وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

لە پردێ 100 هەزار دۆنم زەوی کێشەی خاوەندارێتییان هەیە

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 8/7/2017
جووتیاران 14 ساڵە چاوەڕوانی بڕیارێکی حکومەتی بەعس دەکەن

رووداو - کەرکووک

بەشێک لە جووتیارانی کوردی پارێزگای کەرکووک ماوەی 14 ساڵە چاوەڕوانی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی رژێمی بەعس دەکەن، بۆئەوەی مافی موڵکدارێتیی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان وەربگرنەوە. مانەوەی بڕیارەکەش وەک خۆی لەو هاوکارییانە بێبەشیان دەکات کە حکومەت بە جووتیارانی دەدات. ئێستا لە سنووری شارۆچکەی پردێ زیاتر لە 100 هەزار دۆنم زەوی هێشتا بەفەرمی بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان نەگەڕێندراونەتەوە. 

جووتیارێک بەناوی باخەوان حاجی جەوهەر بە رووداوی راگەیاند: تاوەکو ئێستا زەوییەکانمان بەناو نەکراونەتەوە، کاتێک دەچینە فەرمانگەی کشتوکاڵ بۆ وەرگرتنی ئەو پێداویستییانەی بۆ کشتوکاڵ پێویستن، دەڵێن زەوییەکەتان بەناو نییە، کاتی خۆی بەعس عەرەبەکانی هێنا و زەوییەکانی بەناوکردن.

سەوزەو میوەی پردێ ناو و ناوبانگێکی زۆری هەیە، بەڵام بۆ جووتیاران داهاتێکی کەم کۆدەکاتەوە. دڵشاد نەجمەدین-ی جووتیار دەڵێت: له پردێ گومرگی فرۆشتنی سەوزە و میوە نەماوە. پێشتر کە گومرگ هەبوو رۆژانە 100 بۆ 200 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە نێوەڕاست و باشووری عێراق دەهاتن و تەماتە و خەیار و بیبەریان باردەکرد، ئێستا ئەوە نەماوە. پاشان لە ئێران و تورکیا سەوزە و میوە هاوردەدەکرێت و کردنەوەی سنوورەکان کاریگەریی زۆری هەیە.

هەرچەندە پەرلەمانی عێراق بەشێک لە بڕیارەکانی حکومەتی بەعسی هەڵوەشاندوونەتەوە، بەڵام وزارەتی دادی عێراق رێگرە و نووسراوی بۆ بەڕێوەبەری شارۆچکەی پردێ کردووە کە نابێ ناوی عەرەبە هاوردەکان لەسەر زەوییه کشتوکاڵییەکان  هەڵبگیرێت.

عەبدولمتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری شارۆچکەی پردێ بە رووداوی گوت: نزیکەی 117 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵیمان هەیە، تەنیا 10 هەزاری کێشەی نییە، ناکرێت پەرلەمانی عێراق بڕیار بدات کەچی وەزیری داد نووسراو بکات و ئەو بابەتە رابگرێت، ئەوە نە یاسایی و نە دەستوورییە.

لە ساڵی 1987 بە بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور و ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی حکومەتی بەعس زیاتر لە یەک ملیۆن زەوی کورد و تورکمانەکانی سنووری کەرکووک درانە عەرەبە هاوردەکان، هەرچەندە لە ساڵی 2012 بە بڕیارێک بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور هەڵوەشانەوە، بەڵام تائێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە کە بەهۆیەوە 500 هەزار دۆنم زەوی دەدرێنەوە خاوەنەکانیان.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

احمد حسن زێڕۆ | 19/07/2017 06:46:33 م
ده‌ستخۆش كاك ئاكۆ بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌نرخه‌ به‌بۆچوونی خۆم بۆچونی گشتی سوێد و میدیاو گه‌لی سوێد به‌مجۆره‌ نیه‌ كه‌ بالوێزه‌كه‌یان رای گه‌یاندووه‌ ،...
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (2)
omedxalid | 20/07/2017 03:46:21 ص
کاره کی چاک و پئویسته بلام نرخه که ی یکجار زوره
ZaNa KuRDi | 20/07/2017 04:44:45 م
بةراستي ئةمة شتيكي جاكة بؤ ئةم ولاتةي ئيمة دةست خؤشتي لة كشتان ئةكةم دةست خؤشي لةو كةسةش ئةكةم كة بيرؤكةي ئةم برؤزةيي دانا بةلام گةر بيريك لة...
ڤیدیۆ؛ بە هەلیکۆپتەر گەشتی شارەکانی کوردستان بکە
| 19/7/2017 | (4)
Azad Azad | 20/07/2017 03:47:16 م
كورد ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ ده‌یانه‌وی ماسی له‌ روبار بگرن قوله‌ پاشیان ته‌ڕ نه‌بێت....!!!
مەلا بەختیار: ئێران گشتپرسی رەتکردەوە و ئێمە داکۆکیمان لێکرد
| 20/7/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە رووسیا دژە زیندەیەکی بەهێز درووستدەکرێ 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە رووسیا دژە زیندەیەکی بەهێز درووستدەکرێ

تایبەتمەندی دژە زیندە و دژە ئۆکسێنی هەیە زۆرتر
داعش ژمارەیەک ئافرەتی رفێندراو لە حەویجە مەزاد دەکات 8 کاژێر لەمەو بەر |

داعش ژمارەیەک ئافرەتی رفێندراو لە حەویجە مەزاد دەکات

سەرەتای ئەم مانگە لە گوندێکی باشووری موسڵ رفاندنی زۆرتر
هۆشیار زێباری: جیا لە ئێران هیچ وڵاتێک دژی گشتپرسی نییە 8 کاژێر لەمەو بەر |

هۆشیار زێباری: جیا لە ئێران هیچ وڵاتێک دژی گشتپرسی نییە

"بەهیچ جۆرێک دواناخرێت" زۆرتر
0.204 seconds