وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

لیژنەیەکی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی كوردستان دەكات

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 9/1/2019
ئەحمەد حاجی رەشید: باس لە رێككەوتنێك دەکرێت هەرێم نەوتی خۆی بفرۆشێ‌ ‌و مانگانەش زیاتر لە 521 ملیار دیناری بەغدای بۆ بێت
ئەحمەد حاجی رەشید: باس لە رێككەوتنێك دەکرێت هەرێم نەوتی خۆی بفرۆشێ‌ ‌و مانگانەش زیاتر لە 521 ملیار دیناری بەغدای بۆ بێت

رووداو - هەولێر 

بۆ پرسی بودجە ‌و نەوت ‌و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق، لیژنەیەکی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی كوردستان دەكات، ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت "باس لە رێككەوتنێكی وەها دەكرێت هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی بفرۆشێ‌ ‌و مانگانەش زیاتر لە 521 ملیار دیناری بەغدای بۆ بێت".

ئەحمەد حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لیژنەیەك پێکهاتووە، ئەو لیژنەیە بۆ چەند پرسێكی وەك نەوت ‌و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

ئەو ئەندامە كوردەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەش كرد، ئەندامێكی لیژنەكەیان ئاشكرایكردوە هەرێمی كوردستان ‌و عێراق لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە جۆرێك لە رێككەوتن و گوتی "بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە بێت و بەپێی ئەو رێككەوتنە، هەرێمی كوردستان نەوتی خۆی بفرۆشێ‌ ‌و مانگانەش لەلایەن بەغداوە زیاتر لە 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران ‌و 67 ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە رەوانە بكرێت". 

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەوەشی خستەڕوو تاوەكو ئێستا روون نییە رێككەوتنی وەها كرا بێت، بەڵام گوتیشی "ئەو پەرلەمانتارەی ئەو قسەیكردووە زۆر جێگای متمانەیە لە سەرچاوەكەشی دڵنیابوو".

لە پرۆژەیاسای بودجەی 2019ـی عێراقدا خەرجییەكان بە 132 ترلیۆن دینار ‌و خەمڵێنراوە ‌و داهاتیش بە 105 ترلیۆن دینار، واتە زیاتر 26 ترلیۆن دینار بودجەكە كورتهێنانی دەبێت ‌و نرخی بەرمیلێك نەوتیش بە 56 دۆلار خەمڵێنراوە.

لە 24-10-2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2019ـی عێراقی رەوانەی پەرلەمان كرد، پەرلەمانیش تاوەكو ئێستا خوێندنەوەی یەكەم ‌و دووەمی بۆ پرۆژەیاساكە كردوە.

پێشتر عێراق 17% پشكی بودجەی بۆ كوردستان دابین دەكرد، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە كەمی كردوە بۆ 67. 12%.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.313 seconds