی پاشماوە ئەهریمەنیەکەی و ترس لە تیشکەکانی، هەنگاو بە هەنگاو لە هاوکێشەی وزەگۆڕکێی جیهان دەچێتە دەرەوە. واتە ئەم جۆرەی وزە گرنگییەکی ئەوتۆی نەماوە. 

لەلایەکی ترەوە نزیکەی 85%ی گشت پێداویستییەکانی وزەی ڕۆژانەی مرۆڤ لە سەرچاوە سروشتییە هایدرۆکاربۆنییەکانی نێو مادە فۆسیلیەکانەوە سەرچاوە دەگرێت کە بە مەزەندەی پسپۆڕانی بواری وزە، ئەم ڕێژەیە تا دەیان ساڵی تر ئاوەها دەمێنێتەوە و تا ئێستا مرۆڤ بە ئاستی ئەو پیشەسازی و زانیارییە نەگەیشتووە کە بتوانێت جێگرەوەیەک بۆ ئەم سەرچاوە سروشتیانە وەکو نەوتی خاو، گازی سروشتی و خەڵووزی بەردین بدۆزێتەوە.  

سەرەڕای ئەوەی کە بەکارهێنانی سەرچاوەکانی مادە فۆسیلیەکان لە بواری وزەگۆڕکێدا دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و ئەم سەرچاوانە کەوتوونەتە ئەو وڵاتانەوەی کە لەڕووی سیاسییەوە ناسەقامگیرن، بەڵام مرۆڤ ناتوانێت دەستبەرداریان بێت. پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە کە بۆچی دۆزینەوەی جێگرەوەی ئەم وزانە ئاوەها سەختە. 

ساڵ لەدوای ساڵ سوودوەرگرتن لە نەوتی خاو لە جیهاندا بەبڕی ملیۆنێک تا دوو ملیۆن بەرمیل بەرەوسەر هەڵدەکشێ و ئەگەر گرفتی مەزنی وەک جەنگی جیهانی و داڕمانی ئابووریی جیهان ڕوونەدات، ئەم بەرەوسەر هەڵکشانە تا دەیان ساڵی دیکە هەر بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی لە بڕی ڕۆژانەی 120 ملیۆن تا 130 ملیۆن بەرمیلدا سەقامگیر دەبێت. 

بۆ نموونە لە ساڵی 1965دا ڕۆژانە تەنیا 65 ملیۆن بەرمیل نەوت دەردەهێنرا، بەڵام لەساڵی 2018 گەیشتە 100 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەم شیکاریە بۆ گازی سروشتیش ڕاستە، چونکە هەمیشە لە بازاڕی وزەدا هاوتەریب لەگەڵ نەوتی خاو دەڕوات. ئێستا کە ڕۆژانە نزیکەی 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم دەهێنرێت و دەکەوێتە بازاڕی وزەوە، ئەوەی بۆ بازاڕی وزە زۆر گرنگە ئەو 33 ملیۆن بەرمیلەیە کە لەلایەن وڵاتانی نێو ئۆپێکەوە بەرهەم دەهێنرێت کە زۆربەی بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێ و نەوتێکی کواڵیتی باشی سووکە و نرخی دەرهێنانی زۆر کەمە، خودی وڵاتانی ئۆپێکیش بەو شێوەیە پێوستیان پێی نییە، واتە گشتی دەنێردرێتە نێو بازاڕەکانی وزەی جیهانەوە.


لە هێڵکاریی ژمارە دوودا دەردەکەوێت کە لە جیهاندا چۆن سوود لە نەوتی خاو وەردەگیرێت: (72%)ی بۆ بواری گواستنەوە، بواری پیشەسازی (24%)، بواری گەرمکردنەوە (3%)، بواری بازرگانی (2%). 

ئۆتۆمۆبیل، بارهەڵگر و لۆری، بواری گواستنەوەی دەریایی، هێڵەکانی گواستنەوەی هەوایی ئەو ئامێرانەن کە لە بواری گواستنەوە سوودیان لێوەردەگیرێت و گشتیان بە بەرهەمەکانی نەوتی خاو ئیش دەکەن. واتە (بەنزین، دیزڵ، کیرۆزین، نەوتی ڕەش). لە پاش دۆزینەوەی ئۆتۆمبێل لە سەرەتاکانی سەدەی بیست و لە شانشینی بەریتانیا، بیرۆکەی وەرگێڕانی هێزی بزوێنەری کەشتیوانی لە ساڵی 1908 بەدواوە لە خەڵووزی بەردینەوە بۆ بەرهەمەکانی نەوت گۆڕا، تا ئەمڕۆکە نزیکەی 1.4 ملیار ئامێری گواستنەوە لەسەر ڕووی زەوی لە جووڵەدان. تا دەیان ساڵی دیکە زۆر سەختە کە جێگرەوەیەکی بەرهەمەکانی نەوت بۆ نێو بزوێنەری ئامێرەکانی گواستنەوە بێتە ئاراوە. 

لەلایەکی دیکەوە، هەنگاو هەنگاو بەکارەباکردنی گواستنەوە و ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە بە کارەبا کاردەکەن، خەریکە دەکەونە سەر شەقامەکان و لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەمریکاوە زۆر هاوکاری دارایی دەکرێن، بەڵام تەنیا پێنج ملیۆن لەم جۆرە ئۆتۆمبیلانە لەسەر شەقامەکانن کە بە بەراورد لەگەڵ 1.4 ملیار ئامیر لەوانەی بە سووتەمەنی کاردەکەن، هیچ قابیلی بەراورد نییە، پاشان ئەمانە بە وزەی کارەبا کار دەکەن کە ئەویش تا ئێستا بەزۆری هەر لە نەوتی خاو، گازی سروشتی و خەڵووزی بەردین وەردەگیرێت. 

دیسان بڕوانینە ڕێژەی 24% بۆ بواری پیشەسازی. لە بواری پیشەسازیشدا کە بەرهەمەکانی لاستیک، پلاستیک، کەرەسەکانی ڕۆژانەی بیناسازی، جلوبەرگ، پۆلیمەر و ڕەنگ و هەزاران بەرهەمی پیترۆکیمیاوی لە نەوتی خاو و بەرهەمەکانی وەردەگیرێت. تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی تری وزە ئاوەها بەچڕی مادەی هایدرۆکاربۆنی تێدا نییە، بۆیە لەم کەرتەشدا جێگرەوەی تا دەیان ساڵی دیکە ئەستەمە. 


لە هێڵکاریی ژمارە سێدا بوارەکانی سوودوەرگرتن لە گازی سروشتی دەبینین لە بواری پیشەسازی و پیترۆکیمیا. گرفت لێرەدایە کە دیسانەوە جێگرەوەی نەوت و گازی سروشتی لەو بوارانەی سەرەوەدا نییە. لە بواری کارەبادا وردە وردە دەتوانرێت سوود لە وزەی نوێبووەوەی وەکو تیشکی خۆر، جووڵەوزەی با و جووڵەوزە و وزەی پۆتێنسیالی ئاو وەربگیرێت کە یەکێک لەوانە وزەی وەرگێڕاو لە وزەی پۆتینسیالی ئاوە بۆ کارەبا لە بەنداو و ڕووبارەکانی جیهاندا، ئەویش تا ڕادەیەک گەیشتووەتە ئاستی ترۆپکی بەرهەمهێنان. جگە لە چەند وڵاتێکی دواکەوتوو، ئیدی لە سەرتاسەری جیهان بەپێی پێویست سوود لە زۆربەی وزەکەی وەرگیراوە. لە بواری گەرمکردنەوەی ماڵانیش هۆکارەکانی ئابووری و پاکیی ژینگە زۆرتر بەرەو وزەی گازی سروشتیمان دەبەن لەبری نەوتی ‌خاو و خەڵووزی بەردین. 

بەدڵنیاییەوە تا داهاتوویەکی درێژ ئابووری و پیشەسازیی جیهان دیلی دەستی سەرچاوە هایدرۆکاربۆنیەکان دەبن، واتە ئەم ڕێژانەی سەرەوە لە بواری وزە تا دەیان ساڵی دیکە وەکو خۆیان دەمێننەوە و گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆیانەوە نابینن.

 بۆیە ئێمە لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە سیاسەتێکی درێژخایەنە بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵیاندا تا ئاسایشی ئابووری و وزەی خۆمان سەقامگیر بکەین.

 هەرێمی کوردستان لەڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە ناوچەیەکەوە لە نێوان پلاتی شاخەکانی زاگرۆس و پلاتی عەرەبیدایە کە خاوەنی سەرچاوەیەکی زۆری هایدرۆکاربۆنین بە نەوت و گازی سروشتییەوە (بەڵام خەڵووزی بەردینی کەم لێیە)، بەمە دەتوانین تا دەیان ساڵی تر وەکو سەرچاوەیەکی بژێوی و بۆ هەنگاو بەرەو بەپیشەسازیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمەکەماندا سوودیان لێوەربگرین، ئەم وتەیە بۆ عێراقیش ڕاستە. ئێمە خاوەنی هێزی مرۆیی چالاکین و دەبێت پەرە بە سەرمایەی مرۆیی و زانیاری تەکنۆلۆجیای سەردەم بدەین، کەواتە تاکە توخم بۆ بووژاندنەوەی ئەو کەرتە هێنانی سەرمایەی دەرەکییە. 

وەکو قۆناغی یەکەم بە سوودوەرگرتن لە گازی سروشتی، دەتوانین کێشەی گەرمیی نێو ماڵ و وزەی کارەبا و وزەی گەرمی بۆ پیشەسازی چیمەنتۆ و کەرتەکانی تر چارەسەر بکەین کە ئەم هەنگاوە بۆ ژینگەش باشە و هەنگاوێکی مەزنە بۆ چوونە نێو پیشەسازیی پیترۆکیمیاوی و یەکڕاستە بەهۆی ئەم سیاسەتی وزەیەوە فشاری بەکار‌هێنانی نێوخۆیی لەسەر نەوتی خاو کەم دەکەینەوە و نەوتی خاویش وەکو کاڵایەکی هەناردە بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکی و هێنانی دراوی بیانی سەنگین بۆ هەرێمەکەمان بەسوود دەبێت، تابتوانین لەم ڕێگەیەوە گشت کەرتەکانی تری وڵات وەکو کشتوکاڵ، گەشتوگوزاری و پیشەسازی بەگەڕبخەین. 

بۆ داهاتوویەکی درێژ و پتەوکردنی ئاسایشی وزەی وڵات دەتوانین لەسەر سیاسەتێکی وزەی تێکەڵاو هەنگاو بنێین. لە بواری وزەی نوێبووەوە پۆتێنسیالێکی مەزنی وەرگێڕانی وزەی ئاو بۆ کارەبا هەیە، چونکە ناوچەکەمان شاخاویە و دەتوانین لە ڕێگەی بەنداو و بەربەستی بەردەم ڕووبارەکانەوە وزەیەکی پاکی ژینگەدۆست لە جووڵەوزە و وزەی پۆتێنسیالی ئاو وەربگێڕین، ئەم هەنگاوە هەم بۆ وەرگێڕانی وزەی کارەبا، هەم بۆ گلدانەوەی ئاوی شیرین و پاشان بۆ گەشتوگوزاریش بەسوودە. 

بە پیشەسازیکردنی کەرتی نەوت و گازی سروشتی لە بەرنامەیەکی درێژخایەندا ڕێگەمان لێدەگرێت کە نەوت و گازی سروشتی بەشێوەیەکی خاو لە دۆخی سروشتیدا بخەینە بازاڕەوە، بەڵکو بەرهەمەکانیان ئاراستەی بازاڕی جیهان بکەین. بەو واتایە کە نرخی کاڵایەک بەهۆی کارکردن تێیدا بەرەو سەرێ هەڵدەکشێ، ئەمەش لەڕووی ئابوورییەوە بیرۆکەیەکی زۆر بەسوودترە، چونکە بڕی قازانج لەبەر هۆی چوونە نێو هێزی کاری هاووڵاتیان لەنێو بەرهەمەکاندا بەرەو سەرێ هەڵدەکشێ، چونکە نرخی بەرهەمەکانی نەوتی خاو لە نرخی نەوتی خاو زیاترە، بۆ گازی سروشتیش هەر ڕاستە. 

• شارەزا لە بواری وزە 

کۆمێنتەکان

 
rebwar | 8/2/2019
Dastxosh bo nusiny am babata gringa
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : بازاڕی وزە
1648 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.234 seconds