وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

هۆکارەکانی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چی بوون؟

لەلایەن رووداو 8/3/2019
سیستەمی پاشەکەوت پەستانێکی زۆری خستەسەر ژیانی مووچەخۆران
سیستەمی پاشەکەوت پەستانێکی زۆری خستەسەر ژیانی مووچەخۆران

رووداو-هەولێر

چەند پێشهات و رووداوێکی ساڵی 2014 گوشارێکی گەورەی ئابوورییان لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستکرد ئەوەش کاریگەری لە سەر بواری ئابووری هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانیش هەبوو.


یەکەمین پێشهات بریتی بوو لە بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە.

دووەمین رووداویش بریتی بوو لە شەڕی داعش، کە لە ئابی ساڵی 2014دا بە هێرشی ئەو رێکخراوە تووندئاژۆیە بۆ سەر باشووری کوردستان دەستیپێکرد.

لەگەڵ ئەم دوو رووداوەشدا نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد، بەجۆرێک پێش کۆتایی ساڵی 2014 نرخی هەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە نزیکەی 40 دۆلار و دواتریش ئەو دابەزینە بەردەوام بوو. ئەم رووداوانە گوشارێکی گەورەیان لەسەر هەرێمی کوردستان دروستکرد.

لە هەرێمی کوردستان 1 ملیۆن و 400 هەزار مووچەخۆر هەیە، پێش سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان 850 ملیار دیناری بۆ تەرخانکردبوون.

لەدوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی کۆی گشتیی مووچە کەمکرایەوە بۆ 450 ملیار دینار. لەسەرەتای ساڵی 2016 حکومەت بڕیاری پاشەکەوتی مووچەی دا بەهۆی بوونی فشارێکی زۆری دارایی. داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوکات مانگانە 500 ملیۆن دۆلاربوو، 350 ملیۆنی لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دەستدەکەوت. 150 ملیۆنیش لە رێگەی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ.

پاشەکەوتی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران 40% بۆ 70% ی مووچەکانیان بوو، سیستەمی پاشەکەوت پەستانێکی زۆری خستەسەر ژیانی مووچەخۆران و ناڕەزایەتی لەلای مووچەخۆران دروستکرد.

28ی ئاداری 2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی پەسندكرد لە نێوان 10% بۆ 30% بەڵام بۆ هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە سیستەمەكە بە جۆرێكی دیکەبوو. ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەری لە سەر بواری بژێوی هاونیشتمانیان و بوژاندنەوەی بازاڕ هەبوو.


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.891 seconds