وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

نرخی تەماتە لە باشووری کوردستان لە بەرزبوونەوەیە

لەلایەن دڵنیا رەحمان 9/1/2019
تورکیا یەکەمی بێ رکابەرە لە دابینکردنی تەماتە بۆ بازاڕەکانی کوردستان

رووداو - هەولێر

تەماتە، ئەو بەرهەمە سوورەی لەم رۆژانەدا کڕیار بە بینینی نرخەکەی، رووی گرژ دەبێت، چونکە تادێت نرخی لە هەڵکشانە و ئێستا کیلۆیەک تەماتە، کە لە وڵاتانی دراوسێوە هاوردەدەکرێت، لە کیلۆیەک مۆز گرانترە، کە لە ئەمریکا و ئەفریقاوە دەهێنرێتە کوردستان.


لە وەرزی گەرما، بازاڕی تەماتەی بیانی سارد و بێ کڕیارە، باو باوی تەماتەی خۆماڵییە، بەرهەم زیاترە لە پێداویستی بازاڕ، بۆیە کیلۆی بە کەمتر لە 250 دینار هەرزانفرۆش دەکرێت، بەڵام کە وەرزی سەرما هات، نە کەس هاوار دەکات "وەرە بۆ تەماتەی خۆماڵی"، نە کەسیش لەسەریان دەنووسێت "سێ کیلۆ بە هەزار".

دوای ئەوەی ئێران هەناردەی تەماتەی بۆ باشووری کوردستان راگرت، تورکیا بووە یەکەمی بێ رکابەر لە دابینکردنی تەماتە بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان. 

لە نەبوونی تەماتەی کوردی، رۆژانە 450 تۆن تەماتە هاوردەی بازاڕەکانی سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، هەر لێرەشەوە بەپێی دووری و نزیکی شوێنەکان و پێداویستیی بازاڕ، دەستاودەست بە نرخی تەماتە دەکرێت.

پڕۆژەی خانووی پلاستیکی کە لە ساڵی 2007ـوە بە هەشت خانوو دەستیپێکرد، وەرچەرخانێکی خستە نێو کەرتی کشتوکاڵەوە. چوار وەرزی و چەند بەرامبەربوونی بەرهەمی ئەو خانووە پلاستیکییانە، وایکردووە ئێستا نزیکەی 18 هەزار خانووی پلاستیکی لە هەرێمی کوردستاندا هەبن، بەڵام بۆ بەرهەمهێنانی تەماتە، کەمترین کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.

ئەگەر بازرگانانی هەرێمی کوردستان بۆ کیلۆیەک تەماتەی بیانی 500 دینار بدەن، ئەوا رۆژانە زیاتر لە 225 ملیۆن دینار پارەی هەرێمی کوردستان بۆ کڕینی تەماتە دەچێتە دەرەوە، کە دەکرێ بە پلانی وردی بەرپرسانی کشتوکاڵ و بەگەڕخستنەوەی خانووە پلاستیکییەکان لە وەرزی زستاندا، مانگانە رێگە لە چوونە دەرەوەی نزیکەی شەش ملیار و 750 ملیۆن دینار بۆ کڕینی تەماتە بگیرێت.



داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار
 

نیشانەکردن : تەماتە
2843 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.281 seconds