وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

قەیرانێكی دیكە خەریكە لە دەرگا دەدات

لەلایەن عومەر ئەحمەد 9/1/2019
خاوبوونەوەی ئابووریی جیهان كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی هەرێمی كوردستان دەبێ
خاوبوونەوەی ئابووریی جیهان كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی هەرێمی كوردستان دەبێ
هەرێمی كوردستان بووەتە بەشێك لە ئابووری بەجیهانیبووی ئەم سەردەمە. لەوانەیە رووداوێك لە كێشوەرێكی دیكە رووبدات، بەڵام كاریگەریی گەورە لەسەر كوردستان دابنێ. ئەمە شتێكی نوێ نییە و بووەتە بیردۆزێكی بیركاری كە بە  كاریگەریی پەپوولە (Butterfly Effect) ناسراوە.

وا پێشبینی كراوە كە ساڵی 2019 ئابووریی جیهان ئەگەر نەكەوێتە ناو قەیرانێكی نوێوە، لانیكەم رووبەڕووی سستبوونەوە دەبێتەوە كە تا ساڵی 2020 درێژە دەكێشێ. ئەگەر شتێكی لەم چەشنە رووبدات كە ئاماژەكانی دەركەوتوون، ئەوا هەرێمی كوردستان پریشكی ئەو ئاگرەی بەردەكەوێت كە لەو قەیرانە دەكەوێتەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بە وردی ئاگاداری رەوشی ئابووریی جیهان بێ، بەتایبەتی كە بڕیارە كابینەیەكی نوێ لە هەرێمی كوردستان بە روخسار و دنیابینییەكی نوێیەوە بێتە سەركار و هێشتاش كردار و هەڵسوكەوتی حكومەتی نوێی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان بەروونی دەرنەكەوتووە.

لە ساڵی 2014 و لە كاتی سەرهەڵدانی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت، زیانێكی گەورەی ئابووری بەر هەرێمی كوردستان كەوت. حكومەتی ناچاركرد ملیاران دۆلار قەرز لە كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییەكان بكات و سیاسەتی سكهەڵگوشین پەیڕەو بكات كە كەمتر وڵاتێكی جیهان ئەو بوێرییەی تێدا هەبووە بیكات. پاشەكەوتكردنی مووچە و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت بەرێژەی 50% لە توندترین سیاسەتەكانی سكهەڵگوشین بوون لە جیهاندا، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان بەناچاری جێبەجێی كرد. تەنانەت كاریگەرییەكانی ئەو قەیرانە بەدرێژایی ساڵی 2018 لەسەر هەرێمی كوردستان هەستی پێدەكرا، بەرەچاوكردنی ئەوەی كە لە 2018دا پشكێكی زۆر لە داهاتە نەوتییەكان بۆ دانەوەی قەرز رۆیشتووە.

لە ساڵی 2015وە بانكی ناوەندیی ئەمریكا دەستی بە بەرزكردنەوەی سوودی بانكی كرد و بەدرێژایی ساڵی 2018ش بەردەوام بوو. ئەمەش گەورەترین مەترسی بۆ وڵاتە گەشەكەرەكانی جیهان كە هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لەوان، دروستكردووە. بەرزكردنەوەی سوودی بانكی لە ئەمریكا و تەنانەت لە ئەوروپا و ئاسیاش كۆتایی بە 10 ساڵ پارەی ئاسان هێنا كە بووبووە بزوێنەری سەرەكیی ئابووری وڵاتە گەشەكەرەكان. بوونی پارەی ئاسان لە 10 ساڵی رابردوودا وایكردبوو ئاراستەی بەهێزی وەبەرهێنان لە ئەمریكا و وڵاتە رۆژاواییەكانەوە بەرەو وڵاتە تازە گەشەكردووەكان بچێ‌ و ئەوەش لە وەبەرهێنانی كۆمپانیا گەورەكانی جیهاندا لە وڵاتە تازە گەشەكردووەكان رەنگی دابووەوە، بەڵام بەردەوامی بەرزكردنەوەی سوودی بانكی، كۆتایی بە پارەی ئاسان لە جیهاندا هێنا.

كاریگەرییەكانی بەرزكردنەوەی سوودی بانكی بۆ نموونە لەسەر توركیا، ئێران، ئەرجەنتین و بەرازیل و وڵاتانی گەشەكەری دیكە زۆر بە روونی دیارە. بەهای دراوی ئەو وڵاتانە بەرامبەر بە دۆلار لە 2018 بەرێژەی 30%، 70%، 50% و 12% دابەزیوە. ئەمە بەو واتایەیە كە وەرگرتنی قەرز لەلایەن ئەو وڵاتانە بەرێژەی داڕمانی دراوەكانیان قورستر بووە و بووەتە هۆكاری سەرەكی خاوبوونەوی گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتانە.

هەرچەندە لە سەرەتای ساڵی 2018 وە زۆربەی وڵاتانی بە‌هێزی جیهان، وەك ئەمریكا، چین، ژاپۆن و كۆریای باشوور گەشەیەكی بەرزی ئابوورییان تۆمار كرد، بەڵام لە نیوەی دووەمی 2018، گەشەی ئابووری وڵاتە گەشەكردووەكان و گەشەكەرەكان بەرەو خاوبوونەوە رۆیشت. ئامارەكانی چارەكی چوارەمی 2018 لەسەر گەشەی ئابووریی وڵاتانی جیهان بە وردی ئەوە دەسەلمێنن. جگە لەوەش پەرەسەندنی هەندێ ئایدۆلۆژیای تایبەت كە رەنگ و بۆیەكی پرۆتێكشنیزمانە (هەر كەس بۆ خۆی) یان پێوە دیارە، ئاسۆی ئابووریی جیهانی لە 2019 تەمومژاوی كردووە. هاتنەسەركاری ترەمپ و برێگزێت و بەهێزبوونی پارتە پۆپۆلیستەكان لە هەندێ وڵاتی ئەوروپی ئاماژەیەكی روونن بۆ سەرهەڵدانی ئەو ئایدۆلۆژیا نوێیە كە گەورەترین مەترسی لەسەر ئابووری و كاروباری بازرگانیی جیهان دروستكردووە. بۆ نموونە ئەو نیگەرانیانە وایانكردووە خواست بۆ نەوتی خاو لە ساڵی 2018 وەك ئەوەی چاوەڕوان دەكرا بەرز نەبێتەوە و ئەوەش لە دابەزینەكانی نرخی نەوت لە چەند مانگی رابردوودا رەنگی داوەتەوە.

بمانەوێت و نەمانەوێت نەوتی خاو ئەو كاڵایەیە كە سەرەكیترین بەرهەمی هەرێمی كوردستانە و سەرچاوەی سەرەكی بودجەی حكومەتیشە. ئەگەر نرخی نەوت وەك دوو مانگی رابردوو بەردەوام بێت لە داڕمان، حكومەتی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی شۆكێكی دیكەی كورتهێنانی بودجە دەكاتەوە كە دەتوانێت مەترسی جددی بۆ پلانە ئابوورییەكانی دروستبكات. كەمترین كاریگەری ئەوە دەبێت كە بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتە نەوتییەكانی ناتوانێت بەو چەشنەی بەڵێنی داوە لە پێدانی مووچە، بەرێكوپێكی بەردەوام بێت.

رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیی عێراق لەم كاتانەدا دەتوانێت وەك پەرژینێك توانای هەرێمی كوردستان لە رووبەڕووبوونەوی قەیرانێكی نوێ بەرزبكاتەوە. وەك چۆن هەندێ سەرچاوە لە بەغداوە ئاماژەی بۆ دەكەن، ئەگەر حكومەتی عێراق ئامادە بێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات و نەیبەستێتەوە بە بودجەوە، دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە. ئەگەر ئەمە بكرێت، ئەوەندە گرنگ نابێت كە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2019دا 12% بێت یان 14% و یان 17% بێ‌. بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ مووچەخۆران خەرج دەكرێت پشكی هەرە زۆری بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكدێنێت كە 75%ی كۆی بودجەكەیە. ئەگەر حكومەتی ناوەندی ئەم پشكە لە بودجەی هەرێمی كوردستان دابین بكات، ئەوا لەڕێی سەرچاوەكانی دیكەوە، بەتایبەت لەڕێی داهاتی ناوخۆوە دەكرێت بەشەكەی دیكەی بودجە واتا بودجەی بەكارخستن و بە رێژەیەكی سنوورداریش بودجەی وەبەرهێنان دابین بكرێت.

سستبوونەوەی ئابووریی جیهان كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ئابووریی هەرێمی كوردستان دەبێت، دەتوانێت گەشەی ئابووریی هەرێمی كوردستان خاوبكاتەوە، قەبارەی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیش دابەزێنێ و تەنانەت ببێتە هۆكار بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاری و هەژاریش. لە هەلومەرجێكی وەهادا باشترین كار بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە جددیتر لە ساڵانی رابردوو، بەردەوام بێت لە چاكسازییە ئابوورییەكانی و رێكخستنی ژێرخانی ئابووریی وڵات. ساڵی 2019 دەبێت ببێتە ساڵی راستەقینەی چاكسازییە ئابوورییەكان بەتایبەت چاكسازییەكانی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینی و پەرەپێدانی كەرتە خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و ئاوەڕۆ و كارەبا و رێگاوبان. ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان لە ماوەی چەند ساڵی قەیرانی ئابووریدا زۆر وێران بووە، ئەگەر لە 2019دا چاكسازییەكان هێندە جددی نەبن كە هەلێك بۆ باشتركردنی ژێرخانی ئابووری بڕەخسێنن، ئەوا ئەو چاكسازییانە ناتوانن ببنە هۆكاری بەدیهێنانی ئابوورییەكی باشتر بۆ هەرێمی كوردستان.

عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری دیسكی ئابووریی رووداو

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.453 seconds